Ubuntu 10.10 وەشێنرا
[B]ئەمڕۆ یەکشەممە وەشانێکی نوێی ئوبونتو وەشێنرا.[/b]
بەپێی هەندێک سەرچاوە کە تاقییانکردۆتەوە بەباشترین وەشانی ئوبونتو هەژمارییان کردووە ، لەم وەشانەدا گرنگی بە کەم بەکاربردنی بیرگەو فراوانکردنی پشتگیری مۆبایل و باشترپشگیری ئەو لاپتۆپانەی پیشانگەرەکانیان بچوکن و پێشاندانیان بە شێوەیەکی باشتر.
هەروەها بواردان بە بەرزکردنەوەو پاشەکەوتکردنی پەڕگە لە نێت بەخۆڕایی " Drop box" تا قەبارەی ٢ گیگابایت و زیادکردنی پشتگیری لێدانی موزیک لە نێت بۆ هەردوو ئایفۆن و ئەندرۆید ، بەڵام ئەم کردارەیان بە خۆڕایی نییە.
کردارێکی تری گرنگ ، پشتگیری کردنی تەواوی ساوپەردە (تەچ) بۆ ئەو ئامێرانەی کە ئەم کردارەیان تێدایە.
[URL=http://www.ubuntu.com/desktop/get-ubuntu/download] دەتــتوانن هەردوو وەشانی ئوبونتو ٣٢ بیت و ٦٤بیت لەم بەستەرە دابگرن[/url]

بۆچوونەکان
ههواڵێكی دڵخۆش كهره دهست خۆش كاك زهندی
دەست خۆش كاك زاندی بۆ هەواڵەکە
((پشتگیری کردنی تەواوی ساوپەردە (تەچ) بۆ ئەو ئامێرانەی کە ئەم کردارەیان تێدایە.))
ئایا مەبەست لێرە چ جۆرە ئامێرەکە ئەم تاتەکۆمپیوتەرانە؟ یاخود چی؟
تێگەیشتم کاک زاندی
سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکە
کارێكی باشیان کردووە
بژین
دەست خۆش کاک زەندی ،
من ئەم ماوەیە کێشەی مۆدێمم بە دی کردووە زۆر بە ئاسانی کار ناکات لەگەڵی عەزێتم زۆر دەدا.
ئینشەڵآ ئەوەش باشتر کراوە .
بژین،
سهڵآو دۆستان!
من ئوبونتوم داگرتوه هێشتا ویندۆزهکهشم ههر وهک خۆی ماوه، له دوای ڕیستاردهوه یهکێکیان ههڵدهبژێرم بهڵام دوو گرفتم ههیه 1.نهمتوانی فۆنتی کوردی بۆ زیاد بکهم 2. یوتوب و ڤیدۆکان زۆر بهخاوی لێدهدا له چاو ویندۆزدا، نازانم هۆکارهکهی چیه، هێڵی نێتهکهم زۆر خێرایه.
له گهڵ ڕێز و بۆ ههموو
بۆ تەختەکلیل:
http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts
بەڕێز Kurdish EAgle،لە لینوکس پێویست بەوە ناکات تەختە کلیل دامەزرێنیت،لەبەر ئەوەى خۆى بە بنەڕەت پێناسە کراوە،تەنیا بە چەند کرتەێک ئەتوانى بە زمانى کوردى زۆر بکەیت،
زانیارى زۆرتر:
زیادکردنى تەختە کلیلى کوردى
ببورە کاک ئامانج من ئاگاداری ئەوە نەبووم