يارمه‌تی\ كێشه‌ی فۆنتم هه‌يه له ويندۆز ٧ تكايه يارمه‌تی
كيشه‌م بۆ دروست بووه له فۆنت ه ويندۆزی ٧، كاتيك بمه‌ويت له فايرفۆكس وشه‌ی كوردی بخوينمه‌وه هه‌نديك له پيته‌كان ده‌مج ناكات به‌يه‌كه‌وه وه‌كو (ؤ،ێ،گ ...) وه له ئينته‌رنێت ئێكس پلۆر به چوارگۆشه ده‌ری ده‌كات
له فايرفۆكس به‌م شێوه ده‌ريده‌كات
وێنه
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac35ec9537.jpg
له ئينته‌رنيت ئيكسپلۆر
وێنه
http://kurdup.com/up/uploads/picture/d73a278f75.jpg
تكايه يارمه‌تيم بده‌ن ناتوانم به ئاسانی وشه‌كان بخوێنمه‌وه
سوپاس.......
[url=http://kurditgroup.org/download/1415]گورزه‌ی فۆنته‌کان[/url]ت داگرتووه؟
له‌م [url=http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts]به‌سته‌ره[/url] له‌خواره‌وه تێبینییه‌ك هه‌یه بزانه سوودی ده‌بێت.
وەشاندنی ویندۆزکەت بنوسە!
[color=red]بۆ زانینی وه‌شانی ویندۆزه‌که‌ت به‌ڕێگایه‌کی خێرا :[/color]
Start > calculator > help > about calculator
سیستەمەکەت نوێ بکەرەوە.
ئه‌م بابه‌ته له ڕووپه‌ری [url=www.facebook.com/kurditgroup]Kurditgroup له فه‌سیبووك[/url] داده‌نێم ..چونکه زۆر که‌س ئه‌م كێشه‌یه‌ی هه‌یه و به‌دوای چاره‌سه‌ره.
بژین
سیستەم نوێ بکەیتەوە دەبێت کاک تەڕەماشسازی ویندۆز بوخچەی 386 تایبەت بە دەرکەوتنی دەق بەتایبەت truetype نوێ بکاتەوە، ئەگەر کەمیان هەبێت جێیان بگرێتەوە. بەو هەنگاوەش هەر دروستە. بەهیوای سەرکەوتن
كاك [color=red][b]ته‌ڕه‌ماشساز[/b][/color] كێیه برا؟
"کاک تەڕەماشسازی ویندۆز" :)
[color=blue]We Prefer Windows operate system more Than Linux[/color]
لە داهاتوودا Spell-checker بەکار بەرە ئەگەر ئینگلیزیت نوسی. نازانم زۆر ئاساییە چی سیستەمێک بەکاردەبەیت، بەڵام لێرە ئامۆژگاری ناکەین، چی سیستەمێک بەکاردەبەیت. وە کاری ئێمەش نییە!
ئەگەر مەبەستت Operate بێت ڕاستە هەڵەم نووسی پێش ئەوەی "ناردن" داگرم تەنها نووسینەکەم نووسیبوو ڕاستم نەکردبۆوە بەدوای کۆدی ڕەنگەکە گەڕام "ڕەنگە شینەکە" ..کە دۆزیمەوە یەکسەر ناردم بیرم چوو چاكی بکەم.
بەڵام کاک سیا تۆ زۆر لەوە بەرزتر بوویت کە ئەم جۆرە قسەیە بکەیت ..بەهەرحاڵ وابزانم لەگەڵ دروشمی
....... we are highly experienced in
ئەمەش ئەبێت
شارەزایی پەیوەندی بە سیستەمەوە نییە. کە وتت شارەزا شتی ورد دەگرێتەوە لە زمانەکانی داڕشتنەوە بۆ فڵان و فیسار ڕەقەکاڵا و چیپ. ئەوانەش لەگەڵ ڕێزمدا لە بەکارهێنەرێک ناوەشێتەوە کە بڵێ من شارەزام.
پاشان نازانم کێ باسی شتی وای کردووە؟ کێ وتویەتی لەم پرسیارە فڵانە سیستەم دابگرە؟ ئێمە شارەزایین؟
وشەی تەڕ واتا تەڕ پێچەوانەی وشک.
ماش سەر بەخێزانی نیسک و لۆبیا و فاسۆلیایە.
لێرە وەکو خۆشیەک بۆ ئەو سیستەمە نوسیومە، کە کۆمەڵەیەکی بەتاڵە بۆ بەکارهێنەری کورد. تائێستا بچوکترین هەژمار بۆ نوسین و زمان و مێژوو و شارستانیەتی کورد ناکات.
کۆتایی// ئەگەر لەسەر ئەم بابەتە دەتەوێت بنوسیت ئەوە لێرە نا. گووگڵ بەکاربەرە بۆ ئەرشیفی 9 ساڵ بەر لەئێستا.
