مایکرۆسۆفت ئایفۆن لە گۆ ڕدەنێت.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو مایکرۆسۆفت لە ڕێوڕەسمێکدا لەگەڵ گرووپێکی زۆر لە کارمەندانی خۆی لە بارەگای سەرەکی مایکرۆسۆفت لە”Redmond “ مۆبایلی بەناوبانگی (Iphone) یان برد بۆ گۆڕستان و ناشتیان.
بەم کارەش دەیەوێت پیشانی جیهانی بدات کەوا “ ئایفۆن“ بەرهەمێکی خراپە و Windows Phone 7 باشترە.
هەر لەگەڵ ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕێکلام بۆ ” Win Phone Sex “ دەکەن و بە ڕای ئەوان ئەم بەرهەمە نوێیەی مایکرۆسۆفت ، ئایفۆن تێکدەشێکنێت و لە گۆڕی دەنێت.
پاشان گرووپەکە دەستدەکەن و بە دانسی مایکڵ چاکسۆن و ساتێکی خۆش بەسەر دەبەن.
جێگای ئاماژەیە جگە لە کارمەندانی مایکرۆسۆفت هیچ لایەن و گرووپێکی تر بەشداریان لەم ڕێوڕەسمەدا نەکردووە.
بۆ بینی وێنەکان و دانسەکەیان سەردانی سەرچاوەی هەواڵەکە بکەن.

بۆچوونەکان
ئەگەر ڕێژەی فرۆشتنی ویندۆزی مۆبیال7 لە ئامێری دەستیدا گەشتە %6 با سەلامێک لە پوورە مەنیج بکات.
ویندۆز فۆن ٧ لە مۆبایل ٦.٥ باشترە لە ڕووی ئێفێکتەوە بەڵام من هێشتا UI ـەکەیم پێ ناشرینە بەتایبەت homescreenـەکەی. لام سەیرە لە هەواڵەکان هەندێک بە ڕکابەری وەسف ئەکەن. جگە لەوەی خۆڕا نییە و بە پارەیە.
MeeGo, Android, iOS, webOS, Symbian, Bada, BlackBerry
ئەم هەموو سیستەمە هەیە. هەر یەکە و لە بوارێکا potentiality خۆی هەیە.
وەڵا ئەبووایە خۆی لەگۆڕ بنایە :)
مايكرۆسۆفت خۆی گهيانده ئهويش
دهست خۆش كاك زاندی بۆ ههواڵهكه !
مایکرۆسۆفت و ئهپڵ له جیهانی IT دوژمنی سهرسهختن ..ئهمهش کاردانهوهی باشی دهبێت ..که تهنها به ڕكابهری یهکتر ئهتوانن خۆیان بسهپێنن
مایکرۆسۆسفت نە ڕەقەکاڵا دروست دەکات نە نەرماکاڵای لە ئەلفەوە تاکو ی چێدەکات، وە نە هیچ لە کۆمپانیاکانی چیپ دروستکردن هاوڕاین. سیستەمێکی هەیە بە پارەیە و هیچی تر. واتا دەبێت زۆر خۆشبەخت بێت ئەگەر لە داهاتوودا HTC، یان نۆکیا یان سامسۆنگ دەستیەکان لەگەڵ ئەو سیستەمە بفرۆشن. تائێستا کەس لەوانە گرنگیان نەداوە پێی، هەربۆیەشە نزیکەی لەسەدا 6 بۆ 7 لەگەڵ ئەو سیستەمەی مایکرۆسۆسفت هەن لەبازاڕدا هەمیشە لە کەمیدان.
ئایا ئەندرۆید و بادا و سیمبیان و مێگۆ کە خاوەن کۆمپانیاکانی دەستی و چیپ (نۆکیا، سامسۆنگ، گووگڵ و ئینتێڵ) دروستی دەکەن دەیگۆڕنەوە بەسیستەمێکی کە هی خۆیان نەبێت؟ کەس ئەو گەوجییە و دەکات؟