تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یه‌كه‌م ڕكـابه‌ری IPad !!

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

Samsung’s Galaxy Tab ئه‌و ئامێره‌ی که‌ زۆر به‌ توندی ڕكابه‌ری IPad ده‌کات و به‌رهه‌می کۆمپانیای به‌ناوبانگ سامسۆنگه‌ ،،،له‌ قه‌باره‌دا له‌ IPad بچووكتره‌ چونکه‌ له‌ شاشه‌یه‌کی 7 ئنیجی LCD پێكهاتووه‌ نه‌ك شاشه‌یه‌کی 9،7 ئینجی ،‌ كێشی 0.8 پاوه‌نده‌ واته‌ نزیکه‌ی 363 گرام ،ئامێره‌كه‌ ڕێكخه‌ری ARM Cortex A8-based له‌سه‌ره‌ ،وه‌ به‌ 512MB له‌ جۆری DRAM هاتووه‌ .هه‌روه‌ك بوونی کۆگای ناوه‌کی به‌ قه‌باره‌ی 16GB و 32GB له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جێگای کۆگای microSD هه‌یه‌ تاکو سه‌روو 32GB ئیش پێ ئه‌کات ،،هه‌ر وه‌كو ئامێری مۆبایله‌که‌ی سامسۆنگ Galaxy smartphones له‌سه‌ر TouchWiz 3.0 ئیش ده‌کات به‌ گه‌یاندنی سیسته‌می ئه‌ندرۆید وه‌شانی 2.2 .

وه‌ ئه‌م ئامێره‌ ناوازه‌یه‌ پاڵپشتی 2.5G GSM/GPRS/EDGE ئه‌کات له‌گه‌ڵ 3G HSPA بێته‌ل ،ئامێره‌كه‌ دیزاین کراوه‌ بۆ تۆڕه‌ ده‌نگییه‌كان به‌ چاكی وه‌كو 3G data ،وه‌ ده‌توانیت به‌کاری بێنیت وه‌كو بڵندگۆی مۆبایل یاخود به‌ گوێگری بێ ته‌ل (Bluetooth 3.0 که‌ له‌گه‌ڵیه‌تی) ،،وه‌ كامێرایه‌کی 1.3MP له‌ ڕووی پێشه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ قسه‌ کردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ ،،هه‌روه‌ها ئامێره‌كه‌ ده‌توانرێت بۆ لێدانی گۆرانی و مۆسیقا به‌کاربێت وه‌ یه‌که‌م ئامێره‌ که‌ پاڵپشتی DivX بكات زۆر به‌بێ كێشه‌ ،،سیسته‌می ئه‌ندرۆید 2.2 پاڵپشتی لێده‌ری فلاش وه‌شانی 10.1 ده‌كات ،پۆستی ناوخۆیی ،ڕۆژمێرێك که‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی یه‌که‌می تێدایه‌ .
ئه‌م ئامێره‌ له‌ مانگه‌دا له‌ ئه‌وروپا بڵآو ده‌کرێته‌وه‌ پاشان ئاسیا و ئه‌مریکا ،،به‌ڵام هێشتا سامسۆنگ نرخی بۆ ئه‌م ئامێره‌ نایابه‌ دانه‌ناوه‌.

بۆچوونەکان

دەستخۆش ، دوێنێ شەو درەنگ ئەو هەواڵەم خوێندەوە ، ویستم بینوسم ، برادەرێکم تێلی کرد. کارێکی باشت کرد.
هەر دوێنێ لەکاتی خوێندنەوەی هەواڵەکەدا بیرم لەوە دەکردەوە ، سامسۆنگ چۆن توانیتی وا بە زوویی هاوشێوەیەکی ئایپاد دروستبکات ، چونکە "ئەپڵ " پلای درێژخایەنی هەبوو بۆ ئەو بەرهەمەی.
نازانم کامیراکەی بۆ ١،٣ مێگاپیکسەلە و زیاتر نییە ؟

دوو کامێرای هەیە. کامێرا سەرەکییەکەی ٣ مێگاپیکسڵە.

ئایپادیش بۆیە ناوی وا گەورەیە لەبەر ئەوەی ئێستا هەر ئەو هەیە لە ساحەکەیا. ئێستا زۆرینەی زۆری کۆمپانیاکان ڕوویان لە درووستکردنی سلەیت کردووەتەوە. چەندین سلەیتی نوێ بەڕێوەیە جا ئەو کاتە ئایپاد ون ئەبێت.

سوپاس كاك زاندی وه‌ڵا منیش له‌ هه‌واڵێك ئه‌گه‌رام به‌رچاو که‌وت.
زۆر ڕاسته‌ منیش هه‌مان بۆچوونم هه‌بوو ئه‌گونجێ سامسۆنگیش پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ دانابێ ...منیش له‌وه‌ی کامێراكه‌ پێم سه‌یره‌ چونکه‌ 1،3 زۆر که‌مه‌ بۆ کامێرای پێشه‌وه‌.

ببوره‌ کاکه‌ ئاره‌ کاتێ وه‌ڵامی کاک زاندیم دایه‌وه‌ په‌یامه‌که‌ی تۆی لێنه‌بوو هه‌ردووکمان له‌یه‌ك کاتدا په‌یامه‌کانمان نووسی.
ڕاست ئه‌که‌ی کامێرای دواوه‌شی هه‌یه‌ که‌ 3MB ،،باوه‌ڕ ناکه‌م IPad وون ببێت چونکه‌ Apple له‌ وه‌شانه‌کانی تردا کاری بێ وێنه‌ ئه‌کات به‌ دڵنیاییه‌وه‌.
ئه‌مه‌ به‌راوردێك له‌ نێوان Samsung’s Galaxy Tab و IPad
http://images.androidcentral.com/sites/androidcentral.com/files/articleimage/684/2010/09/samsung-galaxy-tab-specs.PNG

جا بەڕێز گیان. ئەو وێنەیەی داتناوە خۆ تەواو دەیسەلمێنێت ئای پاد چەند لە دواوەیە.

ڕاسته‌ كاك سیا ..به‌ڵام سامسۆنگ سوودی له‌ ده‌ستپێشخه‌ری Apple وه‌رگرت ..به‌ڵام ئه‌م جاره‌ Apple سوود له‌ ڕكابه‌ری سامسۆنگ وه‌ر ده‌گرێت .هه‌ر ئه‌بی و بکات ئه‌گینا IPad بۆ (.....)

بەڕێزان ، راستە Apple کۆمپانیایەکە بەرهەمەکانی باش و ناسروان ، بەڵام ئەوەشتان لەبیرنەچێت ، دەزگا ڕاگەیاندنە زەبەلاحەکانی ئەمریکای لەپشتە.
برادەرێککم دوێنێ ئیوارە Iphone4 پێبوو ، بەدڵی نەبوو ، دەیگوت هەڵەی وانەکەی بیکڕی ، دەیگوت زۆر لەوە کەمترە میدیاکان باسیان دەکرد.
بێگومان تەلەفۆنێک نرخی دوانی سەمسۆنگی پێبدەیت هەردەبێت کەمێک کرداری زیاتر و باشتربێت.
کاک ئارا ، ٣ م.ب هەر کەمە.
سەرکەوتوبن.

بەڕێز Kurdish EAgle ڕاستە گۆڕانکاری و نوێبوونەوە ئەکرێت بەڵام هەندێک شت هەیە ئەپڵ هەرگیز نایکات وەکو ئەدۆبی فلاش. میمۆری کاردیش تا ڕادەیەک. پاشان Multitasking و USB Port و HDMI باوەڕ ناکەم ئەپڵ وا بەزوویی بیری لێ بکاتەوە.

کاک زەندی بیزەبت وایە. ئەپڵ هەموو ڕاگەیاندنی ئەمریکای لە پشتە و زۆر گەورەیان کردووە. ئەپڵیش زۆر زیرەکانە بۆی ئەچێت لە بەستنی ئەم کۆنفرانسانە. ئەو کاتە بۆ ئایفۆن کە کێشەی ئەنتێناکە سەری هەڵیا کۆنفرانسیان بەس و ئەو کێشەیەیان خستە پاڵ هەموو کۆمپانیاکانی تر. گوایە ئەوانیش هەمان کێشەیان هەیە.
ئەم جارەش هێرش ئەکاتە سەر ئەندرۆید و ئەڵێت ئەوان ئەپگرەیدیش هەژمار ئەکەن. یان ئەڵێت iOS لە PSP و Nintendo پێکەوە زیاتر ئەفرۆشرێت. بەو شێوەیە خەڵک بەلای بەرهەمەکانی خۆیا ڕائەکێشێت و ئەوانی تریش ئەشکێنێت.

کامێرا بۆ تابلێت زۆر زەروور نییە. ٣ مێگاپیکسڵ باشە. ئایپۆد تەچ٤ کامێراکەی ٠.٧ مێگاپیکسڵە :)