پرسیارێك ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌کانی کورد ئای تی گروپ
سڵاو
من چه‌ند جارێك هه‌واڵم له کورد ئای تی گروپ بڵاو کرده‌وه پێشم خۆش بو به‌رده‌وام بم به‌ڵام دوای یه‌ك هه‌فته هه‌مان هه‌واڵ له هه‌فته‌نامه‌ی ئاسۆ بڵاو ئه‌بێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نوسه‌ری هه‌واڵه‌که بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئاماژه به کورد ئای تی گروپ ناکارێت ، من حه‌زم کرد بزانم ئایه کورد ئای تی خۆی ئاگاداره؟
دنیایه‌ك ڕێز
به‌ڕێزم هه‌فته‌نامه‌نی ئاسۆ ئه‌وه پیشه‌یه‌تی چه‌ند جارێكی تریش ناڕه‌زایی هه‌بوو له شوێنی جیا جیا له‌سه‌ر ئه‌وه جۆره کرده‌وانه...ئه‌گه‌ر لێره‌ش رازه‌مه‌ندیان پێ دابێت هه‌ر ئه‌بێ ئاماژه به‌سه‌رچاوه بکات ..به‌س ئیتر ...........
پێم وانیە کوردئایتی گرووپ ، ئەومافەی بەکەس ، هەواڵەکانی کۆپی بکەن ، من لەهەر شوێنێک بابەتێک ببینیم ئاگاداریان دەکەمەوە. ئێوەش بینیتان ، ئاگاداریان بکەنەوە بە زمانێکی نەرم ، گەر بەردەوام بوون ڕسوایان بکەن.
ئەگەر کوردی ئایتی بەزمانێکی تر جگە لەکوردی بابەتەکانی بنوسێت ، ئاساییە ئەوانیش بڵاویبکەنەوە ، بەڵام بە دوو کرتە کۆپی و پەیستکردن ، بەڕاستی کاریکی قێزەونە.
با کەمێک دەستکاری بکەن ، دوو دێر زیاد یا کەمی بکەن زۆر ئاسایی دەبێت ، چونکە لەماڵپەڕەکانی ئەوروپییەکان ، هەر هەواڵێک لە چەند سەرچاوەیەک بڵاو دەبێتەوە ، بەڵام نوسەرەکانیان گۆڕانکاری یاخود هەر یەکەو بە شیوەکاری خۆی دەنوسێت.
بیرم دێت جارێک زانکۆی دهۆک داوایان لە KIG کرد کە بابەتان لە گۆڤارێک‌دا بڵاو بکەنەوە،کاک بەردەقانیش ، ڕای برادەرانی وەرگرت ، پێییان باش نەبوو.
ئیتر ئێستا چۆن ڕیگە بەهەفتە نامەی ئاسۆ دەدرێت.
هیوادارم ئەو دیاردەیە نەمێنێت.
سەرکەوتوبن
کاک کارزان، لەهیچ گەمژەستانێکی دنیا، شتێک نییە ناوی کەناڵی حیزب و دەزگا و چاپەمەنی حیزب بێت. ئەمانە هەرچییە دزیان ئەنجا نۆرەی هەواڵە.
http://creativecommons.org/licenses/by-nc-nd/2.0/uk/
ئەوە مافی لەبەرگرتنەوەی ئەم ماڵپەڕەیە (تەماشای لای چەپی خوارەوەبکە)، بەڕوونی نوسراوە کە مافەکانی چین. بەڵام ....
بەهەرحاڵ
هاوڕێیان وه‌كو وتم هه‌فته‌نامه‌ی ئاسۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌یه‌تی ...كاك مه‌گه‌ر به‌جۆرێكی تر به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ین من له ماڵپه‌ری خۆیان ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م نارد ئه‌سڵه‌ن وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه ..پێستریش له چه‌ند پێگه‌یه‌کی تر بابه‌تی جۆراو جۆریان ئه‌برد به‌بێ پرس و به‌بێ ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌که ..لای ئه‌وان وایه ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌که بکه‌ن ئه‌وا شووره‌ییه زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه..كاك کارزان گیان ئه‌مه په‌یوه‌ندی به حیزب و ده‌سه‌ڵات نییه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سه‌رنووسه‌ر و نووسه‌رانی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه هه‌یه ئه‌وانن که ڕه‌چاوی ئه‌م یاساییانه ناکه‌ن و ئه‌رک و ماندوویه‌تی نازانن ..ئه‌م مه‌رجانه‌ی به‌سته‌ره‌که‌ی کاک سیا ته‌نها دانه‌یه‌کیانیش به‌دی ناکرێت..هه‌زار و حه‌یف و مه‌خابن.
ئەگەر ئەرک نەبێت ، لینکەکەی دابنێین.
نازانم کامەیە هەفتەنامەی ئاسۆ!
دەستخۆش!
خەندان ، من پار چەند جارێک ئاگادارم کردنەوە ، ئەوانە وەڵامی کەس نادەنەوە ، خەمت نەبێ تەمەنیان کورت ئەبێت.
پەندە کوردیەکە دەڵێت ( ئەوەی لەسەربەڕەی خەڵک دابنیشێت هەر هەڵەتەکێت).