پەیوەندی دەنگی لە G-mail بوو بەفـــەرمی.
Gmail چی تر ته‌نها پۆستێكی ئه‌لیکترۆنی نییه به‌ڵكو مۆبایلیشه !!!
گۆگڵ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی خسته کار که ئه‌توانرێ په‌ویوه‌ندی به‌هه‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رده‌ست له به‌کارهێنه‌رانه‌ی Gmail ه‌وه ،که به‌کارهێنه‌رانی Gmail ئه‌توانن وه‌كو ئامێری مۆبایل ژماره‌یه‌ك داوا بکه‌ن و په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ن هه‌روه‌ك چۆن ئه‌شتوانن په‌یوه‌ندی له ژماره‌یه‌که‌وه وه‌رگرن ..به‌کارهێنه‌رای Gmail ئه‌توانن په‌یوه‌ندی ده‌نگیه‌که بکه‌ن به به‌سته‌ر و له خشته‌ی به‌ستراوه‌که‌ی هه‌ژماره‌که‌یان دایبنێن ..ئه‌و کات که هاوڕێیانی په‌یوه‌ندی بۆ ئه‌که‌ن په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌رئه‌که‌وێ ئاگاداری ئه‌کاته‌وه هه‌ر له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه ئه‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌که وه‌ربگرێ یاخود وه‌رینه‌گرێت.
په‌یوه‌ندی بۆ ئه‌مریکا و که‌نه‌دا به خۆڕایی ئه‌بێت وه له هه‌ندێ ووڵاتی تر ته‌نها 2 سه‌نته له خوله‌کێكدا وه‌كو فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ،به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌کانی گۆگڵ Craig Walker وتی بۆ کاتی ئێستا کۆمپانیا هیچ نه‌خشه‌یه‌کی نییه بۆ تێچوونه‌کانی 2010 به‌ڵکو چاوه‌ڕێ ئه‌که‌ین تاکو بزانین خه‌رجی ته‌واو هه‌یه له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ..بێجگه له‌وه‌ی که بۆ ئه‌مریکا و که‌نه‌دا به‌خۆڕاییه ..له‌وانه‌یه زیاتری بوێت بۆ مۆبایل له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکان.
وه چه‌ندین کێشه‌ی تریش هه‌یه .شاره‌زایانی بواری ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌ڵێن گۆگڵ ئاماده نه‌ببوو بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ،،به‌ڵام زۆر گرنگی پێ ئه‌دا بۆیه زیاتر وای لێکرد تا خێرا به فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت.
