Chrome Web Store ئۆکتۆبەر تەواودەبێت.
بەپێی [url=http://www.1up.com/news/google-shows-future-browser-games]1UP.com[/url]لە کۆنفرانسێکدا بۆ پێشخەران و دروستکەرانی یاری کەلەم ڕۆژانەدا لەئەڵمانیا دەبەسترێت ، نوینەرانی گوگڵ " Chrome Web Store " یان نمایش کرد بۆ گروپێکی لە پێشخەرانی یاریی (گەمە).
Chrome Web Store , فرۆشگایەکی گورزەی نەرمەواڵای بەکاربەرییە کە پرۆگرامەکانی خودی گوگڵ و لایەنەکانیتریشی تێدایە کە هەندێکیان خۆڕایی و هەندێکیشیان بۆ فرۆشتن پێکهاتووە.
پلانەکانی " Chrome Web Store" بۆ یەکەم جار لەمانگی ئایاری ڕابردوودا لە کۆنفرانسی "Google I/O" بەفەرمی بڵاوکرایەوە ، بەڵام پێدەچیت لەمانگی ١٠ دا ، پێش وەشاندنی Chrome OS کەبڕیارە لەکۆتایی ئەم ساڵدا بوەشینرێت.
"Chrome OS" سیستەمێکی کارگێرێ گوگڵە کە لەسەر بنکەی لینوکس داڕێژراوە لە ٢٠٠٩ دا ناسرا ، مەبەست لەدروستکردنی بۆ بەکارهینانی گورزەی نەرمەواڵای بەرکاربەری نێتەو تەنیا ئەو کۆمپیوتەرانە دەتوانن بەکاریبهێنن کە لەلایەن گوگڵەوە بەرهەم هێنراون.

بۆچوونەکان
دەستت خۆشبێت کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە.
ئەم زانیاریە "تەنیا ئەو کۆمپیوتەرانە دەتوانن بەکاریبهێنن کە لەلایەن گوگڵەوە بەرهەم هێنراون." پێموانییە دروست بێت. سەیری ئەم بەستەرانە بکە:
Google Chrome OS is initially intended for secondary devices like netbooks, not a user's primary PC, and will run on hardware incorporating an x86 or ARM-based processor
http://en.wikipedia.org/wiki/Google_Chrome_OS#Architecture
یان ئەمەیان:
http://www.pcworld.com/article/197797/google_chrome_os_could_shake_up_pc_market.html
سڵاو، دەستخۆش بۆ هەواڵەکە.
کاک زەندی ئەوەی کاک تێکۆشەر نوسیویەتی دروستە.
* ئەم سیستەم لەسەر هەموو کۆمپیوتەرێک کاردەکات.
[alpha][amd64][arm][armel][hppa][i386][ia64][mips][mipsel][powerpc][sparc][s390][source][multi-arch]
* هەیە بۆ داگرتن و زۆر بەکاری دەهێنن
http://getchrome.eu/download.php
http://dev.chromium.org/chromium-os
* ئەم کارە بۆ سەر وێبگەڕە و پەیوەندی بەسیستەمەکەوە نییە
http://www.youtube.com/watch?v=DKaJ6jEPXGE#t=3m28s
کاک زەندی گیان ئێمە نەمانوتووە جەنابت سەهووت کردووە!
من خۆم لەسەر USB تاقیمکردۆتەوە، بەڵام ڕاست دەفەرمووی هێشتا وەشاندنی کۆتایی سیستەمەکە نەهاتووە.
مەبەستی گوگڵ لەم پرۆژەیە ئاشکرایە، دروستکردنی سیستەمێکی کارگێڕی سەرچاوە کراوەی هاوشێوەی ئەندرۆید بەڵام ئەمجارەیان بۆ نێتبووک بە تایبەت، بەڵام ڕەنگە بۆ داهاتوو بۆ pc یش پەرەی پێبدرێت بەڵام وەکو سەرەتا بەکارهێنەر دەتوانێت هەم بۆ نێتبووک هەم بۆ pc یش بەکاری بەرێت بەڵام بۆ pc ڕەنگە تینوێتی بەکارهێنەر نەشکێنێت. بەڵام پرسەکە ئەوەیە کە ئایا گوگڵ دەتوانێت سەرکەوتووبێت لەم کارەی وەک لەو سەرکەوتنەی لە ئەندرۆید بە دەستیهێنا ؟
وابزانم ئەم بەستەرەی بڵاکی گوگڵ باشترین سەرچاوەیە بۆ ئەم مەبەستە.
Google Chrome OS will run on both x86 as well as ARM chips and we are working with multiple OEMs to bring a number of netbooks to market next year.
http://googleblog.blogspot.com/2009/07/introducing-google-chrome-os.html