تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی فۆنتم هەیە لە ویندۆزی ٧ کیبۆردی کوردی ٧

ئاری

ئاری

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔26۔ )

بەڕێزان من تازە ویندۆزی ٧ م کڕیوە وە کێشەی فۆنت و نوسینی کوردیم هەیە. من کیبۆردی کوردی ویندۆزی ٧م داگرتووە بەڵام ئەم کێشانەم هەیە:
١. ژمارەکان لەگەڵ زمانەکە بە ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێن بەڵام هەندێکجار نامەوێت وەهابێت. من دەمەوێت وەکو ویندۆزی ڤیستاو لەوە پێش بتوانم لە ناو یەک تێکستدا بنوسم 8763333 وە زمانیش هەر کوردی بێت.تکایە ئاگاداربن کە من ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری ژمارەم وەک عەرەبی، هیندی، کۆنتێکست هتد... وە چەندەها ساڵە ویندۆزی ڤیستاو کیبۆردی کوۆردی بەکاردەهێنم.
٢. کەوانەکان بەمجۆرە دەردەچن: )( لەباتی () لە ۆرددا وە دەبێت بەپێچەوانەوە بیانوسم بۆ ئەوەی ڕاست دەربچن.
تکایە وەڵام بە زوویی زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان

تەختەکلیلی چاوگ دابمەزرێنە بزانە لەویشدا کێشەت دەبێت:
http://www.chawg.org/wiki/New_Kurdish_Keyboard

زۆر سوپاس هاوڕێی بەڕێز، دامگرت. ئێستا کێشەی کەوانە () لە ۆرددا چاک بووە بەڵام لەسەر ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر پێچەوانە بۆتەوە. بۆ مەسەلەی ژمارەکان ئەگەر هیندی هەڵبژێرم همووی دەبێت بە ٩٨٧٣٣٣٣ ئەگەر عەرەبی هەڵبژێرم بۆ ئینگلیزی دەبێت بە 123444 بەڵام بۆ کوردی هەر ١٢٣٤٥ دەبیط. ئەگەر کۆنتێکست هەڵبژێرم هیچ لەمە سەلەکە ناگۆڕێت واتە ئێستا کۆنتێکست و ئەرەبیک بوون بە یەک.
من ٦٤ بیتم داگرتووە چونکە کۆمپیوتەرەکەم ٦٤ بیتە. وەکو لە لینکەکەی بەڕێزتاندا هاتووە.

تۆ دەتەوێ لە کوردی 23234 بەم جۆرە بێت؟یان چۆن؟

بەڵێ ڕاستە کاری وەرگێڕان دەکەم وە زۆرجار داوام لێدەکەن کە ژمارەکان هەر 2345 بن وە من دەمەوێت ئەوە ئۆتۆماتیکی بێت نەک هەموو جارێک بیکەمەوە بە ئینگلیزی. کێشەی دووەم ئێستا کەوانەکان کە ئێکسپلرەردا وەکو ئێستا دەینوسم بوون بە )( وە لە ۆرددا چاک بووە.

لە XP گۆڕینی ڕەنووسەکان زۆر ئاسانە
بەڵام لە 7 زۆر دڵنیا نیم
هەر لێرە دەستکاری بکە بزانە نایدزۆیتەوە

سوپاس بەڕێزم،
من چەند ساڵە ڤیستا بەکاردەهێنم و کێشەم نەبووەلەوێوە دەتوانیت کیبۆرد و زمان بگۆڕێت بۆ مەسەلەی ژمارە لە ۆردەوە دەستکاری دەکرێت و چەند هەڵبژێرێکت هەیە وەک هیندی، عەرەبی، کۆنتێکست بەڵام ئێتسا کۆنتێکست و عەرەبی بوون بە یەک و جیاوازیان نەماوە. وە کیشەی کەوانەکانیش لەسەر ئێکسپلۆرەر پێچەوانە بۆتەوە )( وە لە ۆردا باش بووە() دوای ئەو کیبۆردە نوێیە.

