تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەکەم لاپتۆپی 4G نمایشکرا.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

کۆمپانیای سامسۆنگی بەشی ئەوروپا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی [url=http://www1.messe-berlin.de/vip8_1/website/Internet/Internet/www.ifa-berlin/englisch/index.html]IFA[/url] لە بەرلین یەکەم لاپتۆپی (Netbook) نمایشکرد کە پشتگیری مۆبایل بەرینباندی [url=http://kurditgroup.org/node/12344]4G[/url] یا (LTE) ە Long Term Evolution بکات ، بەمەش خێرایی ڕایەڵە دەگاتە ١٠٠ مێگابیت لە چرکەیەکدا ، کە زۆر لە خێرایی ڕایەڵەی سەردەم 3G زیاترە.
هەرچەند ئەم خزمەتگوزارییە لە هەموو وڵاتان یاخود هەموو ناوچەکان بوونی نییە ، بەڵام پسپۆڕانی ئەم بوارە پێیان وایە کەوا سامسۆنگ زۆر وردبینانە و زیرەکانە دەزانێت کەوا بازاڕ و بەکارهێنەران ، چی خزمەتگوزارییەکیان پێوسیتە.
جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای سامسۆنگ لەگەشەکردنێکی زۆر خێرادایە و لە بواری بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەردا و تەنیا لەماوەی ساڵی ٢٠١٠ دا ، بەڕێژەی ٣٤% بەرەوپێش چووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٩ دا.
بەپێی کۆماپانیای سامسۆنگ ئەم لاپتۆپانە لەمانگی ئایندە (ئۆکتۆبەر) دەنێردرێنە بازاڕەوە ، بەڵام هیچ ئاماژە بە نرخەکانیان نەکراوەو ، پێدەچیت نرخەکانیان زۆر لە (Netbook) سەردەم گرانتربێت.

سەرچاوە: IT PRO.UK

بۆچوونەکان

ده‌ست خۆش كاك زاندی
خێرایی ڕایەڵە دەگاتە ١٠٠ مێگابیت لە چرکەیەکدا ..به‌ڕاستی زۆره‌ ..سامسۆنگ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ .