بەستەر کورتکەرەوەی گووگڵ !!
ناونیشانی ماڵپەر و پەڕگەكانی وێب زیاتر درێژن .تەنانەت شێوە ئاساییەکە درێژ دیارە بۆ ئەم چەرخەی ئێستا کە بەکارهێنەرانی [url=www.twitter.com]twitter[/url] و پەیامە کورتەکانن ،هەموو پیتێك دەژمێردرێت کاتێك تۆ تەنها ١٤٠ پیتت هەیە .
هیوایەکی تر لە گووگڵەوە کورت کردنەوەی ئەم ناونیشانانەیە کە لەشێوەی بەستەر خۆیان دەنوێنن .کورت کردنەوەی لەگەڵ [color=blue]Goo.gl[/color] کە ئێستا بەردەستە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لێرەوە:
http://goo.gl
Goo.gl لەسەرەتادا گووگڵ تەنها بۆ ناونیشانەکانی خۆی دایهێنا .وەكو Google News یاخود Google Maps ...هتد
بەڵام Goo.gl ی نوێ بەستەرەکەت بۆ کورت دەکاتەوە و بۆت پاشكەوت دەکات بۆ ئەوەی دواتر سوودی لێ وەرگریت یاخود ئاڵوگۆڕی بکەیت لەگەڵ هاوڕێكانت.
تایبەتمەندییەکی تری گرنگی ئەم خزمەتگوزارییە ئەوەیە کە ڕێگە با ناونیشانێك نادات کە کورت بێتەوە و بێتە ڕیزی خزمەتگوزارییەکە کە ڤایرۆس و ماڵوێری ..یاخود هەر ماڵپەرێكی تری خراپ (وەكو پەڕەی دروستکراو و ماڵپەرەکانی بواری هاک).
سەرچاوە : http://edition.cnn.com

بۆچوونەکان
دەستخۆش، من هەر tinyurl.com بەکاردەهێنا بۆ چەندین ساڵە، بەڵام ئەمەی گووگڵیش لەپاڵ ئەودا هەر زۆر باشە.
تێبینی: ئەگەر بەردەقانی ناوەکەت بخاتە نێو نوسەرانەوە زۆر باشە، چیتر هەواڵەکانت چاوەڕێی ڕێگەپێدان نەبێت.
ده‌ستی هه‌ردووکتان خۆش بێ. بێ گومان جێگای ده‌ستخۆشییه که که‌سێکی وه‌ک جه‌نابت بتوانی یارمه‌تی ئه‌م گرووپه بده‌ی و ببی به یه‌کێک له ئه‌ندامانی نووسه‌ری. من دڵنیام به زانیارییه که جه‌نابت هه‌ته و له‌و بواره‌شدا خوێندنت هه‌یه، ده‌توانی یه‌کێک له چالاکانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بی. سه‌رکه‌وتوو بی.