تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

30000 کومپیۆته‌ر له‌ ئێراندا تووشی Stuxnet بوون

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

سی هه‌زار کومپیۆته‌ر تووشی کرمێکی به‌هێز به‌ ناوی Stuxnet بوون
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راست کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دشوار گیرۆده‌ی کرمی Stuxnet بووه‌. به‌ وته‌ی قسه‌که‌رێکی بورای ئایتی له‌ ئێران، ئه‌م کرمه‌ که‌ به‌ کرمی شوێنه‌ پیشه‌سازییه‌کان ناسراوه‌، توانیوه‌یه‌ 30000 کومپیۆته‌ر تووش بکا، له‌وانه‌ ئه‌و کومپیۆته‌رانه‌ی که‌ له ئێراندا له‌‌ بنکه‌ پێکهێنه‌ره‌کانی چه‌کی نیوه‌کی دا به‌کار دێن.
به‌رپرسێکی کۆمپانیای پارێزگاری سیمانتیک (Symantec) به‌ ناوی Liam O Murchu ده‌ڵێ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌م کرمه‌ دیسانه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئه‌و کومپیۆترانه‌ی که‌ پاک کراوه‌نه‌ته‌وه‌. ..
هه‌موو جارێک که‌ Stuxnet هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر کومپیۆته‌رێک، تێده‌کۆشێ پرۆگرامێک به‌ ناوی Step 7 بکاته‌ ئامانج و تووشی بکا. Step 7یش پرۆگرامێکه‌ به‌کار دێ بۆ کونترۆڵ کردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ کومپیۆته‌رانه‌ی له‌ لایه‌ن کومپانیای Siemensه‌وه‌ دروست کراون.
ناو براو له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ی سه‌ر به‌ Step 7 به‌ هۆی Stuxnetه‌وه‌ تووش ده‌بن. ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی ده‌یانهه‌وێ په‌ڕگه‌یه‌کی Step بکه‌نه‌وه‌، تووشی ئه‌و کرمه‌ ده‌بن.
ئه‌و کامپیۆته‌رانه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌بن، ئه‌گه‌ریش خاوێن بکرێنه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ تووش ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه‌ویه‌وه‌، مانای له‌کۆڵ نه‌بوونه‌وه‌ی که‌ند و کۆسپێکی زۆره‌.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی کومپانیای سیمانتێک‌ ده‌ڵێ: سه‌ناریۆیه‌ک بێنه‌ به‌ر چاو خۆتان، که‌سێک کومپیۆته‌رێکی له‌م کرمه‌ خاوێن کردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێش خاوێن کردنه‌وه‌ی، کوپی له‌ په‌ڕگه‌کانی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌‌ و پاراستوونی، له‌ نێو ئه‌و په‌ڕگانه‌شدا په‌ڕگه‌یه‌کی Step 7 هه‌یه‌. کاتێک کاتێک ئه‌و که‌سه‌ بیهه‌وێ ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ بکاته‌وه‌، له‌ زووترین کاتدا دیسانه‌وه‌ تووش ده‌بێته‌وه‌.
زۆربه‌ی کومپانیا پارێزگارییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ‌ Stuxnet یه‌کێک له‌و کرمه‌ سه‌رسه‌ختانه‌یه‌ تاکوو ئێستا بینراوه‌ته‌وه‌. ئێرانیش یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ به‌ تووندی گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ دوودڵییه‌کی زۆری هوروژاندوو که‌ ئه‌مه‌ شه‌ڕی Warfare (IW) (cyberkrig)ه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌ستی پێ کردووه‌.

ســـــــــه‌رچاوه‌

بۆچوونەکان

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاژانسی پاراستنی ئه‌مریکا له‌پشت ئه‌م کرمه‌یه‌

ده‌ست خۆش كاك حامید بۆ هه‌واڵه‌که‌

دەستخۆش مامە حامید،

٢-٣ دەبێت توشى ئەم کرمە بووم بەڵام ئەنتى ڤایرۆسەکەم Avira گرتى،بە هیواى ئەوەى کەس توشى ئەم کرمە نەبێت :)

ئه‌وه‌ به‌ راستیته‌ ئامانج؟ خۆ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کومپیۆته‌ره‌که‌شت بسڕیته‌وه‌ دیسانه‌وه‌ تووشی ده‌بیته‌وه‌! کاسپرشکی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردووه‌ و وتوویه‌ ده‌رچوونی نیه‌ به‌ ده‌ستمه‌وه‌ و ده‌بێ بیگرم و ئاوای لێ ده‌که‌م ئاوای به‌سه‌ر دێنم، که‌ وایه‌ "ئاڤیرا"ش ده‌ره‌قه‌تی دێ؟
ده‌بێ ئاگای ته‌واوتان له‌ خۆتان بێ. میوانانی ئێره‌ش ده‌بێ زۆر ئاگاداری خۆیان بن و پارێزگاری ته‌واو له‌ خۆیان بکه‌ن.
هیوادارم دیسان تووشی نه‌بیته‌وه‌.

wala dastit xo6 bet .....XWA panaman bdat lam da3baia

کاکە مەریوان [color=red]دژە ڤایرۆسەکەت[/color] پەنات ئەدات !

بەڵێ کاک حامید،
هەموو ڕۆژێک ئەنتى ڤایرۆسەکەم نوێدەکەمەوە :)،زۆر سوپاس برا