تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

به‌له‌مه‌که‌ خه‌ریکی نوقم بوونه‌؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

ژماره‌یه‌کی نوێی به‌کارهێنه‌رانی وێبگه‌ڕی ئینته‌ر ئیکسپلۆریر مایکروسافتی سه‌رسام کرد.
به‌رپرسی مایکرۆسافتیش Steve Ballmer له‌م ژماره‌ به‌کارهێنه‌ره‌ رازیی نییه‌. جارێک له‌ جاران ئه‌م وێبگه‌ڕه‌ له‌ لایه‌ن 90 له‌ سه‌ددی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌کار ده‌هات، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ژماره‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ژێر له‌سه‌ددا 50ش.
CNN Money ده‌نووسێ: به‌ قسه‌ی کومپانیای لێکۆڵه‌ری وێبگه‌ڕه‌کان Statcounter مانگی رابردوو ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئنته‌رنێت ئکسپلۆریر هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ 49,9 له‌سه‌ددا.
ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ که‌ هه‌موو وێبگه‌ڕه‌کانیتر ئێستا به‌ راده‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مایکرۆسافت به‌کارهێنه‌ریان هه‌یه‌.
هۆی ئه‌م دابه‌زینه‌ی رێژه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانی ره‌قیبه‌کانی وه‌ک موزیلا فایرفوکس. گووگڵ کرۆم و سافارییه‌که‌ی ئاپڵ...

بۆچوونەکان

دەستخۆش !
ڕێژەی مانگی ٩ / ٢٠١٠ی وێبگەڕەکان بەم جۆرەی خوارەوەیە:-

IE 49,87%
FF 31,5%
Chrome 11,54%
Safari 4,42%
Opera 2,03%

ڕێژەی مانگی ٢٠٠٩/١٠ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

IE 57,96%
FF 31,82%
Chrome 4,17%
Safari 3,47%
Opera 1,88%

IE زۆرترین ڕێژەی لەدەست داوە 8,9% کەمی کردووە ، FF رێژەی 0,32% لە دەست داوە ، Chrome بە ڕێژەی 7,37% زیادی کردووە و Safari 0,95 % زیادی کردووە و Opera بە ڕێژەی 0,15% زیادی کردووە.
کەواتە بەکارهێنەرانی IE زیاتر بۆ کرۆم ڕۆیشتوون.
پێشبین ئەکەم کرۆم بۆ ساڵێکی تر ڕێژەی بچێتە سەروی ٢٠% ، چونکە لەوەشانی ٧ دا زۆر زۆر خێرا دەبێت ، دوای ئەوە هەرچی Ad-ons کانی فایەرفۆکسە دروستی دەکەن ، ئەگەر دیزاینەکەشی جوانتربکەن ئەوا بەکارهێنەری زۆرتریش دەبێت.

ئه‌مه‌ زۆر جوان بوو، هه‌واڵه‌که‌ی له‌ نیوه‌وه‌ کرد به‌ ته‌واو. زانیاری زۆر و وردی تێدابوو و پاڵپشتێکی باش بوو بۆ هه‌واڵه‌که‌. به‌ڵام هێشتا به‌و حاڵه‌ش IE یه‌که‌مه‌. ده‌ستخۆش و سه‌رکه‌وتوو بی.

کاک حامید تۆ ئەم کابرایەت دیووە کە قسە دەکات؟ یان خۆی دەکات بە گاڵتەچی؟ لە یوتوب زۆرە :)
پارەزۆریەکەی نەبێت (دیارە جوتیاری گێل، پەتاتەی گەورەی چنێت -- پەندێکی ئەڵمانی -- ) باوەڕت بێت پڕوپاگەندە بۆ فۆنتی کوردی بکات بەکاری نابەم.

کاکه‌ سیا گیان. من ته‌نیا هه‌واڵه‌که‌م وه‌رگێڕا به‌ڵام له‌و کاته‌دا بۆ دڵنیایی له‌ گووگڵدا له‌ وێنه‌که‌ی گه‌ڕام، چه‌ندین وێنه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی که‌ له‌ هێندێکیاندا به‌قه‌د زمانی مانگایه‌ک زمانی ده‌رکێشاوه‌ ده‌رکه‌وت، به‌ڵام به‌ قسه‌ هه‌رگیز نه‌مدیوه‌. به‌ڵام که‌ دای ده‌یدا ئیتر. ئه‌و په‌نده‌ زۆر راسته‌ ره‌نگه‌ هه‌ر له‌به‌ر په‌تاته‌ زله‌کانی بێ که‌ وای لێ هاتبێ.

دەستخۆش مامە زەندى،

کاک حامید سەێرى ئەمە بکە :)
http://www.youtube.com/watch?v=wvsboPUjrGc

ده‌ست خۆش ئامانج گیان، ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ کردن باشن. به‌ شێوه‌یه‌کی دوگم و ئاشقانه‌ کومپانیاکه‌ی خۆی خۆش ده‌وێ.

