تات چیه؟
زهحمهت نهبێ، کهس دهزانێ مانای "تات" چییه؟
بهوجۆرهش دهخوێندرێتهوه که نووسراوه، واته سێ پیته، دوو پیتی "ت" و ئهلف "ا"ێکیشیان له نێواندایه.
پێشهکی سپاستان دهکهم.
سڵاو...
كاك حامید لە هەنبانە بۆرینە بۆی گەڕام بەم شێوەیە بوو:
(١)عارەب ،عەرەو (٢)ژنێ کە ئێسك بەری منداڵدانی گرتووە؛ (٣)شاخی هەڵەموت و یەكپارچە بەرد؛ (٤)بەردی لوس و پان و درێژ بۆ نوێژ یان بۆ مردن لەسەر شتن؛ (٥)نمەد، کولاڤ؛ (٦)باوک ؛(٧)تەخت و ڕاستایی.
ماشاللە ئەمەش ووشەی کوردی
٧ مانا !!!
کاکە گیان ڕاستە هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار ئەم جۆرە تێكدانانەی تێدایە بەڵام تا ئێستا باشترینە بۆ فەرهەنگێكی ڕەسەنی کوردی .ئەویش ژیانی هەمووی کێو و شاخ باشیشە ئەوەندەی لەتوانادا بووە.
ڕوونکردنەوەکانت لەجێی خۆیەتی .
وە بۆ لەجێ دانانی تات لەجێگای Slate با هاوڕێیانیش بۆچوونی خۆیان دەرببڕن
ئێمەش لەخۆمان و لەهەواڵ و بابەتەکانەوە دەست پێ دەکەین :)
بژیت
دەستتان خۆش ، بەبێ فەرهەنگیش من واتای ئەم وشەیەک دەزانی ، چونکە زۆر جار بینیومە لە گوندەکان خەڵک نوێژیان لەسەر دەکرد ، پێیان دەوت "تاتەنوێژ" . لەودیو کەباسی slate مان کرد ، لەکاتی باسی تەخت ، لەبیرم بوو. هەروەها تاتەبەردیشم بیستووەو بینیومە
کاک حامید ، وشەی Tablet یش بەکاردەهێنن ، بەڵام هەمان وشە ، بەمانای ، دەنکە حەب یا حەپیش دێت.
http://en.wikipedia.org/wiki/Tablet
ئەگەر پێشنیاری وشەی تر بکەن ، باشترە لە http://zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=202
بیکەین لەوێ ، چاوەڕیی پێشنیاری نوێ دەکەن دوای ئەوە لە فەرهەنگ دادەنرێت.
ڕاستە کاک حامید من .چێشتی مجێورم خوێندۆتەوە کە باسی ژیانی خۆی دەکات بەگشتی ..منیش ئەڵێم هەنبانە بۆرینە هەڵە و تێکەڵی تێدایە ..بەڵام با دەستەیەکی شارەزا لەم بوارە پێداچوونەوەی بۆ بکەن و پوختی بکەن...ئەگەر مەبەستیان بێت کارێكی ئەوەندە ئەستەم نییە...لەم ڕۆژانە لە مانای (شەهید) دەگەڕام ..لەهەنبانە بۆرینە نووسراوە "پەژموردە" یەکسەر لەفەرهەنگی ویکیپێدیا زیادم کرد ..بەڵام وەرە لەم هەموو ڕاگەیاندنە یەکێكیان نازانێ "پەژموردە" چییە ئەگەر بشزانن ناینوسن لەمانشێتی هەواڵ و سەردێڕەكان..بەهەرحاڵ ئەوە کاری ئێمە نییە لێرە.
بۆ مەتەڵەکەت وەڵا بیرم نەماوە ئەمزانی..ماڵت ئاوا بێت ئەمەت چۆن لەیاد بوو بەم ساتە؟؟
من لەدەمی خەڵکی کەرکووکەوە بیستومە بە (پور، پلک،خوشی دایک یان باوک)یان دەوت تات، یان بۆ ڕێز لەکەسێکی نزیک و دۆست. ئیدی ئایا لە تورکمانەوە وەریان گرتوە ئەوە نازانم. تاتەبەردم بیستوە منیش، بەو مەرجەی کە پان و ڕووتەخت بێت. وشەی (بانوو)شمان هەیە کە سەکۆیەکە توتنی لەسەر هەڵذەخەن. ئەویش هەر بەردە و تەختە.
ـ مهتهڵێکی کوردی لای ئێمه ههیه که دهڵێ: ئهملام "تات" ئهلام "تات" ئای باوکه جیقم دهرهات. ئهمه چییه؟
كاك حاميد ئهوه قهبره(گۆڕه)
وشهی تات واتا شتێك كه تهخت بێت وهك تاتی نوێژ كه بهردێكی تهختی گهورهيه + ياريگای تاتان كه ئهويش ياريگايهكه پێويسته به پێڵاوی تهخت (Flat) ياری بكهی .
ئهوه مانای وشهكهيه تات = تهخت
قهڵادزێش يهكێكه له شوێنه كۆنهكان و دهوڵهمهنده به وشهی ڕهسهن
ڕێزمان
ڕێزت ههيه كاك حاميد .