SMS و تێکچوونی ئه‌قڵ
هه‌رکات که‌ره‌سته‌یه‌کی باش له نێو کۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه، سه‌رنجی دوکتۆر و پسپۆڕان بۆ لای خۆی راده‌کێشێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا، ئه‌و که‌ره‌سته نوێیه زیان به سڵاومه‌تی و له‌ش سا‌غی دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێ. دوای شک و گومانی زۆر سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی به‌کارهێنانی موبایل و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئێستا نۆره‌ی ناردنی کورته په‌یام و نامه‌کانه که له نێو لاوه‌کاندا لایه‌نگری زۆره.
به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه که له زانکۆی "لیدز"دا له‌سه‌ر ناردنی کورته په‌یام یان (SMS)، کراوه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر له شه‌و و رۆژێکدا زیاتر له ده جار بنێردرێ، ده‌بێته هۆی گۆڕانکار نه‌رێنی له جمگه‌ی قامکه‌کانی ده‌ست دا. له‌مه‌ش خراپتر ده‌بێته هۆی جۆرێک له تێکچوونی ده‌روونی. له‌سه‌ر هه‌مان لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوو که 12 له سه‌ددی لاوه‌کان زیاتر له ده جار له رۆژدا کورته په‌یام ده‌نێرن و زیاتر له 20 له سه‌ددی ئه‌و لاوانه گیرۆده‌ی بوون، به شێوه‌یه‌کی نێونجی رۆژێک 100 کورته په‌یام بۆ یه‌کتری ده‌نێرن. به هۆی ناردنی کورته په‌یام له وڵاتی ئینگلیزدا ساڵانه 8،3 میلیۆن که‌س ده‌بنه قوربانی نه‌خۆشی ده‌روونی. ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه خه‌مۆکییه که هه‌ڕه‌شه له سڵامه‌تی "ئس ئم ئس"نێره‌کان ده‌کا، جۆرێک "خه‌مۆکی دووجه‌مسه‌ری"یه به ناوی "مانیا یان شه‌یدایی"، واته جۆرێک سه‌رخۆشیی ناسروشییته که که‌سه‌کان له‌وێدا له راده‌به‌ده‌ر زۆربڵه و به‌توانا ده‌بن.
شادی له راده‌به‌ده‌ر، بێ خه‌ویی، زیاد بوونی حه‌زی پێخۆش بوونی جنسی، لاوه‌کی بینین و بڕیار دانی سست، هه‌ستی به‌رزه‌فڕی و هه‌ڵسووکه‌وتی نه‌گونجاوی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و جۆره نیشانانه‌ی تری مانیا یان هه‌مان سه‌رخۆشی ناسروشتین له خه‌مۆکی دوو جه‌مسه‌ری دا. له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ده‌ورانه‌دا، که‌سی تووشبوو، له‌به‌ر به‌هێزی سه‌رخۆشیی و دڵنیابوون، ده‌ست ده‌داته کارگه‌ڵێکی نائاسایی نائاقڵانه که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی نه‌که‌وێته دژایه‌تییه‌وه، ده‌کێشێته لای سه‌رئێشه‌ی تووندوتیژی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌گه‌ر مانیا به باشی ده‌رمان نه‌کرێ، مه‌ترسیدار، رێخۆشکه‌ره و ده‌بێته هۆی دووبه‌رابه‌ر زیاتر و نزیکیی ئه‌و که‌سانه له شێتی. هه‌رچۆنێک بێ ئه‌مه ره‌نگه هوشیارییه‌که بێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئس ئم ئس ده‌نێرن که ئه‌گه‌ر نایانهه‌وێ شێت ببن، ده‌بێ ناردنی ئس ئم ئسه‌کانیان به راده‌یه‌کی زۆر که‌م بکه‌نه‌وه.

بۆچوونەکان
دەستخۆش & بەخێربێتەوە ماوەێک دیارنەبوویت!
دەستخۆش کاک حامید!
بۆم هەیە مانگی ٢٥ کورتەنامە بەخۆڕایی بنێرم ، بەڵام باوەڕناکەم لە مانگێکیشدا ٤ کورتەنامەم ناردبێت.
ئیتر هەر ناینێرم ، پیاو بمرێ باشترە لەوەی شێت بێت ، هەرچەند لەوانەیە شێتی زۆر خۆشیش بێت.
سەرکەوتوبن
ئه‌م کاته‌تان باش کاکه حامید و ده‌سته‌کانیشتان خۆش !
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ڕاست بێت ، ئه‌وا من ده‌مێکه حسابم فت بووه ، له‌وانه‌شه شێتیش بووبم به‌خۆم نه‌زانیبێت. باشتر وایه به‌یانی له‌براده‌ره‌کانم بپرسم بزانم هیچ کاری نابه‌جێ و شێت ئاسایی ناکه‌م ...( ئه‌مه ته‌نها بۆ خۆشی یه‌و به‌س!!!! هاهاها).... به‌هه‌رحاڵ ده‌سته‌کانت جارێکی که خۆش و جاوه‌ڕێی هه‌واڵی گرنگ و نوێین لێتان و سه‌رکه‌وتووبن.
دەست خۆشیش لە کاک حامید دەکەم
ئەوەى راستى بێ من ئەوە بە زانستى دروست نازانم ئەگەر زانستیش بەردوستى بزانێت بەڵام حالى رۆژانەى گەنجەکانمان زۆر روونە لاى هەمووان
من کەسى وا دەناسم رۆژانە زۆرتر 100 SMS دەنێرێت
خۆشم باس ناکەم ئێستا مۆبایلەکەم گۆریوە نزیکەى 250 SMS تێدایە ئەوەى کۆنەکەم گەیشتبووە 5000 SMS بە هەردوو کیان چوون و هاتن
دەت ووت بەس لۆ SMS بەکارم هێنابوو 'هههههه'
بژین
سڵاو!
خۆ شێت هەر ئەوە نییە بەرد بهاوێت ، شێت ٧٠ جۆری هەیە ، هەمانە بەرد دەهاوێت ، هەشمانە SMS دەهاوێت!
منيش ئه‌وه‌نده‌ی SMS ئه‌نووسم ئه‌وه‌نده قسه‌ی پێ ناكه‌م :)
هاهاهاها
کاک زەندى بەراستى وەڵامەکەت لە جێگاى خۆى بوو