واتای وشەی slate ؟
لەفەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ دا بەم شێوەیە کراوە بە کوردی.
Slate : تەختە ، بەرد
بەعەرەبی پێی دەڵین " لوحة"
مەبەست لەم وشەیە ، دۆزینەوەی ناوێکی گونجاو بۆ Ipad ی ئەپڵ و هاوشێوەکانێتی.
سوپاس پێشوەخت بۆ هەموو جۆرە پێشنیار و ڕاگۆڕینەوەیەک
كاک زاندی ئەگەر ووشەی slate وەکو مانا گشتیەکەی لێك بدەینەوە مەبسەتم دوور لە جیهانی IT ئەوا هەر تەختەیە و هیچی تر
بەڵام ئەگەر بێین لەجیهانی IT لێكی بدەینەوە ئەگەر هەر شتێكێ تر ئەبێت ئەکەوێتە ڕیزی ئەلیکترۆنی و ئامێرەوە و نزیک لە کۆمپویتەرەوە.............کەواتە دەبێ بێینە سەر ئەوەی ئاخۆ slate لەچیدا بەکار دێت و زیاتر بەچییەوە لکاوە .لێرەدا slate بۆ ئەم ئامێرانەی Ipadی ئەپڵ و هاوشیوەکانی بەکاردێت .،کەواتە مەبەستەکە لێرەدا ئامێرە..ووشەكەش بە مانا تەختەیە !
بۆیە بە بۆچوونی من "تەختەئامێر" گونجاوە
لە مەکۆ و پێگە عەرەبییەکانیش پێی دەڵێن "جهاز اللوحي"
تەختەکۆمپیوتەر بە بۆچوونی منیش گونجاوە
کاکە ئێمە لەمەودوا لە هەواڵ و بابەتەکان تەختەکۆمپیوتەر بەکاردێنین
چونکە وەکو خۆت وتت ناتوانین چاوەڕێی لایەنی بەرپرس لەم بوارە بکەین
نازانم دەبێت ئادەمیزاد چۆن فێری زمان بووبن ، ئایە دەبێت پسپۆڕان زمانیان بۆ دروستکردبن یان بۆ خۆیان فێربوون!
منیش سەرم لەو پرسە سوڕماوە
لێره‌شدا من بیروڕای خۆم سه‌باره‌ت به‌م Slate و Tablet ده‌رده‌بڕم. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مانای "ته‌خته" ناده‌ن. چوونکه ته‌خته داره، ئه‌وان ئاسن و که‌ره‌سته‌ی ترن. لۆح یان لوح مانای "ته‌خت" یان "پان" ده‌دا که‌وابوو ده‌توانێ به‌رد و تنهکه و ئاسنیش بێ. پان، ته‌خت و ته‌نک له کوردی‌دا ده‌توانن مانای "لوح" بده‌ن، به‌ڵام "ته‌خته"نه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌خته‌که ده‌گۆڕن، بۆ ده‌یکه‌نه دووڕه‌گ. کومپیۆتهرهکهشی پێوه بگۆڕن. مه‌گه‌ر مه‌به‌ست به کوردی کردنی ئه‌و ئامرازانه نییه؟ که دیکه‌ن به کوردی یه‌کجاری بیانکه‌نه کوردی و کاری که‌سانی تریش ئاسانتر بکه‌نه‌وه.
ئه‌رێ ئێوه هه‌رگیز بیرتان له‌وه کردووه‌ته‌وه که ره‌نگه کورده‌کانی تر که به زاراوه‌ی زۆرترین به‌شی زمانی کوردی قسه ده‌که‌ن، وه‌شه‌یه‌کی گونجاوتر له‌مه‌یان نییه؟ ئه‌گه‌ر دواتر ئه‌وانیش وشه‌یه‌کی دیکه‌یان داتاشی، ئه‌مه چی لێ بکه‌ین؟! ئایا ده‌بێته هاومانای ئه‌مه؟ یان به هه‌موو به‌کارهێنه‌ران ده‌ڵێن: بێ زه‌حمه‌ت تاتوو ئێستا وتووتانه ... له‌مه‌ودوا وا نه‌ڵێن چوونکه ناوێکی دیکه‌مان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه.
وا هه‌ست نه‌که‌ن که من دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانتان ده‌که‌م، دڵنیاش بن که سه‌رکه‌وتنی ئێوه‌م ده‌وێ و هیچ نه‌بێ ئێمه ماوه‌یه‌که پێکه‌وه لێره‌دا کار ده‌که‌ین. به‌ڵام ده‌بێ به دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون بتوانین هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و وشانه‌ی که دایده‌تاشن روون بکه‌ینه‌وه.
ئێمە لێرەدا ناتوانین بەمانای ووشە بیکەین بە کوردی ..چونکە ئەگەر ووشەکە نەچێتە نێو خەڵکی نەکەوێتە سەر زاریان کەواتە ئێمە هیچمان نەکرد.
ئەبێ ووشەیەك بێت هەم مانای ئەو بەرهەمە تەکنەلۆژیە بدات هەم لەڕووی زمانەوە تەواو کوردی بێت.
هیوام وایە هاوڕێیانی تریش بۆچوونی خۆیان دەرببڕن
تکایە هاوڕێیان ووشەی slate یەکلایی بکەنەوە
دوا بڕیار چی بوو؟
لێرەش باسەکە وروژێنراوە
http://zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=202
تەختەکۆمپیوتەر و تەختەبژمێر
هه‌ردووكيان شياون