ماڵئاوا OpenOffice
دوابەدوای کڕینی کۆمپانیای SUN لەلایەن [url=http://www.oracle.com]Oracle[/url] ــەوە هێنانی هۆقەیەک کێشە و مشت‌ومڕ لەسەر مافەکانی پاراستن و لەبەرگرتنەوە لەگەڵ خۆیدا. هەنووکە پڕۆژەکان و پەرەپێدران تائەندازەیەکی زۆر ناخۆشحاڵن و نایانەوێت بەرهەمە بڵاو و گرنگەکانی وەکو [b]mysql و openoffice و virtualbox[/b] ...هتد لە ژێر سۆزی oracle ــدا هەروا بمێنێت. لە نوێترین و هەنگاودا گرووپی پەرەپێدەری [url=http://www.openoffice.org/]Openoffice[/url] جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند و ئیتر لەمەودوا لە ژێرناوی [url=http://www.documentfoundation.org/]Libroffice[/url] پەرەیپێدەدەن. هەر لە ئێستاشەوە کۆمپانیاکانی Google و [url=http://www.novell.com/home/]Novell[/url] بڕیاری دامەزراندن و دەستەبەرکردنی پەرەپێدەریان داوە و هەموو پشتیوانی پڕۆژەکەش دەکەن. دەتوانین بڵێین لە داهاتوودا پڕۆژەکانی تریش بەرەبەرە جودا دەبنەوە. ئەمەش خۆی یەکێکە لە خاڵە هەرەباشەکانی سەرچاوەی کراوە.

بۆچوونەکان
لای ئێمه واته کوردستان به‌کارهێنه‌ری زۆری نه‌بوو..
زیاتر ئاشنا ببون به ئۆفیسه‌کانی مایکرۆسۆفت..
ده‌ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌که برا
ئایا هەموو گرووپەکە جیابوونەتەوە یان بوون بە دوو بەشەوە؟
دەستخۆش کاک سیا،
"دەتوانین بڵێین لە داهاتوودا پڕۆژەکانی تریش بەرەبەرە جودا دەبنەوە. ئەمەش خۆی یەکێکە لە خاڵە هەرەباشەکانی سەرچاوەی کراوە."
به‌س کاک سیا ئێستا ورده ورده خه‌ریکین گه‌شه ئه‌که‌ین کاکه یه‌کجار واش نییه
من خۆم نایهنمه ئاستی تۆ ....به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه نا که کوردستانم ..به‌ڵکو له‌به‌ر نه‌بوونی پێداویستی تایبه‌ت بۆ گه‌شه كردن له‌و بواره‌دا من زانیاریم نییه که تۆ له‌کوێ ئه‌ژیت و له‌که‌یه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌یت به‌ڵام دڵنیام کاتێك تۆ خه‌تێكی ئینته‌رنێتی سه‌روو 10 MB له‌چرکه‌یه‌کدا ئێش پێ كردووه نێت هه‌ر نه‌بوو لێره ..بۆیه خه‌تاکه له ئێمه نییه
بەڕێز Kurdish EAgle،
قسەکانى کاک سیا ڕاستە،
با شتێکت بۆ باس بکەم،ماوەى ٢ ساڵ هەر کۆمپیوتەرەم نەبوو،باوەڕ بکە هەر دەچووم بۆ سەنتەرى ئینتەرنێت،ئەو کاتە ئەگەر شتێکم دابگرتاییە خێرایی داگرتن ٥ کیلۆبایت بووایە لە خۆشەیە هەر سەێرم دەکرد :) وە چالاک بووم ئێستا ئەو چالاکە نییم :(،گەشە کردن کاتێک هەیە کە هەمووان بیر لە پڕۆژەێکى گرینگ بکەینەوە یان پڕۆژەێکى گرینگ جێبەجێ بکەین،بەڵام ئێستا بەداخەوە بەکارهێنەرى کورد هەر خەریکى چاتکردنە،لەگەڵ ڕێزمدا ئێستا هەمووى خەریکى فەیسبووکە :) نازانم چى هەیە لەوێ!!؟؟
بە ڕاى من ئەگەر بەتەوێت فێرى زانستێکى دروست بیت،ئەوە لە ماڵپەڕە کوردییەکان سەرادنى ئەم ماڵپەڕانە بکە،
http://kurditgroup.org
http://www.chawg.org
http://zkurd.org/
لە ناو ئەم سێ ماڵپەڕە هەندێک کەسى زۆر بە توانى تێدایە،کە دەیانەوێ زانستێکى دروست بگەێنێت بە بەکارهێنەرى کورد!
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ تۆى بەڕێز،من پێشتر پێشنیارم کرد بۆ تۆى بەڕێز بۆ ئەوەى تەختە کلیلێکى دروست بەکاربهێنیت بەڵام تا ئێستا پێشنیارەکەى منت بە هەند وەرنەگرتووە!!!!
بژین،
ووته‌کانت ڕاسته ...به‌ڵام بۆ ته‌خته‌کلیله‌که من ته‌خته‌کلیلی KIG به‌کاردێنم ......ئه‌زانم کهههڵهی بزوێنی هه‌یه به‌ڵام ئایا بۆ ئه‌وه‌ی ئێره‌ش چاك ناکه‌ن ؟؟؟ چونکه له ئێستادا زۆربه‌ی یانه و پێگه‌کان ته‌خته‌کلیله‌که‌ی ئێره به‌کارده‌به‌ن
تەختەکلیلەکەم دامەزراند ...بێ كێشەیە و دەستیان خۆش بێت
پیرۆزە :)
ئەوەى ڕۆژانە شتێک بۆ وڵاتەکەى زیادنەکات.ئەوکەسە نەبێ باشترە