کوردی لە گوگڵ و مایکرۆسۆفت دا؟
سڵاوتان لێ بێت،
بە گوێرەی ئەم هەواڵەی خوارەوە (کە گوایە لە وێبسایتی سنە نیوز) وەرگیراوە، زیادکردنی کوردی بۆ گوگڵ و مایکرۆسۆفت لە تەواوبوندایە. زانیاری زیاتریان هەیە لەم بارەیەوە؟دەتوانن راپۆرتەکەی سنە نیوز وەک خۆی بڵاوبکەنەوە؟
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=46203
زۆر سوپاس،
پ
هەواڵێکی بێسەروبەرە، گووگڵ چەند ساڵە لە گووگڵدا هەیە:
http://www.google.com/webhp?hl=ku
کاک ئومێد كوردستانی دەستی هەبوو لە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ گووگڵ کە ئێستا بەڕێوەبری گشتیی گووگڵە لاموابێت.
بەڵام لەوانەیە ئەم هەواڵە مەبەستی Google Translater بێت
ئەی مایکرۆسۆفت چی؟
سڵاو!
مهبهست له Google translateه!
کاک ئومێد کوردستانی بهڕێوهبهری گشتی گوگڵ نییه , بهڵکو بهڕیوهبهری کاری بازرگانییه ، پێشم وانییه ئهو ههواڵه پهیوهندی بهوهوه ههبێت.
بۆ ئهو ههواڵهش من پێشتر ههوڵم داوه پهیوهندی بکهم ، جارێ وهڵامم وهرنهگرتووه.
کوردانی باکوور زۆر ههواڵیان داوه بۆ زمانی لاتینی ، بهڵام جارێ ههوڵهکانیان سهرکهوتونهبووه .
دهتوانن کاک ئومێد بناسن
[youtube]HJer30-Lj2s[/youtube]
Senior Advisor to the CEO and the founders' offices
As senior advisor to the CEO and founder, Omid focuses on identifying new business opportunities. Previously he was senior vice president of global sales and business development, and was directly responsible for Google's worldwide revenue operations, and the daily operations of the company's sales organization. As Google's "business founder," Omid led the development and implementation of the company's original business model. After he joined the company in 1999, he Google's profitability in record time, and in 2006 had revenues reached 10 billion U.S. dollars.
Omid has more than 20 years of experience with high-technology consumer and enterprise experience, holding key positions at several start-ups, including Internet pioneer Netscape Communications. In his role as Vice President of Business Development and Sales, he grew Netscape's online revenue from $ 88 million a year to over $ 200 million within 18 months. Prior to joining Netscape, he worked in marketing, product management and business development at The 3DO Company, Go Corporation and Hewlett-Packard.
Omid has an MBA from Stanford Graduate School of Business and a BS in Electrical Engineering from San Jose State University.
ببورە کاک زاندی من دەمزانی کە پێشتر بەڕێوەبەری کاری بازرگانی و ڕیکلامە بەڵام ماوەیەک بەڕێوەبەری گشتی گووگڵ دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ماوەیەکی کاتی تا ئەو کاتە هەواڵێك هەبوو کە گوایە کاک ئومێد کوردستانی جێگەی گرتۆتەوە ئینجا دڵنیانیم تا چەند هەواڵەکە ڕاست بووە.
کاک زاندی هیوادارم بەردەوام بیت لەهەوڵدان بۆ ئەم مەبەستە
بژین
سڵاو هاوڕێیان!
سەرپەڕشتیاری ئەو کارە ئەو هەواڵەی پشتڕاسکردەوە ، چەند پرسیارێکم لێکردبوو بۆ ڕاستی دروستی ئەم کارە ، ئەویش لەوەڵامدا وتی:
بەڵێ هەواڵی زیادکردنی زمانی کوردی لە وەرگێڕی گوگڵ Google translate ڕاستە ، ناوبراو وتی ، ئێمە ٨ ساڵە خەریکی ئەوکارەین و ووتی زیاتر لە ٩ ملیۆن وشەمان لە ٥٥ زمانەوە کۆکردۆتەوە .
هەروەها وتی ، گەر ئەندازیارەکانی کۆمپیوتەر بێ قەولی لەگەڵ نەکەن ، ئەوا کارەکانی لەماوەی ٤ مانگیتردا تەواو دەبێت.
گومانێکم لا دروستبووە ، هیوادارم هەر گومان بێت ، ئەوەش ئەوەیە تەمەنی Google translate ٨ ساڵ نییە .
هەندێک پرسیاری ترم ناردووە ، چاوەڕێی وەڵامم.
http://ferheng.org
برادەرانی باکور زمانەکەیان قەدەغەیە بەڵام دەیەها هەنگاو لە پێشن.
دەیاها هەنگاو
http://www.pckurd.net/
http://ubuntu-ku.info/
http://www.ferheng.org/
http://www.wergerine.com/
ئەمەی ئەمان دەیکەن،چەسپاندنی زمانی کوردی لە ویندۆز و لە وەرگێڕی گوگڵ، کەواتە بەفەرمی کردنی زمانی کوردی.
ئەگەر وابێت ، کارێکی زۆر گەورەو گرنگە.
یەکەمین: لە گووگڵ دەبێت ئەو دەقانەیان لێ وەرگریت کە بەئینگلزیە و بیکەیتە کوردی. دەقەکانیش سەدەها هەزار دەقن وەکو سەرەتا بۆ زۆرکردن. ئەنجا دوایش لەگەڵیان نوێکردنەوە بکەیت.