بێگومان لە کۆنفرانسی بولگاریا کەخۆم لینکەکەیم دانا کۆن ، هێلکەبارانیان کرد ، بەڵام ئەو جۆرە خۆ نواندنانە بەو واتایە نایات کە کابرا شێت بێت ، لەوانەیە کابرایەکی سادەو کۆمیدی بێت.
باوەڕدەکەن شیتێک یا کەسێکی کەم ئەزموون بکرێتە سەرۆکی کۆمپانیایەکی زەبەلاحی وەکو مایکرۆسۆفت ؟
ئەگەر دەڵین لەبەر دەوڵەمەندیەکەیەتی، بەڵام لە ئەمەریکا وەکو کوردستان نییە خەڵک بەسامانی میلەت دەوڵەمەندبێت ، ئەوەی زیرەک نەبێت لە بواری ئابووری دا ناتوانێت دەوڵەمەندبێت ، ئەوەی پشتاوپشتیش بۆی مابێتەوە ، هەردەبێت زیرەک بێت گەرنا هەمووی لەدەست دەدات.
لەسەردەمی ستیڤ باڵمەر دا مایکرۆسۆفت هەنگاوی ناوە ، هەرچەند گەر نەشیتوانیبێت وەکو پێوسیت ڕکابەری ئەپڵ بکات ، لەبیریشتان نەچێت ، قەیرانی ئابووری لەسەردەمی ئەمدابوو ، بەڵام پشکی لەبازاڕی بۆرسەدا لەئاستێکی خراپدا نییە ، بەتایبەتی لەم سێ مانگەی دواییدا پشکی بەرزەوە بووە.
ویندۆز ٧
ئەنتی ڤایرۆسی Security Essentials
IE9
Windows live 2011
Bing کە لەوەشانی ٤ فایەرفۆکسدا جێگەی خۆی کردۆتەوە.
و زۆر بەرهەمەکانی تری زۆر باشترن لەوانەی سەردەمی بێل گەیتس.

سەرکەوتوبن

نا تەواو ئینشەڵا ساڵێ تر باوی نامێنێتن
http://lh6.ggpht.com/_kDVy4FBruzk/SWbaWjoJ5lI/AAAAAAAAA7Y/kHapmfgG2zY/microsoft-steve-ballmer_thumb%5B1%5D.jpg?imgmax=800

بژین،

کاک زەندی ئەم قسەیە لەوە دەچێت، بڵێی \\ ئاخر حیکمەتێکی هەر تیایە، ئەگینا بۆ شۆفێر لە لای ڕاستە لە بەریتانیا و ژاپۆن ..هتد //
ئەگەر کاتت هەیە هەنگاوەکانی ستیڤ باڵمەرمان بۆ بنوسە کە چووتە پێش؟ چونکە من دەتوانم زۆر شتی گەورەت بۆ بنوسم کە داکەوتووە.
لێرە تەماشای بازاڕی بکە بۆ دەساڵ لە DAX و XETRA پێچەوانەی قسەکانت دەسەلەمێنێت
http://www.boerse-frankfurt.de/EN/index.aspx?pageID=35&ISIN=US5949181045
ئەو شتانەی نوسیوتن بەرهەمێک نین تۆ بیکڕیت یان جێگای ئەوەبێت بازاڕی دراوی لەسەربێت.
من دژی مایکرۆسۆسفت و چالاکی دەکەم دژیان نەک وەکو ڕق لە سیستەم، بەڵکو وەکو قۆرخکردن، بەڵام بیڵ گەیت کەسێک بوو لەو جۆرە نەرم و لێزان و بەسەلیقانەی حەز ناکەیت دووژمن و بەرامبەرت بێت. ئەسڵەنیش بیڵ گەیت و ئەو لێزانیەی ئەو نەبا لە بازرگانیدا، سیستەم دروستکردن کەی ئەوەیە، وەکو دەبینیت کۆمپانیا و گرووپ بچووک/گەورە و زانکۆ و دەزگای دنیا هەن سیستەم دروست دەکەن. گرنگ لەدروستکردن و لە مافی لەبەرگرتنەوەکەی نەبووە گرنگ ئەوەبو چۆن بتوانیت هەموو کەرەستەیەک بخەیتە بەردەست کۆمپانیا داڕێژکەرەکان و پارەیان بدەیتێ تاوەکو نەرمەکاڵا بۆ سیستەمەکەت دروستبکەن و پارە لە کڕیارەکانت وەربگرن و کۆمپانیاکانی ڕەقەکاڵاش بخەیتە ژێر پەیمانێکەوە کە لەگەڵ هەموو فرۆشتنی لاپتۆپ/بژمێری ..هتد لەگەڵ ویندۆزدا پارە وەربگرن. بەمەش هەموو کەلەبەرێک بکەیت بە سیستەمەکەی خۆت.
لە فلیمەکەی نیکۆلاس کەیجدا lord of war دەڵێت:
[code]
Every day there's people shooting each other. You know what I do when I see that? I look to see what guns they're using and I think to myself, why not my guns?
[/code]
لەپاش ئەمانەش من لێم یەقینە مایکرۆسۆسفت چەندە هێستا بەهێزە، وەکو دەردێک وەکو خۆم تەماشای دەکەم، دەکرێت چارەسەر بکرێت.
بەڵێ ئەم کابرایە نە کۆمیدیە نەهیچ، زۆر لەو جۆرە هەن سەرۆک وەزیرانیشن نەک خاوەن کۆمپانیا. هیج کاتیش پارەی زۆر، پێویستی بە وشیاری و ڕۆشنبیری و مۆڕاڵ نەبووە.