گروپێك بۆ Kurditgroup له فه‌یسبووك !!!
سه‌ره‌تا بوورن ئه‌گه‌ر سه‌کۆیه‌که گونجاو نییه بۆ ئه‌م پێشنیاره ...
سڵاو و ڕێز..
وه‌كو هه‌موومان ئه‌زانین ئێستا فه‌یسبووك ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی له 500 ملیۆن تێپه‌ڕی کردووه .که به‌کارهێنه‌ری هه‌یه‌له سه‌رانسه‌ری جیهاندا..کوردیش بێ به‌ش نه‌بووه له‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه بگره ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆریش به‌کارهێنه‌ری کوردمان هه‌یه له فه‌یسبووك که زۆربه‌یان که‌سانی زانستخواز و ڕۆشنبیرن..وه تاوه‌کو ئێستا Kurditgroup خزمه‌تی گه‌وره و به‌رهه‌می گه‌وره‌ی هه‌بووه و کردوویه‌تی ..که ئه‌مه‌ش شانازییه‌کی گه‌وره‌یه ..وه Kurditgroup ئێستا وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی IT جیهانی ته‌کنه‌لۆژیای زانیارییه‌کان له پله یه‌که و رۆژانه به سه‌دان سه‌ردانه‌که‌ر و به ده‌یان ئه‌ندام به‌سه‌ری ئه‌که‌نه‌وه ..به‌ڵام ئایا به کردنه‌وه‌ی گروپێك بۆ Kurditgroup له فه‌یسبووك چی ڕوو ئه‌دات ؟!! زۆر زانستخوازمان هه‌یه هێشتا به Kurditgroup ئاشنا نه‌بوو یاخود ته‌واو له پرۆژه و ئامانجه‌کانی نه‌گه‌یشتووه ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت .به‌ڵام ئه‌م زانستخوازانه ئه‌گه‌ر kurditgroup له فه‌یسبووك گروپێكی هه‌بێ ئه‌وه به ته‌نها چه‌ند هه‌نگاوێكی کورت و ئاسان زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی کار و چالاکییه‌کان و پرۆژه و هه‌تا تازه‌ترین هه‌واڵ و بابه‌ت و تا دوایی....ئاگاداری گشت ئه‌مانه ئه‌بێته‌وه.
كردنه‌وه‌ی گروپێك بۆ kurditgroup له فه‌یسووك چی ئه‌وه‌ێت؟
هیچی تێ ناچێت و ته‌نها دوو چاو‌دێر بۆ دانان و تازه‌کردنه‌وه‌ی ڕۆژانه و دانانی هه‌واڵی تازه ...هیچی تر
من له ئێستاوه له خزمه‌تدام ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌زامه‌نده‌ی له‌سه‌ر هه‌بوو
___
ئیتر وابزانم مه‌به‌سته‌که‌م ڕوونه دوا بڕیاریش له ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ...تکایه بۆچوونی خۆتان بڵێن
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن
له‌گه‌ڵتدام
ئەگەر کاک بەردە AddToAny زۆر بکات،ئەو کاتە بە ئاسانى ئەتوانى بابەتەکان بەش بکەیت بۆ فەیسبووک!
http://drupal.org/project/addtoany
&پێشتر کاک سیا بۆ ویکى چاوگى زۆرکرد،
Add to Any Share بۆ ویکی چاوگ
سڵاو هاوڕێیان!
وەکو گرووپ ئەگەر ئێوە ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ ، پێم وایە کارێکی باشە ، بوونی گروپێکی وا ، بەڵام گەر گروپیش نەبێت هەرکەس لە هەژمارەکەی خۆیەوە دەتوانێت لینکی Kig دابنێت بۆ ئەوەی زیاتر بەخەڵک بناسرێت.
بەڕێز Kurdish EAgle پەیامێکی تایبەت بنێرە بۆ کاک بەردەقانی یا هەموو برادەران ، بزانە ڕای ئەو کاک ئاراس و کاک حامید و برادەرانی تر چۆنە لەسەر ئەو پێشنیارە.
سڵاو.
وەکوو ماڵپەر ئەتوانیت هەژمارێک بۆ کورد ئایتی گرووپ زیاد بکەیت، بۆنا منیش لەگەڵتدام، تۆ ئەنجامی بدە..
سوپاس.
کاری زۆر باشه و ده‌ست خۆش.
Desxosh Kurdish EAgle
Be ray min kareki zor bashe. Her shitek be min bikret beser chawan
ئایا کەسێک لە فەیسبووک پەڕەى کورد ئایتى گرووپى بینییوە؟
بەڕێز Kurdish EAgle،
بە هیچ شێوەێک ناکرێتەوە!!!
بۆ نموونە کاک سیا و کاک ئاراس و کاک ئارا...هتد،لەو ٤٥ کەس ناویان هەیە؟کە ڕۆژانە سەردانى ئێرە لەگەڵ فەیسبووک دەکەن،
دەستخۆش ، ئێستا هەیە ، کاک ئامانج ، گەر هەر نەکرایەوە ، لەوێ گەڕانێک ئەنجام بدە دەیبینیتەوە.
بنوسە Kurditgroup
دەیدۆزیتەوە.
ئێستا دەکرێتەوە بەڕێز Kurdish EAgle،دەستخۆش
مامە زەندى کرایەوە :)،زۆر سوپاس
پێشنیارێک بەڕێزم:-
تکایە با بابەتەکان تایبەت بێت بە کورد ئایتى گرووپ،واتا هەر کەسێک شتێکى بڵاوکردەوە پەیوەندى بە کورد ئایتى گرووپ نەبوو بیسڕەوە،
سوپاس :)
من کرتەم کرد بە like، ئایا چی کارێکت بە من هەیە فەرموو، بەحیساب لە بەڕێوبەرایەتیم :)