تەلەفزیۆنی 3D ی بێ چاویلکە نمایشکرا.
لە پیشانگای ئەلکترۆنی [url=http://www1.messe-berlin.de/vip8_1/website/Internet/Internet/www.ifa-berlin/englisch/index.html]IFA [/url] لە بەرلین کە لە ٣ بۆ ٨ ئەیلول بەردەوام دەبێت ، تەلەفزیۆنی 3D جۆراوجۆر پیشانگاکەی داگیرکردووە ، بەڵام دەبێت چاویلکە بەکاربهێنرێت بۆ تەماشاکردنیان ، جگە لە کۆمپانیای PHILIPS کە جۆرە تەلەفزیۆنێکی نمایشکرد ، کە بەبێ چاویلکە تەماشادەکرێت.
پێشتر پسپۆڕان پێیانوابوو داهێنانی تەکنلۆژیایەک بۆ بینینی تەلەفزیۆنی 3D بێ چاویلکە ، کارێکی ئاسان نییە ، بەڵام PHILIPS لە پیشانگەی IFA دا ، تەلەفزیۆنێکی نوێی نمایشکرد کە بەبێ چاویلکە دەتوانرێت تەماشابکرێت.
"Maarten Tobias" بەڕێوەبەری Dimenco وتی ، من ناڵێم تەماشاکردنی تەلەفزیۆنی 3D بێ چاویلکە کارێکی ئاسانە ، بەڵام ئێمە توانیومانە ئەو تەکنلۆژیایە دابهێنین و بێ چاویلکە هەموو خێزانەکان تەماشای 3D بکەن.
نهێنی ئەم کارە لە شوشەی دەرەوەی پیشاندەرەکەیە کە ئەمان پانزە "sweet spots" یان بەکارهێناوە لە جێگەی یەک دانە.
"Sweet spot" جێگایەکە یاخود پەیوەندی گرێدەرێکە کە بەکاردەهێنرێت لە نێوان وێنەو دەنگ بۆ دیارکردنی جێگای بەکارهێنەرەکە لە بەرانبەر تەلەفزیۆن یاخود بڵندگۆیەک.
دوای ئەوەی "Tobias" نمایشی چەند کورتەڤیدیۆیەک بۆ ئامادەبوان دەکات و دەڵێت ، کاتیک باسی تەلەفزیۆنی 3D بکەین ، بێگومان هەموتان تەلەفزیۆنێکی بێ چاویلکە هەڵدەبژێرن لە جێگەی 3D یەکی بە چاویلکەوە.
هەوەها وتی ئەم تەلەفزیۆنانەی ئێمە ماوەی ٣ بۆ ٥ ساڵ دەخایەنێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانمان بخەینە بازاڕەوە ، بەڵام لە ئێستادا هەوڵدەدەین ئەم تەکنەلۆجیایە لە بواری تردا بەکاربهێنین وەکو ، پیشانگەری ڕێکلامکردن و مۆبایل تەلەفۆن و پیشانگەری پیشاندانی وێنە و هاوشێوەکانیان.
"تۆبیاس" ی بەڕیوەبەری کۆمپانیای Dimenco وتی ، ئێمە کۆمپانیایەکی داهێنەری تەکنەلۆجین و ئامادەین هاوکاری هەموو کۆمپانیاکانی تر بکەین بۆ سود وەرگرتن لەم تەکنەلۆجیایە.

بۆچوونەکان
دهست خۆش كاك زاندی بۆ ههواڵهكه.
ئهمه داهێنانی نایابه لهئێستادا پاناسۆنیك ئهبێ بیرێك لهخۆی بکاتهوه وه گشت کۆمپانیاکانی تر که پێویستیان به چاویلکه ههیه ..چونکه چاویلکهکهش کێشه بوو ههم گرانی له نرخ ههم جۆریهتی...داهێنانی بواری تهکنهلۆژیا زۆر زۆر خێرا بووه وای لێهاتووه که بڵێین (ههموو ڕۆژێ بهرههمێكی چاوهڕوان نهکراو یاخود سهرسامکهر).
بژیت