RTL هه‌یه لێره‌دا؟؟
سلاو له ئیوه.
دڵنیا نه‌بووم له نوسینی ئه‌م بابه‌ته لێره یان به‌شی وێب داڕشتن،
هه‌ندێک جار له فه‌یسبووک که تێبینی ده‌نوسم Note کێشه‌یه‌کم بۆ دێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که له نێوان نوسینی
کوردییه‌که‌دا وشه‌ی ئینگلیزی هه‌بێت ئه‌وا تێک ده‌چێت و کێشه ده‌کاته نێوان پیه‌تاکان.له برایه‌کم پرسی وتی ئه‌وه RTL ی
بۆ دا نه‌نراوه له فه‌یسبووک، ئایه ئه‌م کێشه‌یه، له مالپه‌رو مه‌کۆکاندا هه‌یه؟ هیچ چاره‌سه‌رێکی زمانه‌وانی نییه بۆ ئه‌م کێشه..؟
بۆ نوسینی تێبینی Note له فه‌یسبووک کرته لێره بکه‌ن و خۆتان تاقی بکه‌نه‌وه
http://www.facebook.com/?ref=home#!/editnote.php?new
پەیوەندى هەیە بە زمانى فەیسبووکەکەت،بیکە بەزمانى عەرەبى لەوانەیە چاک بێت!
http://www.facebook.com/?ref=home#!/help/?faq=12963
بژیت،
کاک سه‌فا مه‌به‌ستی کاک ئامانج ئه‌وه‌یه که RTL ته‌نها له زمانی عه‌ره‌بی و هه‌ندێ زمانی تر که کێشه‌ی ڕاست و چه‌پیان هه‌یه فه‌یسبووك ته‌نها له‌م زمانانه هه‌یه‌تی
تۆ که کردت به عه‌ره‌بی و note نووسی ئه‌و کات هه‌ر به‌و جۆره‌ی لای تۆیه به‌م جۆره‌ش لای هاورێكانته ...تاقیشی بکه‌ره‌وه بزانه چۆنه
کاکەکانی بەڕێز،
هەرچەندە لە چاوگ بۆ برادەرانم نوسی، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە.
لەهەرشوێنێکی نوسینی دەق text area ئاراستەی LTR چەپ بۆ ڕاست بوو، دەتوانرێت بە داگرتنی هەر سێ دووگمەی CTRL+SHIFT+X چارە بکرێت و ئاراستەکەی بۆ ڕاست بۆ چەپ بکرێت RTL بکرێت. لەو بەستەرەی جەنابیشت تاقیمکردوە هەمان شتە.
دنیاییەک ڕێز
کاك سه‌فا ئه‌وه‌ی کاک سیا من تاقیم کرده‌وه زۆر بێ كێشه‌یه
پێش نووسین بیکه ته‌واو چاری ئه‌کات
فه‌رموو برا گیان :
http://i35.tinypic.com/15ebc6x.jpg
سڵاو!
کاک -SAFA-DC لای منیش هەمان کێشــە هەیە ، بێگومان کێشە نییە کاتیک دەنوسی ، بەڵام کە بڵاوی بکەیتەوە یاخود پێشبینی بکەیت ئەو کێشــــەیە دەردەکوێت.
پێ دەچیت برادەران تەنیا پێش ، وەشاندن تاقیانکردبێتەوە.
بۆ گواستنەوەی ئاراستەی چەپ و ڕاست من لە ویندۆزدا هەر بە Ctrl + Shift ی لای چەپ ڕاست ، زمانەکەش دەگۆڕم و ئاراستەکەش دەگۆڕم.
کاک Kurdish EAgle ، ئەگەر ئەرک نەبێت کرتە لە Preview بکەو ئەوجار وێنەکەی بگرە. بزانین چۆن دەبێت!
سەرکەوتوبن
کاک زەندی بڕواناکەم لەهیچ سیستەمێک هەقی بەسەر ئەو کردەیەوە هەبێت. CTRL+SHIFT+X ئەوە بنەڕەتە بۆ گۆڕینی ئاراستە. فەیسبووکیش خۆی LTR _ە ئیتر چۆنی بنوسیت و بیهێنیت خۆ css ماڵپەڕەکە ناگۆڕێت.
نازانم زمانی فەیسبووک بکەن بە عەرەبی، عیبری، ئوردو دەگۆڕێت؟
ئێمە نەهاتووین ماڵپەری فەیسبووکت بۆ چاک بکەین، ئەوەی تۆ داوات کردووە RTL ــە و لەو شوێنەی داتناوە بۆمان نوسیت. جائیتر دوای ئەوە، هێقە بە فەیسبووک بگرە بزانە بۆ CTL یان Complex text پشتگیری ناکەن.
زمانەکەت بکە بە عەرەبی، پەشتو، فارسی، عیبری ... خۆی هەموو ڕاست بۆ چەپ دەبێت. وەکو تر هیچ چارەیەکت نییە.
بێگومان کێشەکە دەبێت Facebook چارەسەری بکات ، بەڵام باوەڕبکە کاک سیا لای منیش بە CTRL+SHIFT+X هیچ ڕوونادات.
یەکەم جار RTL م بینی وامزانی بەدوای کەناڵێ RTL ی ئەڵمانی دەگەڕێن.
دەستان خۆش دیارە کێشەکە گشتییە .
ببورن که‌مێ سه‌رقاڵ بووم.
له زمانی ئینگلیزی کێشه‌ی هه‌ر هه‌یه
به‌ڵام کرد کردت به عه‌ره‌بی یاخود فارسی .ئاردو ،عیبری ..هتد کێشه‌ی نامێنێ وه‌ك له وێنه‌كان دیاره
ئه‌توانرێ ئه‌م پێشنیاره بۆ فه‌یسبووك به‌رز بکرێته‌وه