Toshiba تەلەفزیۆنی 3D بێ چاویلکە دەخاتە بازاڕەوە.
[b]کۆمپانیای تۆشیبەی[/b] ژاپۆنی بۆیەکەم جار تەلەفزیۆنی٣ دی بێ بەکارهێنانی چاویلکە ڕەوانەی بازاڕەکانی ژاپۆن دەکات.
زۆربەی کۆمپانیاکانیە ئەلکترۆنییەکان سەرقاڵی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ٣ دی بێ چاویلەکەن ، بەکارهێنانی چاویلکە هۆکاریکی گرنگە کە خەڵک تەلەفزیۆنی ٣ دی نەکڕن ، چونکە بەکاهێنانی چاویلکە بۆ خێزانێکی گەورە یاخود هاتنی میوان و کڕینی ژمارەیەکی زۆر چاویلکە ، خەرجی زۆری دەوێت ، سەرەڕای ئەوەی لەڕێگەی چاویلکەوە چاو ماندوو دەبێت.
کۆمپانیای تۆشیبا دوو تەلەفزیۆنی ١٢ و ٢٠ ئینجی نمایشکرد کەوا دەتوانرێت بێ چاویلکە وێنەکان بەشیوەی ٣ دی بگوازێتەوە.
ئەم تەلەفزیۆنانە لەمانگی ١٢ دا لە وڵاتی ژاپۆن دەنێردرێنە بازاڕەوەو نرخی تەلەفزیۆنیک کە پیشانگەرەکەی ١٢ ئینج بێت ١٢٠ هەزار یەنی ژاپۆنییە کە دەکاتە نزیکەی ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکایی.
وە نرخی تەلەفزیۆنە ٢٠ ئینجەکەیان ٢٤٠ هەزار یەنی ژاپۆنییە کەدەکاتە ٣٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکایی.
هەروەها کۆمپانیای بەرهەم هێنەر تەلەفزیۆنیکی ٥٦ ئینجی نمایشکرد ، بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە کاتی بڵاوکردنەوەی نەکر.
شایانی باسە بیرۆکەی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ٣ دی بێ چاویلکە نوێ نییە ، کۆمپانیای LG لە ساڵی ٢٠٠٦ دا تەلەفزیۆنێکی دروستکرد ، بەڵام دەبوایە ڕاستەخۆ بەرانبەر تەلەفزیۆنەکە دابنیشی ، ئەوەش هۆکاری سەرنەکەوتنی ئەو تەکنلەۆجیایەبوو.
دەتوانن [url=http://www.youtube.com/watch?v=g4DpXDu72OE&feature=player_embedded]لــەم بەستەرە وە نماییشەکە بە ڤیدیۆ [/url] ببینن.