سیستمەکەم ویندۆزی ٧ ڤێرشنی ٦.١ ٧٦٠٠ ە ٦٤ بیتە

سڵاو!
دیارە تاقەتت نییە ، تەنیا Ctrl+Shift دابگری بیکەیتەوە ئینگلیزی ، ئەوەی تۆ داوای دەکەی ، مەگەر کیبۆردێکی تایبەتت بۆ دروستبکەن.
کاتێک بەکوردی بنوسیت ١٢٣٤ ڕاستترە لە 1234، بەڵام گەر بشتەوێت ئەوا ئاسانە بەو دوو دوگمەیەی سەرەوە ، زمانەکەبگۆڕەوە ، گەر زمانەکە نەگۆڕا کەواتە لەوانەیە Alt + Ctrl بێت ، دەتوانی ئەوەش بگۆڕی لە بەشی زمانەکان. شیفت و ژمارە ٩ لەگەڵ سفرە دابگرە بۆ کەوانەیەکی وا ()

کاک زاندی لە Xp زۆر بە ئاسانی ڕەنووسەکان Digits دەگۆڕدرێن
وە دڵنیام لە 7یش Customizeی هەیە

بەڕێز گیان سڵاو
سوپاس منیش بە قودرەی قادر هەر ئەوەم بۆ دەرکەوت بەڵام ئەوەی من باسی دەکەم مایکرۆسۆفت وەهای داناوە وە ئێمە چەندەها ساڵە بۆ نوسینی کوردی بەکاری دەهێنین.
دیارە بەڕێزتان لە مایکرۆسۆفت ۆرددا هێشتا زۆر شارەزا نین، دەتوانیت بچیتە سەر ئۆپشنز و بۆ چۆنیەتی دەرکەوتنی ژمارە بگەڕێیت و ئەوەی من دەمەوێت هەڵی بژێریت بەڵام لە ویندۆز ٧ دا کار ناکات، ئەوەش خەتای کیبۆردەکەیە.
مەسەلە تاقەت نییە بەلکو ئەم جیهانی کۆمپیوتەرو خێراییەو چەندەها شت هەیە هە ساڵانێکە بە ئۆتۆماتیکی دەکرێن بۆچی ئێمە وەک میزی گامێش بگەڕێینەوە دواوە.
مایکرۆسۆفت ٢٠ جۆر عەرەبی داناوە بەڵام کوردی دەبێت وەک کراک و ڤایرۆس دایبەزێنین بە پینەو پەڕۆ. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە خۆیشمن نازانین بە چ ڕێنوسێک دەنوسین و ووشەکانمان کامانەن و هتد...
زۆر سوپاس بەڵام وەڵامەکەت کافی نییەو ئەو کیبۆردە کوردیانە هێشتا لە ئاستی ویندۆزی ٧ دا نین و پێویستیان بە باشترکردن هەیە.
یەک خاڵی دیکە ئەو ژمارانەی وەک ٢٣٣٤٤ کوردی نین و هیندین ئەوانەی 6799000 عەرەبین.

بەڕێز ئاری....
کەسێك باس لەشارەزایی دەکات کە شارەزاتر بێت لە شارەزا

كاك زاندی تەمەنێكە لەم بوارەدایە ،لەو باوەڕەدام کە ناوی وۆردی بیستبێت :)
ئەزیزم کە ئەوەندە شارەزایت ئێستا کاک سیا و کاک ئارا خەریکی چاككاری تەختەکلیلەکەن تۆش بڕۆ یارمەتیان بدە بەڵکو تۆ شتێكت پێ بێت و ئێمەش ڕزگارمان بێت لەم گرفتە.

باوانم ئێمە لێرە "کەمترین هەوڵ بۆ کات بەسەربردنە زۆرترین هەوڵ بۆ سوودگەیاندنە"

زۆر سوپاس بۆ ئەو بەرگرییە جوانە لەباتی کاک زاندی. سوپاس بۆ هەوڵی ئێوە و هەموو ئەوانەی کە کاریان بۆ ئەم کیبۆردانە کردووە. من هیچ شارەزایم لە پرۆگرام دانان و کیبۆرد دروستکردندا نییە. بەڵام لە ۆرددا شارەزام وە هەر پرسیارێکتان هەیە لەسەر سەرم.

