بۆ ژمارهی نووسینهکانمان زیاد ناکهن؟
له پێشدا بۆ بهردهقانی. ئهرێ بۆ ماوهیهکه دهنووسین و ژمارهی نووسینهکانمان له جێگای خۆیدا ماوهتهوه و زیاد نا؟ ئایا ئهمه تهنیا بۆ من وایه یان کهموکورتییهک ههیه؟ ههر بژین.
لای من کێشەی نییە کاک حامید
بەو بۆ ئێوە وابزانم ئەبێ كاك بەردەقانی چالاکیان بکات بۆ ژماردن چونکە بۆ ئێمە ئێوە چالاکی ئەکەن کەواتە بۆ ئێوە کاک بەردەقانی.
مەلا حامید ژمارەى چى؟
ژمارەی بەشداری و بابەتەکان لە Kurditgroup شێخ ئامانج :)
سڵاو!
پێم وایە دەژمێردرێن زیاد دەبن .
کاک حامید ، لای خۆت چەند بابەت نوسیوە و دیارە؟
هەموو بەکارهینەریک کرتەیەک لەناوەکەی بکەیت ، هەموو چالاکییەکانی دەردەکەون بۆ نمونە کاک حامید ئێستا
٣٤٤ بابەتی نوسیوە . لەم بەستەرەدا دیارە.
http://kurditgroup.org/u/hamid
کاک حامید گیان، بە ئەستێرە و ژمارە بێت تۆ لە پێش هەموومانیت، من دیقەتم نەدابوو، بەس کە لای کەسێک زیاد بکات لای ئەوانی تریش زیاد دەبێت. ئەوەی من زیاد دەکات.
سڵاو هاوڕێیان،
کاکە حامید، کە خۆتان بابەتێک دەنووسن ڕاستەوخۆ بڵاودەبێتەوە، ئەمەیان ڕاستە بۆ هەر ئەندامێکی ڕۆڵی Full Member ی هەبێت. سەبارەت بە زیادکردنی خاڵ: هەموو شەوێک کاتژمێری 12 ی شەو خاڵەکان نوێ دەکرێنەوە.
ئەو کەسەی ئێستا 3 ئەستێرەی هەیە لەوانەیە دوا مانگێک ئەگەر هیچ چالاکی نەبێت، ژمارەی ئەستێرەکانی ببنە 2 دانە.
ڕاستە ئێستا هەڵەیەک هەیە لە کۆکردنەوەی خاڵەکان، چاوتان 6/6 ـە.
لەشتان ساخ
کاک بەردە هیچ بابەتێکى من بڵاوناکرێتەوە،واتا کاتێک هەواڵێک دەنوسم،بەس لاى خۆم دەبێت،بەس خۆم دەیبیینم :)
ئەگەر سەێرى بکەیت،سێ هەواڵم هەیە :)،بە هیواى چارەسەرێک!
كاكە ئامانج خۆ تۆ Full memberیت واتە هەواڵەکانت ناچێتە بەڕێوەبەرایەتی دەبێت یەکسەر بڵاوبێتەوە.
ئەمە لە کەیەوە وایە کاکە؟
زۆر بەڕێز Kurdish EAgle،
تەنیا بۆ من وایە :) لەسەرەوە کاک بەردە نووسى:
" ئەمەیان ڕاستە بۆ هەر ئەندامێکی ڕۆڵی Full Member ی هەبێت. "
وە ژمارەى بابەتەکان لاى من هەر ١٥ بوو،بابەتێکم نوسى ئێستایش هەر ١٥ـیە :)
http://kurditgroup.org/u/%D8%A6%D8%A7%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AC
بە هیواى ئەوەى چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان بەدۆزرێتەوە،
سەیرە
پەیوەندی لەگەڵ کاک بەردەقانی بگرە لەوانەیە بەهۆی سەرقاڵی دەرفەتی نەبێت سەردانی ئێرە بکات
نۆ زیاد کردنی بابەتەکە
ئەوەیان وەک کاک بەردەقانی ووتی لەدوای کاتژمێر ١٢ی شەو زیاد دەکات
زۆر بەڕێز Kurdish EAgle،
بۆ زۆرکردنى بابەت هیچ پەیوەندى بە ١٢ـى شەو نییە!دەبێت زۆر بە وردى پەیامەکانى بەردە بخوێنیتەوە،لەبەر ئەوەى بە چەند وشەێک دەیەوێت مەبەستى خۆى بەگەیەنێت،
بەردە نووسى:
"سەبارەت بە زیادکردنی خاڵ: هەموو شەوێک کاتژمێری 12 ی شەو خاڵەکان نوێ دەکرێنەوە."
