تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

موبایلی نوکیا ئن 8

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆی هه‌واڵده‌ری رۆیترزه‌وه‌ که‌ له‌ کونفرانسێکی راگه‌یاندندا له‌ له‌ندن به‌شدار بوو، ڤیدیۆی موبایله‌ نوێکه‌ی گه‌وره‌ کومپانیای نوکیا به‌ جیهاندا بڵاو کرایه‌وه‌. له‌و رۆژه‌وه‌ تاکوو ئێستا خه‌ڵکیی ده‌توانن پێش وه‌خت داوای بکه‌ن و بیکڕن. بڕیار وایه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بێته‌ بازاڕ. ماڵپه‌ڕی نوکیا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و له‌ چه‌ند ره‌نگی جیاوازدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی خۆی کردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ زۆر راگه‌یه‌نه‌ری ئایتی و هه‌واڵنێری دا باسی له‌سه‌ر کراوه‌.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی نوکیا، له‌سه‌ر سیسته‌می Symbian 3 دروست کراوه‌. کامیرایه‌که‌شی 12 میگاپیکسله‌. ئه‌گه‌ر سه‌یری زانیارییه‌کانی ئه‌م ته‌له‌فوونه‌ بکه‌ین و هه‌ڵیسه‌نگێنین، تاکوو ئێستا باشترین ته‌له‌فوونه‌.
جێگای باسه‌ که‌ ئه‌م موبایله‌ ده‌توانێ به‌ شێوه‌ی ئچ دی "HD" فیلم بگرێ، ئه‌ویش به‌ قه‌واره‌ی 700 پی 720p
بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و موبایله‌ به‌ هاسانترین شێوه‌ بتوانن سه‌یری وێنه‌ و فیلمه‌کانیان بکه‌ن، کونێکی ئچ دی ئم ئای hdmi بۆ دروست کراوه‌.

بۆچوونەکان

ئاخ نۆکیا ئاخ بەراستى سەرسورهێنەرى

لە کوردستانى خۆمان پێ دەلێن شورتە (پۆلیس ) چونکە کاتى خۆى هەموو کەسێک دەچوو دەبووە بە شورتە چونکە تەنها دامەزراندن بۆ ئەوە هەبوو

لە بەر باشی و توندى بەرگە گرى بە تایبەت لە کوردستانى خۆمان هیچ شتێک لە رکابەرى نۆکیا دانیە ،،،

دیارە شتێک هەیە لە جۆرى کالاکاتى ترى کۆمپانیاى تر کەوا بە ئۆرجیناڵ ناگاتە کوردستان تەنها صینى نەبێ
بەڵام زۆر بەى کات نۆکیا لە پێشەنگە بۆ گەیشتن بە کوردستان بە ئۆرجیناڵ ،،

دەست خۆش بۆ هەوالەکەت کاک حەمید

ده‌ست خۆش كاك حامید بۆ هه‌واڵه‌که‌.
هه‌ر ئه‌بێت نۆکیا باشتر بێت چونکه‌ تاکه‌ کۆمپانیای فه‌رمییه‌ که‌ به‌رهه‌مه‌کانی ته‌نها ئامێری مۆبایل بێت.

دەستخۆش!
بێگومان نۆکیا لەبواری ساوپەردە (تەچ) دا زۆر لەدواوە بوو ، بۆیە هەموو تواناو وزەی خۆی لەم مۆبایلەدا بەکارهێنانەوە بۆ هەستانەوەی کۆمپانیاکە لەبواری فرۆشتندا رێژەی زۆر دابەزیوە بە بەراورد لەگەڵ پار و پێرار.
پێشتریش ئاماژە بە باگرنگی ئەم مۆبایلە بۆ کۆمپانیای نۆکیا کرابوو

ده‌سی هه‌مووتان خۆش بێ و یه‌که‌م که‌س کاک زانا زانیارییه‌کی زۆر باشی داوه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ مێژه‌ دوورن له‌ کوردستان، بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی به‌ڕێز په‌یامه‌که‌ی کاک زه‌ندی به‌ بیری هێنامه‌وه‌ که‌ له‌بیرم چووبوو بنووسم که‌ ئه‌م موبایله‌ به‌ شێوه‌ی ساوپه‌رده‌ واته‌ (ته‌چ) دروست کراوه‌. ئه‌مه‌ش له‌ به‌رهه‌مه‌کانی نوکیادا نوێیه‌. سه‌رکه‌وتوو بن.

سوپاسى زانیاریەکانتان دەکەین
کاک حامید گیان ئەگەر بزانى نرخەکەى دەگاتە چەند ؟

http://store.nokia.com/webapp/wcs/stores/servlet/productdetail_10500_10101_-1_10000675

ئیمڕۆ له‌ هه‌واڵێکدا که‌ له‌ رۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتی سوێددا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ موبایلی نوکیا ئن 8 له‌ رێکه‌وتی دیاری کراودا ده‌رناچێ، هۆیه‌که‌شی کێشه‌ی هه‌بوونی کون و باش کارنه‌کردنی نه‌رمه‌واڵه‌کانیدا بووه‌. دیاره‌ ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش زۆر به‌ زیانی نوکیا ده‌بێ که‌ ئه‌م ساڵانه‌ی دوایه‌ به‌ تووندی تووشی بووه‌ به‌ تووشی ره‌قیبه‌ دروستکه‌ره‌کانی موبایله‌وه‌، له‌وانه‌ ئاپڵ، گووگڵ و ریم ـ بلاگبه‌ری.