دووەمین زمانی کوردی بۆ مایکرۆسۆفت؟ جارێ ڕەمەزان بگرین دوایی نۆرەی شەشەڵانە. ئەو ڕازی نییە لەبەر هەڵچوونی میللەتی تورک و فارس و عەرەب. بەرهەمەکانی شتێکی تێدابێت بەناوی کورد و کوردستان، خێرە سیستەمەکە دەکاتە کورد؟ پاشان مایکرۆسۆسفت سەری نوسینەکان نادات بە هەموو بەبازاڕی ئەوروپی، جا نەخوازە ئەم برادەرە لە سنەوە؟!
ئەگەر خەڵکێک هەبێت حەزی بەکوردیکردنی بەرهەم و ناساندنی کورد بێت بەفەرمی! ویکیپیدیا، ئوبونتو، گووگڵ وەکو ماڵپەڕ و بەرهەمەکانی و ئەم هەموو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی کە سوپاست دەکەن بیکەیت بە کوردی بۆیان.
لەدوای هەمووشتێك
برادەرانی سنە کوا ئەم ڕێزمانە بەکاردێنن؟
چونکە شێوازی وەرگێڕانی ڕستەیە
پێویستی بە ڕێزمانێكی تەواو و پوخت دەبێت
سەیرێكی ئێرە بکەن
http://www.google.com/support/forum/p/Web+Search/thread?tid=68d597d539ee79a1&hl=en
کاکە من ژمارەیەک پرسیارم بۆ ناردن ، هێشتا وەڵامیان نییە ، داوام لێکردن ئەگەر زانیاری و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان بۆ بنێرن ئەوا دیمانەیەکیان لەگەڵدا دەکەین ، بەڵام جارێ وەڵامیان نیست!
ئەو کەسەی پەیوەندیم پێوەکرد ، گەڕام هەندێک زانیاریم دەربارەی کۆکردەوە کەساتییەکی باش و بەتوانایە ، بەڵام لە بواری ئایتی دا نازانم .
کێشەکە لەوەدایە ئەمڕۆ زۆر ئاسانە بەناوی خەڵکی ترەوە ، قسەبکەیت یا خۆتبکەیت بە کەسێکی تر .
من ئێستا دەتوانم هەژمارێک لە مای سپەیس و توویتەر و فەیسبووک بکەمەوەو ، وێنەیەکی هونەرمەند نەجمەدینی غولامی دابنێم و بەناویەوە ، قسەبکەم.
بۆیە ناوی کەسیش ناهێنم ، نامەموێت گەر ڕاست نەبێت ناوی کەس بزڕێنین ، بۆ کورد ئایتی گرووپیش باش نییە ، بابەتی بێ سەرچاوە یا بێ زانیاری دروست وەکو ماڵپەڕەکانی تر بکەوینە بڵاوکردنەوە کە وەڵامی پرسیارمان پێ نەبێت ، چونکە ئەم کارە دەیان پرسیار هەڵدەگرێت.
گرووپێک ١٠٠ کەسی و ٨ ساڵ کۆکردنەوەی ٥٥ زمان بەبێ پشتگیری ناوەند و دەزگایەکی حکومی یان سەرمایەداری دڵسۆز ئەم کارە ناکرێت.
گەر ڕاستبێت ، ئەوا هەوڵ دەدەین کاک ئاراس دیمانەیەکیان لەگەڵدا ساز بدات.
خەڵکی هەرجێگایەک بن دەکرێت ، چونکە فەرهەنگ ، بە کۆکردنەوەی سەرچاوەو خەڵکی پسپۆڕ دەکرێت ، دوای ئەوە کۆکردنەوە زمانی چینی ژاپۆنی رۆمانی ، هییچ کوردێک نییە ٥٥ زمان بزانێت ، هەردەبێت پەنا بۆ سەرچاوە ببرێت ، بەڵام زمانەکانی تر لە گوگڵ هەیە تەنیا تێکەڵکردنی زمانی کوردییە.
بە فەرمی کردنی زمانی کوردی ، واتە لایەنە ڕامیارییەکەی ئەمەیان گرنگترە لەلایەنە تەکنیکیەکەی.
هیوادارم ڕاستبێت ، گەر وانەبێت کێشەی زمانی کوردی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد دەبێت ، چونکە ساڵانە دەیان ئامێری جۆربەجۆر دروستدەکرێن و دەبێت پشتگیری زمانی کوردی بکەن.
مۆبایل ، تەلەفزیۆن ، وەشانە نوێیەکانی ماک و ویندۆز ، ئیتر ئەگەر OS ی تریش پەیدابن ئەوانەش دینە پاڵی ، جگە لە OS کانی مۆبایل و هتد...........
ئیتر گەر حکومەتێک ئەوەندەی سەرقاڵی کونکردنی شاخەکانی کوردستان هەڵدڕینی ژێر زەوین ، تاکەی چاوەڕێ خەڵکی خۆبەش ئەکەن ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.
سەرکەوتوبن
کاک پرسیار باسەکە هیچ نییە و کاتی مەکۆکان بەم جۆرە باسانە مەکوژن.
فڵان دێت، وەڵا بیستوومە فڵان خەریکە بچێتە سەرمانگ. فڵان وەکو قارچک وا دەبێتە خەبیر...هتد. تۆ ئەگەر زانیاریت هەیە بۆمان بنوسە ئەوە بەشی کوردی لەگووگڵ وا 7 ساڵە هەیە هیچی زیاد نەبووە. ئەمانە لە کوێ دەیکەن؟ گووگڵی پشت پەردە؟
هەمان شت مایکرۆسۆسفت و فڵان و فیسار بڵاگی خۆیان هەیە و تویتەر و فەیسبووکیان هەیە. قابیلە کەس ئاگادار نەبێت. شتێک بوونی نەبێت، فیشەکی ناوێت.