Opera ئاییندە دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەری پێشخستنی ئۆپرا “ Christen Krogh “ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج هەندێک لە پلانەکانی کۆمپانیای ئۆپرای ئاشکرا کرد کە بەنیازن لە ئاییندەدا ئەنجامی بدەن.
گرنگترینیان ئۆپرا کاردەکات بۆ دروستکردنی وێبگەرێک بۆ تەلەفزیۆن بۆ ئەوەی هەموو ئەو تەلەفزیۆنانەی کە ئەم پشتگیرەیەیان تێدایە بتوانن، وێبگەڕی ئۆپرا بەکاربهێنن بۆ گەڕان بە لاپەڕەکانی نێت و تەماشاکردنی مالپەڕ و وێب تەلەفزیۆن ، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا ئۆپرا بە خەستی لەگەل کۆمپانیاکانی تەلەفزیۆندا کاردەکات.
خاڵیکی گرنگی تر کە “کریستیان” ئاماژەی پێکرد ، دروستکردنی پشتگیری ئۆپرامینی بۆ سیستەمی ئەندرۆید، ناوبرا پێشبیبنی دەکات تا ٢٠١٥ ڕیژەی بەکارهینەرانی مۆبایل زیاتربن لە ڕوومێز(دیسکتۆپ).
هەروەها وەشانی ١١ ی وێبگەڕی ئۆپرا وەکو گووگڵ کرۆم فایرفۆکس پشتگیری”extentions “ بۆ دروستدەکرێت ،چونکە تا ئێستا ویبگەڕی ئۆپرا تەنیا دەتوانرابەیارمەتی Widgets چەند کردارێکی بۆ زیادبکرێت ، بەڵام داواکاری زۆری بەکارهێنەران بۆ ئەم کردارە ، ئۆپرای ناچاکرد کە پشتگیری پێوەکراو زیاتر بکات، چونکە نەبوونی Add-ons لەوانەیە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان بێت کە ئۆپرا نەیتوانیوە وەکو ڕکابەرانی ڕێژەیەکی زیاتری بازاڕی وێبگەڕ بۆ خۆی داگیربکات.
پێوەکراو ، Plug-ins یان “extensions “ پرۆگرامۆکەی بچووکن و هەریەکەیان کردارێکی جیاواز لە وێبگەڕدا زیاد دەکەن ، بەمەش بەکارهێنەران دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان ویبگەڕەکەیان دەوڵمەندبکەن بەو کردارانەی کەخۆیان پێوسیتیانە.
شایانی باسە ویبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلورەر لە ١٩٩٩ وە لە وەشانی 5 دا ، پشتگیری “extensions “ دەکات و فایەرفۆکس و گوگڵ کرۆم هەمان کرداریان هەیە .

بۆچوونەکان
لە کۆتایدا هاتنە سەر ئەوەی کە پێویستە، بەهیوای سەرکەوتن.
extensions لە ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر هیچ خزمایەتێکی نییە لەگەڵ ئەوەی chrome و فایەرفۆکس.
دەست خۆش کاک زاندی
خۆ Widgets ویجتەکانی ئۆپێرا زیاتر کە دادەمزرێن وەکو نەرمەکاڵایەکی سەربەخۆیان لێ دێت نەوەک پێچراو بە وێبگەڕە
بزانین لەگەڵ extensions درێژکراوەکان چی دەکات
بژین
کاک زەندی لە تۆوە نزیکن، پێیان بڵێ وەشاندنی *NIX تان بۆ کوردی پیتەکانی ڵ و ــە هەندێکی تر تێکەڵ دەکات چاکی بکەن. دەزانم هەڵەکە لە framework ــکەیە QT بەڵام KDE هەمان شتە کێشەی نییە لە Konqueror .
من ناردوومە بۆیان سێ ساڵە، تەنها بۆ سوعبەت نوسیم. بەڵام دەنگیان نییە دەنگ :)
نازانم جێگەی خۆی چییە، وێبگەڕێکە و کێشەی هەیە، خەڵکی تر نە کۆمپانیایە و نەهیچ و چارەسەرەکەی کردووە و بەبەستەر و هەموو شتێکەوە ناردوومە. ئەگەر ئەو بەلایەوە گرنگ نییە، من دووجار ئەوم بەلاوە گرنگ نییە :)
من ماوەیکە بەدەست گۆگل کرۆم ەوە گیرم خواردووە.. زو زو کراشێ تێدەکەوێت! و دەبێت
ریستارت بە وێبگەڕەکە بکەم! کاک سیا لای تۆش وایە؟
نەخێر، کێشەی جاڤا و فلاشن بەزۆری.
دهست خۆش بۆ ئهم ههواڵه ، نازانم ئۆپێرا نيازی چی ههيه ، بهڵام ئهوهندهی من بيزانم FF پێشهنگه لهوكاتهيهوه كه بڵاوبۆتهوه .
ADDon هكانی FF ههموو Opera دێنێت تا ئێستاش
ئەم ماوەیە بەهۆی ئەو کێشەیە لێی دورکەوتومەتەوە .. لەگەل ئۆپێرام،،،
راستەکەیت دیارە ئەوەیە..