کاتێکی خۆش
we are highly experienced in
من مەبەستم کەس نەبوو لەمە...
قسەکانت ڕاستە ..کە کاکە ئامانج نووسی "کاک تەڕەماشسازی ویندۆز" :) بەدڵنیاییەوە بۆ خۆشی بوو ..منیش هەر بۆ خۆشی وەڵامم داوەتەوە بەڵام تۆ بەهەڵە تێگەیشتی ...وەکو خۆت وتت لێرە بەکارهێنانی ئەو سیستەمە کۆمەڵەی بەتاڵە ..من وەکو خۆم ئەم ماوەیە خەریكی بەراوردکردنی ویندۆز و لینوکسم چونکە ئەمەوێ لینوکس ئیش پێ بکەم لەمەودوا هەر پرسیار لەهەر کەسێك ئەکەم لەبارەی ئەڵێ (خۆتی توش مەکە)....هیوام وایە بەهەڵە لە قسەکانم نەگەیشتبیت کاک سیا
ڕاستی وتووە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەرێکی باڵا نەبێت. زیاتر سەرئێشەیە.
پێویست ناکات بەڕێزم..
کاک سیا برای گەورەی منە ..هەرچییەکی نابەجێشم وتووە داوای لێبوردن ئەکەم
بژین
سلاوتان لی بیت.سوپاستان دەکەم آگەر یارمەتیم بدەن بۆ ناردنی(تەعریفی پرینتەری hpمۆدیل 930cسوپاس بۆ یارمەتیتان؟
بەخێرهاتى بەڕێز هەڤەر،
پرسیارێکت هیچ پەیوەندى نییە بەم پەیامەوە،تکـــــــــــــــــــایە لە پەیامێکى نوێ بینوسە!
یاساکانى ئێرە بخوێنەوە،بۆ ئەوەى بە دروستى وەڵامى خۆت وەربگریت،
http://kurditgroup.org/rules
دەتوانیت بەپەیامێكی سەربەخۆ لەبەشی پرسیار و وەڵام ئەم داوایەت بنووسی
[url=http://kurditgroup.org/node/add/forum/11]کلیك لێرە[/url] بکە بۆ نووسینی پەیامێكی سەربەخۆ لەبەشی پرسیار و وەڵام
ماندوو نه‌بن. پاش خوێنده‌وه‌ی په‌یامه‌کان و تام و جێژی ته‌ڕه‌ماش منیش تاقه‌تم نه‌گرت که هیچ نه‌نووسم. داوای لێبوردن ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی به خودی پرسیاره‌که‌وه نییه، به‌ڵام بۆ زانیاری خراو نییه.
کاکه برا گه‌وره‌ی ئێمه‌یه و من ئه‌و ماوه‌یه ده‌یناسم بۆم ده‌رکه‌وتووه که راسته‌خۆ ده‌چێته سه‌ر باس و بێ پێچ و په‌نا قسه‌ی خۆی ده‌کا. زۆریش راست ده‌کا له‌سه‌ر لینۆکس چوونکه منیش له‌و بڕوایه‌دام که ده‌ستی مرۆڤی به ئاوه‌ڵایی هێشتووه‌ته‌وه و به‌کارهێنه‌ر سه‌ربه‌خۆ ده‌توانی بیشێلێ و بیپێژێ.
خۆ ته‌ڕه‌ماشیش یه‌کێک له خواردنه کۆنه‌کانی کورده‌وارییه و جاران دوور له ئێستا له چێشتخانه‌کاندا ده‌یانفرۆشت، هه‌رچه‌نده زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی سکچوون به‌ڵام جاران وه‌ک ئێستا به‌ختی هه‌ڵنه‌گه‌ڕابووه‌وه و له لیستی چێشته کوردییه‌کاندا بوو.
پیتزا به پێچه‌وانی "ته‌ڕه‌ماش" له سه‌ره‌تادا خواردنی فه‌قیر و هه‌ژاران بوو ئێستا بووه به باو. کێ ده‌زانێ له دوانیای مودرندا ته‌ڕه‌ماشیش به‌ختی هه‌ڵناگه‌ڕێته‌وه. من بۆ خۆی ده‌ڵێم سیستمه‌ی ویندۆز حه‌دی نه‌بێ ببێ به ته‌ڕه‌ماشی کوردی.
هه‌ر بژین
بەڕێزان منیش کێشەیەکی لەو بابەتەم هەیەوەک پێچەوانەبوونەوەی کەوانەکان لە ۆرددا، نەتوانینی بەکارهێنانی ژمارە عەرەبییەکان 8988877 لەناو تێکستی کوردی‌دا و هتد
باسی نوێکردنەوەی سیستمتان کردووە بەڵام نازانم مەبەستتان چییەو چۆ دەکرێت؟
تکایە وەڵام
بە پەیامی سەربەخۆ بینووسە لە سەکۆی "پرسیار و وەڵام"