تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

LG یەکەم مۆنیتۆری چەماوەی بەرهەم هێنا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/08/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیای ئەلکترۆنی [url=http://www.lg.com/no/index.jsp]LG[/url] , جۆرە پیشانگەریکی نوێی بەرهەم هێناوە کە وەکو ڕۆژنامە دەچەمێتەوە.
لەمانگی یەکی ئەمساڵدا ، کۆمپانیای LG زانیاری دەربارەی ئەم مۆنیتۆرە بڵاوکردەوە کە زۆر کەس وەکو خەون لەم هەواڵەیان ڕوانیوە ، بەڵام ئێستا ئەم خەونە بووە ڕاستی ، LG بە بەکارهینانی تەکنەلۆژیایەکی نوێ کە پێی دەڵێن " E-ink-teknologi" توانی یەکەم پیشانگەری چەماوە بەرهەم بهێنێت.
ئەم مۆنیتۆرە بە ڕواڵەت وەکو ڕۆژنامەیەک وایە ، بەڵام نوسینەکانی لە رۆژنامەی سەردەم جیاوازن و ئەلکترۆنین ، لە ڕیگەی نێتەوە ( Update) نوێ دەبێتەوە.
لە ڕاستیدا ئەم مۆنیتۆرە تا ئێستا بە زۆری ئامادانەکراوە بۆ بەرهەمهێنان ، بەڵام LG نمونەیەکی ئامادەکراوی بەرهەم هێناوە.
قەبارەی ئەم پیشانگەرە ١٩ ئینجە ، هەرچەند دەبوایە وەکو رۆژنامەیەک گەورەبوایە ، ئەگەر لەجێگەی ڕۆژنامە بەکاربهێنرێت.
ئایە ئەم بەرهەمە ڕۆژنامەکان ڕزگاردەکات لەو قەیرانەی ئەمڕۆ تێیکەوتوون بە هۆی ڕۆژنامە ئەلکترۆنییەکانەوە ، پرسیاری زۆربەمانە.
جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای LG بەنیازە لەسەرەتادا دوو جۆر پیشانگەر بەرهەم بهینێت بە دوو قەبارەی ٩،٧ ئینج و ١٩ ئینجی.

بۆچوونەکان

زۆر جوانه‌ ده‌سته‌کانت خۆش

ده‌ست خۆش كاك زاندی بۆ هه‌واڵه‌که‌ ،،بژیت

LG ده‌ست پێشخه‌ری كرد ،،به‌دڵنیاییه‌وه‌ کۆماپانیاکانی تری وه‌كو APPLE و Microsoft و Samsung ...هتد په‌ره‌ی پێ ئه‌ده‌ن...زۆر له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێك بێت جێگای ڕۆژنامه‌یه‌کی ئاسایی بگرێته‌وه‌.