بەرگری چی؟
من کاک زاندی تەنها لێرە پێی ئاشنا بووم و خزمەتەکانیم بینیوە
وەكو ئەندامێكی کورد ئایتی وەڵامم دایتەوە ..نەك بەرگری
ئێوە تەنها ئەگەر کێشیەکتان هەبوو ئێرەتان بیرە ئەگینا بۆ نووسینی بابەتێك و ئامدەکردنی ڕوونکردنەوەیەك ماندوون و ناتوانن

خۆت ئەڵێیت:
[b]من هیچ شارەزایم لە پرۆگرام دانان و کیبۆرد دروستکردندا نییە[/b]

کەواتە چۆن ڕەخنە لە تەختەکلیل دەگریت؟؟؟

چونکە لە کاتی بەکارهێناندا هەڵە دەکات من شارەزای دروستکردنی نیم بەڵام پێدەجێت لە زۆربەتان زیاتر بەکاری بهێنم.
وادیارە ئەگەر کەسێک وەڵامی پرسیارێکی پێنەبێت نایەت بڵێت نازانم یان ئەوە هەڵەیە دەبێت دەست بکات بە گەنم گەنم، من ئیتر هیچی تر لەسەر ئەم مەسەلەیە ناڕۆم. هەر بەڕێزێک بتوانێت کێشەکەم بۆ چارەسەر بکات مەمەنون دەبم ئەگەر نەشبێت ئەوەش دەخەینە ناو بەرنامە پاشەڕۆژییەکانی گەلەکەمانەوە.

ئەی ئەگەر ئەو تەختەکلیلە نەبایە چیت دەكرد؟

شانازای پێوە بکە خاڵۆ

تۆ ئەگەر شارەزایت پێمان بڵێی، وۆرد و مایکرۆتەڕەماش خەتای کاممانە؟ libreoffice یان openoffice بەکاربەرە.
تێبینی: میزی گامێش ناگەڕێتە دواوە، ئێمە لە ناوچەی چیمەن و دەوروبەری کەرکوک بینیومانە. ئەوە میزی حوشترە بەگی بەقوەتە. بەڵام کوردی نەگبەت چی بکات کە مایکرۆسۆسفت خۆی حوشتر بێت؟؟!

كاك سیا چاككاری تەختەکلیل بۆ ئەم برادەرە جێ بێڵە بەشكو ئێمەش نەجاتمان بێت لەم ئەمسەرە و ئەمسەرە.

ئەم خەڵکە زۆر سەیرە هەموو شتێكی بە حازری ئەوێ لەبەردەمیدا .ئیتر کێ دەیکات ماندوو دەبێ ماندوو نابێ کێشەی خۆیەتی گرنگ کاکم عەزێت نەکێشی و یەکسەر ١٢٣٤ ئاوایی بنوسرێت

ئەوەی ئەو داوای دەکات پەیوەندی بە تەختەکلیلەوە نییە. با بچێت لە ... بپرسێت. ئەوە نازانم ئۆفیسی دواکەوتووی مایکرۆسۆفت چۆنە!؟ بەڵام لە openoffice یەک خاڵە دەبێت چالاکی بکەیت ناوی CTL ــە بۆ رێگەدان بە complex text.
والسلام

