تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وه‌رگێڕانی فه‌یسبووك بۆ زمانی كوردی

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

سڵاو هاوڕێیان..
ئێستا له‌ فه‌سبووك وه‌رگێڕان چالاك کرا بۆ زمانی كوردی ..له‌دوای دانانی چه‌ندین گروپ و به‌رز کردنه‌وه‌ی داواکری بۆ فه‌یسبووك ..خۆشبه‌ختانه‌ ڕه‌زامه‌ندیمان وه‌رگرت ..کاری وه‌رگێڕان زۆر به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا ئه‌ڕوات ..به‌ش به‌ش كراوه‌ و له‌ ئێستادا به‌شی ده‌نگدان ته‌واو بووه‌ و خه‌ریکی به‌شی Application Builderن ..هیوام وایه‌ ئه‌ندامه لێهاتوو و زانستخوازه‌کانی KIG به‌شداری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ ته‌واو بین.
کرته‌ له‌ به‌سته‌ره‌که‌ بکه‌ و زمانی كوردی هه‌ڵبژێره‌ له‌ زمانه‌کان و دواتر به‌شێك هه‌ڵبژێره‌ بۆ وه‌رگێڕان .
ئه‌مه‌ش به‌سته‌ره‌که‌:
[url=http://www.facebook.com/translations]وه‌رگێڕان[/url]

زمانی کوردی بێجگە لە زاراوەی کرمانجی هیچی تر نابینم.

ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێت له‌ سه‌ر زمانی Kurdi نوسراوه‌ Beta .
سه‌یرێكی ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌ ڕوون ئه‌بێت لات

نەوەڵا بەڕێز. نە ئەوە کوردی سۆرانییە و نە بێتایە. ئەوە بە کورمانجییە و تەواویش بووە.
The Translation Application is currently closed for Facebook in Kurdî. Please check back later.

ئه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی دامناوه‌ چییه‌ کاکه‌ سیا ؟!!
تۆ پێویسته‌ له‌ نه‌رمه‌واڵه‌كانی فه‌یسبووكت چالاك كردبێت هه‌ر نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ك بێت گرنگ نییه‌ ..گرنگ وه‌ریبگێڕیت..چونکه‌ ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ فه‌یسبووك وه‌رگێڕانی چالاك كردووه‌ بۆ زمانی کوردی..
با ڕوونتر بیڵێم
فه‌یسبووك به‌ سه‌دان نه‌رمه‌واڵه‌(Application) له‌خۆی ده‌گرێت که‌ گشتیان لقێك له‌ فه‌سیبووك پێك ده‌هێنن
لێره‌وه‌ ئه‌توانیت [url=http://www.facebook.com/apps/directory.php?q=facebook]نه‌رمه‌واڵه‌كانی فه‌یسبووك[/url]ت بدۆزیته‌وه‌ و چالاکیان بکه‌یت به‌ مانایه‌کی تر به‌کاریان بێنیت.
ئه‌و کات به‌شی نه‌رمه‌واڵه‌که‌ له‌ وه‌رگێڕانی فه‌سیبووك ئه‌کرێته‌وه‌ ..وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ دامناوه‌
ئیتر تۆ ده‌ست ئه‌که‌یت به‌ وه‌رگێڕانی.

بەڕێز Kurdish EAgle قسەکەى کاک سیا دروستە،
"نەوەڵا بەڕێز. نە ئەوە کوردی سۆرانییە و نە بێتایە. ئەوە بە کورمانجییە و تەواویش بووە.
The Translation Application is currently closed for Facebook in Kurdî. Please check back later.
"
پرسیارێک بۆچى کوردى سۆرانى لە لیستى زمانەکان نییە؟

وەک پێشتر پێشنیارم بۆت کە ئەو تەختە کلیلە بەکاربهێنیت،ئەگەر سەێرى ئەو وێنەى خۆت بکەیت،
http://kurditgroup.org/files/facebook-tran.part_.jpg

نوسراوە "دهنگدان"ئەویش کێشەێکى ترى تەختە کلیلەکەت،دڵنیابە هەر کارێک بکەیت لە وەگێرانى فەیسبووک،کێشەى پیتە بزوێنی (ە) بۆ دروست دەبێت،سەێرى ئەم وێنەى خوارەوە بکە،

بە هیواى ئەوەى کارێکى دروست جێبەجێ بکەیت،

نازانم ئەو کێشەی بزوێنە بۆ لای من منییە ، من هەردەم لە Facebook بە کوردی سۆرانی دەنوسم ، تەختەکلیلەنوێیەکەی KIG بەکاردەهێنم.

سڵاو کاک زەندى،

کاک زەندى ئەگەر هەمان تەختە کلیلە کە ئێستا پێی دەنوسیت ئەوە هیچ کێشەت بۆ دروست ناکات :)

کاكه‌ ئامانج وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ڕوونم کرده‌وه‌ که‌ چۆنیه‌تی زیاد کردنی به‌شه‌كانی وه‌رگێڕان...به‌ڵام له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندیم کرد به‌ فه‌سیبووك بۆ زیاد کردنی به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ واته‌ نه‌ك هه‌ر له‌ناو Kurdi کرمانجییه‌که‌ وه‌كو زمانی ئینگلیزی و هه‌ندێ زمانی تریش وایه‌ که‌ لقی لێ ئه‌بێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكی ڕوونیان نه‌بووه‌.

---
منیش هه‌ر ته‌خته‌کلیلی KIG به‌کاردێنم کێشه‌شم بۆ دروست نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ی وێنه‌که‌ش پێشتر به‌ arabic101 نوسراوه‌ نه‌ك ته‌خته‌کلیلی KIG .

سەرکەوتووبن،