تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Tiny Core Linux 3.2 وەشێندرا!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

دابەشکردنێکی قشتۆکەی لینوکسە، هەزار قات بە گوێرەی قەبارەی خۆی دەنگی داوەتەوە. ئەمجارەیان وەشاندنی[url=http://www.kernel.org/] دەنکی لینوکسی 2.6.33.3[/url] بەکاردەبات لەگەڵ تووڵئامرازی [url=http://www.busybox.net/about.html]BusyBox[/url] و بە وەشاندنی [b]1.17.2[/b] وە هەندێک گۆڕانکاری و پێشخستن لەو نەرمەواڵانەی لەگەڵیدان بەتایبەت [b]System Stats[/b] لەگەڵ [b]AppBrowser[/b] کە ئەمەیان ئەرکی ڕاپەڕاندنی نەرمەکاڵاکانە. سەرنجڕاکێشترین شت لەم دابەشکردنەدا ئەوەیە کە قەبارەکەی [b]تەنها 10 مێگابایتە [/b]و لەگەڵ ڕوومێزێکی سووکەڵە بەیارمەتی [url=http://joewing.net/programs/jwm/]JWM [/url]کە نەرمەواڵایەکی بەڕێوەبردنی پەنجەرەکانە.
[url=http://tinycorelinux.com/screenshots.html]هەندێک وێنەی ڕوومێزەکە[/url]

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاک سیا

کاک سیا ، ئەبێت لەگەڵ فلاش و جافادا چۆن بێت؟
دەستخۆش.

بۆ فلاش ئەمە دامەزرێنە
getFlash9.tcz
بۆ جاڤاش
http://tinycorelinux.com/forum/index.php?topic=5232.0
ئەوە ئۆپێراکەشتی تێدایە
http://tinycorelinux.com/videos/opera-flash-delete.html

هەربژى کاک سیا

دەست خۆش کاک سیا

١٠ مێگابایت ...زۆر سوکە

ئه‌م هه‌مووه‌ دابه‌ش‌كردنه‌ی لینوكس بۆ چیه‌؟ سه‌ری له‌ به‌كارهێنه‌رانیش تێكداوه‌ ئه‌وه‌ بازرگانیه‌ هه‌موو رۆژێك به‌چكه‌یه‌كی لینوكس له‌ دایك ده‌بێت هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك خۆی پێشان ده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ به‌كارهێنه‌ریشی بپرسیه‌وه‌ ره‌نگه‌ زۆر كه‌مبێت هه‌ندێك دابه‌شكردنی لینوكس به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێـــــــــــــــــت زۆر كه‌س ده‌پرسن ئایا كامه‌یان به‌كاربه‌رم یان كامه‌یان باشتره‌ یان كامه‌یان ئاسانتره‌ ئایا ئه‌م هه‌مووه‌ دابه‌شكردنه‌ی لینوكس بۆچی باشه‌ خۆزگه‌ وه‌ك ویندۆز و ماك هه‌ر یه‌ك بوایه‌ نه‌وه‌ك 1000 ؟ راسته‌ هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما درووست كراوون به‌ڵام له‌ كاركردن و شێوه‌یان زۆر جیاوازه ئه‌مانه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ كار له‌سه‌ر لینوكس ده‌كه‌ن .

خۆزگە یەک جۆر خواردن هەبوایە و کەس ئینتەلای نەکردایە، خۆزگە یەک جۆر شەربەت و یەک کۆمپانیای شەربەت دروستکردن و ئاو هەبووایە هەموو شت یەک دانە. Welcome back Lenin
خۆزگە تۆش دوای 3 ساڵ ---------------------------- خۆزگە.
لینوکس سیستەم نییە و کۆمپانیایەک نییە تا کاریگەری خراپ یان کاریگەری باشی هەبێت. دەنکە دەنک، ئەویش سەرچاوەی کراوەیە. خولە و ئەحە مام زەندی دەڵێن ئێمە حەزمان لە لینوکسێکە وەکو کفتەی کوردی وابێت، قەڵەو و پڕ لە پڕۆگرامی خۆشی. حەمە ئامانج و ئارا و بەردە دەڵێن، نا ئێمە حەزمان بە دابەشکردنێکە وەکو دۆی ڕەنان تیژ و خێرا هەرس بکرێت. هیچ ئامرازێکی تێناکەیەن بێجگە لە دۆ و قەزوان. ئیتر بەم شێوەیەیە کاتێک سەرچاوەی کراوە هەبوو (ئەو شتەی هەرگیز تێیناگەیت) هەرکەس ئارەزووی شتێک دەکات، ئەوەی باشە و چاکە و تەندروستە لە نێوان کفتە و دۆو هێلکە و ڕۆن و دلێمی و سپێناخ بۆ منێکی برسی و کاک ئاراس دەمێنێتەوە و نۆشی دەکەین.
خواگیان دەفەرمێت:
فأما الزبد فيذهب جفاء وأما ما ينفع الناس فيمكث في الأرض كذلك يضرب الله الأمثال‏(‏ الرعد‏:17)‏

ئەم بەستەرەش هەڕچەندە دەبارەیە بەڵام هانێ:
http://chawg.org/wiki/Which_distro
http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=4&t=284&p=1744#p1752

ئەوە دوا پەیامتم لابرد، چونکە پەندەی ئاشەوان لە خەیاڵێکە و ... لە خەیاڵێکە لەگەڵتا! دەشێت ئەم برادەرانە نەتناسن لێرە. بەڵام لەشوێنەکانی تر تاقیکردنەوەیەکی باشمان هەیە لەگەڵت و سەرەنجامەکەی ئەوەیە. کات کوشتنێکی ڕووتە و هیچ شتێک نە فێردەبیت نە دەتوانیت فێربیت. چونکە هیچ ئامادەکاریەکی فێربوونت نە تێدایە و نەتێشدا دەبێت. سەرەنجامەکەشی یان دەرکراویت یان خۆت بەجێیدەهێڵیت.
بۆیە بە داوای لێبوردنەوە هیچ مەنوسە، ئەگەرنا دەبێت لێرەش بتوەستێنین!

بەیارمەتیتان!
کاک نێت کورد نامەیەکت بۆم ناردبوو بەبێ سڵاو ، بەڵام من سڵاوت بۆ دەنێرم ، بێگومان نازانم چیت نوسیوە ، بەڵام لە یاسای ئێرە لاتداوە بۆیە لابراوە.

جگە لەوەش تۆ بە دوو ناوەوە لێرە خۆت تۆمار کردووە.
تکایە هەوڵ بدە کەس بریندار مەکە .