سڵاو !
بەڕاستی ئەو کێشەیەی کاک ئامانج بە سیحر دەچێت.
من ئەمڕۆ بەبەردەوامی لە ژوورەوەبووم ، بەڵام کاک ئامانج ، دیمانەیەکی ئەنجام دابوو ، هیچ دیار نەبوو ، بەڵام کاتێک لینکەکەی دەنێرێ دیارە.
زۆر سەیرە.
کاک ئامانج ، گەر لەخۆتەوە دیارە بچۆ لەخوارەوە ، خانەکانی ناردن ئیشارەت بکە ، بزانە بڵاو نابێتەوە.
تێبینی:-
دەبێت هی ئەوە نەبێت ناوەکەت بە کوردی نوسراوە لەگەڵ سیستەمەکە نەگونجێت.
ئەگەر بڵاوکراوەتەوە لەخوارەوە ئیشارەت نەکەیت ، هەواڵەکە دیار نامێنێت.
کاک زەندى گیان،
تەنیا من Full memberـم لەبەر ئەوە ئەو کێشەیە هەیە،بە هیواى ئەوەى ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت،
کاک زەندى تەنیا،
"هەڵگرە" لەگەڵ "پێشبینى" لەگەڵ سڕینەوە،مەگەر هەواڵەکان دواى نوسین یەکێک بیسڕمەوە :)،هەروەها پێشتر ١٥ بابەتم هەبوو،ئەو بابەتەیشم نوسى هەر ١٥ـیە،بە هیواى ئەوە چارەسەر بکرێـت،
تەنیا من Full memberـم لەبەر ئەوە ئەو کێشەیە هەیە،بە هیواى ئەوەى ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت
کاکە گیانکاک بەردەقانی هەموو چالاکانی کرد بە Full member تەنها کاک سەفا نەبێت ئەویش چونکە هەواڵی نییە!
سەیری بکە
http://kurditgroup.org/users
بەڵام لەوەتەی Full memberم هەواڵم بڵاو نەکردۆتەوە بۆیە دڵنیانیم کە کێشەكە لەوە بێت یان نا
بژین
هاوڕێیان،
دڵنیام هەڵەیەک هەیە، بەڵام تا ڕۆژی 14 ی ئەم مانگە لە ئۆکرانیام، تا ئەو کاتە ناتوانم سەیری بکەم.
ڕۆژانەش هەموو هەواڵەکان دخوێنمەوە (-؛
ڕێز و خۆشەویستی
زۆر سوپاس کاکە حامید، بە خوا زۆر ساردە. سڕبووم.
بژیت بەردەقانى،
سەفەرێکى خۆش،
منیش هەواڵێكم وا لە "بەڕێوەبردن" گیری خواردوە
سڵاو!
لینکەکەیم بۆ دابنێ یا بە پەیامیک بۆم بنێرە تا بۆت بڵاوبکەمەوە.
فەرموو کاک زاندی
http://kurditgroup.org/n/12968
تکایە جارێکی تاقی بکەوە، سوپاس
کاکە بەردە ئێستا دروستە یەکسەر بڵاودەبێتەوە :)
کاک بەردە لاى من IPـى هەموو ئەندامەکان لاى من دەردەکەوێت،ئەگەر ئەوە نەمێنێت باشترە :)
کاک ئامانج ئەوە تەنها لای فوولەکان دەردەکەوێت
کاک Kurdish EAgle منیش وام نوسیوە :)
نامێنێت باشترە!
كاکە ڕێباز،
دڵنیابە ئەم خاڵ و ئمتیازاتە تەنها بۆ خۆشییە.
سەبارەت بە فوولەکانیش، چەند هاوڕێیەکی ڕێزدار، زۆر چالاکن لە بڵاوکردنەوەی بابەت و هەواڵ، بۆ ئەوەی 'پێداچوونەوەی هەواڵ' ڕێگرنەبێت لە بڵاوکردنەوە ڕۆڵی 'فوول' دەبەخشرێت.
سوپاس و ڕێز.
لەبەرچاو گیرا کاک حامید
لای من دیار نەماوە
برا من ئەستێرەم هەر ناوێ... ئاسمان پڕە لە ئەستێرە.. ههه