سڵاو به‌ڕێزان!
کاک ئاری ، من له‌سه‌ره‌وه‌ بۆم نوسیتی تۆ ده‌بێت کیبۆردێکی تایبه‌تت بۆ دروستبکرێت ، بێگومان به‌ گاڵته‌ نه‌منوسیوه‌، له‌وانه‌یه‌ تۆ له‌من شاره‌زاتربیت له‌ وۆرد ئه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ ، خه‌ونی من ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو کوردێک پێشبکه‌وێت و شاره‌زابێت .
باوه‌ڕده‌که‌ی له‌ 99 دا له‌ ویندۆز 97 کۆرسم له‌ ئۆفیسدا کردووه‌ هه‌رچه‌ند من هه‌رگیز حه‌زم نه‌کردووه‌ باسی خۆم بکه‌م ، به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م دوو په‌ڕگه‌م به‌ کوردی پێ نوسیبێت ، چونکه‌ پێویستم نه‌بووه‌.
من پرۆگرامی AbiWord م به‌کارده‌هێنا کۆن ئێستاش Open office ، به‌ڵام وۆردی 2003 م هه‌یه‌ .
له‌ کیبۆردی کۆنی کورد ئایتی گرووپ که‌ بۆ XP و Vista به‌کارمان ده‌هێنا ، ئه‌وا ژماره‌کان له‌ بنه‌ڕه‌تتدا له‌ کیبۆرده‌که‌دا لاتینی بوو هیندی نه‌بوو ، زۆر سوپاس بۆ ئه‌و زانیاریه‌ت ، ئیتر نازانم تۆ بۆ پێویستت به‌ گۆڕانکاری له‌ Tools - Option ی MS word دا هه‌بووه‌!

پێویستیش ناکات دڵگرانبیت ، گه‌ر وه‌ڵامه‌کانمان کێشه‌که‌ی تۆ چاره‌سه‌ر نه‌کات.

نازانم کام وه‌شانی وۆردت هه‌س؟

ئۆفیسی مایکرۆسۆفتیش کێشەی نییە بەڵام ئەم برادەرە ئەیەوێ بەبێ ئەوەی بیکاتەوە بە ئینگلیزی خۆی ڕەنووسەکان بەم جۆرە بێت ١٢٣٤ کە ئەمەش وەکو کاک زاندی ووتی تەختەکلیلێكی تایبەتی دەوێت

من بڕیارمدا چیتر گەنم گەنم لەگەڵ هەڵۆی کوردی نەکەم چونکە ناگەینە ئەنجام.
بەڵام وەڵامی هەر پرسیارێک لەسەر پرسیارە بنەڕەتییەکە بێت دیدەمەوە. من ۆردی ٢٠٠٧ م هەیە. من هەتا ئێستا لە ویندۆی ڤێرشن ٣ پێش ١٩٩٥ ەوە بە کوردی دەنوسم یەکەمجار کیبۆردی ئوردوم بەکارهێنا، دواتر عەلی فۆنت و دواتریش هاتمە سەر ئایتی گرۆپ بۆ ئێکس پی و ڤیستا.

[quote]من بڕیارمدا چیتر گەنم گەنم لەگەڵ هەڵۆی کوردی نەکەم چونکە ناگەینە ئەنجام.[/quote]

من مەمنونتم

منیش نوسیم، کێشەکە لە تەختەکلیل نییە. تۆ بڕیار مەدە گەنم گەنم نەکەیت، بڕیار بدە هیج نەبێت تۆزێک بخوێنەوە و تێبگە لەوەی بۆت دەنوسن.

زۆر سوپاس سەرم یەشاندن بەڵام من چاوەڕوانی زیاترم دەکرد لە کورد ئایتی گروپ.پێشبینی گەنم گەنم و وەڵامی ناشایستەو تەڕەماش و قسەی بێسەروبەرم نەدەکرد. ببورن من بە هەڵە لە ئێوە گەیشتبووم.
ئێوە هەندێکتان لە وەڵامی ئۆتومبێلی ٢٠١٠ دا باسی جێبە ڕوبعەم بۆ دەکەن.

کە کانییەك ئاوت لێی خواردەوە ،بەردی تێ فڕێ مەدە !

سڵاو،
بۆمان نوسیت کە تەختەکلیل پەیوەندی بەو کێشەوە نییە و فڵان و فڵان تاقیبکەرەوە دەزانیت کە وانییە. ئیتر دەڵێی چێشتەکەی شەریف قازانیت، تا خەڵک زۆرتر بێت ئەوەندە سەتڵ ئاوی تێدەکەیت.

سوپاس بۆ تێگەشتنت و کاتێکی خۆش