وڵاتی سوێدی یه‌كێک له کلیله‌کانی ئینته‌رنێتی هه‌یه
سوێدی یه‌كێک له کلیله‌کانی ئینته‌رنێتی پێیه
ئان ـ ماری: ئه‌رکێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه
له‌سه‌ر گۆی زه‌وی 7 که‌س باوه‌ڕپێکراو هه‌ن که هه‌رکامه‌یان کۆدێکی ئینته‌رنێتییان پێیه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئێنته‌رنێت تێک بچێ، ده‌بێ به‌لانی که‌مه‌وه 5 که‌س له‌و 7 که‌سه کۆببنه‌وه و هه‌موو شتێک له هه‌وه‌ڵه‌وه هه‌ڵکه‌نه‌وه.
له پشته‌وه‌ی گه‌ڕانی رۆژانه‌ی ئێمه‌دا له ئینته‌رنێتدا مه‌کینه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی هه‌یه که ده‌کرێ له هه‌ر فیلمێکی سیخوڕیدا ده‌ور بگێڕێ.
ئه‌وه‌ی که ئینته‌رنێت پێچاوپێچه، زۆربه‌مان ده‌توانین گومانانمان نه‌بێ، به‌ڵام له‌وه که له پشت هه‌موو ناونیشانێکی www وه له شاشهکهماندا سیسته‌مێکی ئاڵۆز و تووندی چاوه‌دێری ئه‌منیه‌تی هه‌بێ، ره‌نگه زۆر که‌س ئاگادار نه‌بن.
له واشینگۆن دی سی (Washington DC) له ئامریا بنکه‌یه‌ک هه‌یه که کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ری چه‌کدار دیپارێزن، له نێو ئه‌و بنکه‌یه‌دا ژوورێکی کلیلدراو هه‌یه و له‌و ژوورهشدا قه‌فه‌سێکی ئاسنین له نێو قهفهسهکهشدا گاوسندقێک هه‌یه. له گاوسندوقهکهشدا جه‌عبه‌یه‌کی کلیلدارو هه‌یه و ئه‌و جه‌عبه‌یه‌ش کارتێکی ئه‌له‌کترونیکی تێدایه.
ژنێکی سوێدی کلیلێکی پێیه
له نێو ئه‌و سیستمه‌دا ژنه سوێدی ئان ـ ماری لۆویندر (Anne-Marie Eklund Löwinder) له رێکخراوی ئس ئی (se-stiftelsen) هه‌یه که یه‌کێک له‌و کلیلانه‌ی ئه‌و جه‌عبه داخراوه‌یه پێیه.
ئه‌و ده‌ڵێ: " ئه‌مه کارێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه."
پێشتر له هاوینی ئیمساڵدا گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی که وه‌ک شۆڕشێکی ئه‌منیه‌تی بوو له ئینته‌رنێتدا روویدا. ره‌گ و ریشوو یان بڕبڕه‌ی پشتی ئینته‌رنێت ئینته‌رنێتیان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ره ئاساییه‌کانی ئینته‌رنێت له دزی ئینته‌رنێتی بپارێزن. له سیستمه کۆنه‌که‌دا هێندێک کونی ئاساییشی هه‌بوون که ده‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که دزه ئینته‌رنێتییه‌کان بتوانن به دزییه‌وه ترافیکی ئینته‌رنێت به سوودی خۆیان بسووڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دزی بکه‌ن. بۆ وێنه ئه‌وه که له لای خۆیه‌وه کۆدی بانکییه‌که‌ی خۆی ده‌نووسی له راستیدا سه‌ری له شوێنی دیکه‌وه ده‌رده‌هێنا. به‌ڵام ئێستا ئه‌و زانیارییانه به شێوه‌ی کۆدن به ره‌مزێکی تایبه‌تییه‌وه که له ئامریکادا ده‌پارێزرێن. جاروباره‌ش ئه‌و ره‌مزه بگۆڕدرێ ئه‌و رهمزانهش ته‌نیا له لایه‌ن که‌سانێکی تایبه‌تیه‌وه ده‌گۆڕدرێن که پێیان ده‌ڵین ئه‌فسه‌ری کۆد گۆڕ که ئان ـ ماری لۆویندر یه‌کێک له‌وانه. ـ1ـ
ئان ـ ماری ئه‌و جه‌عبه‌یه ده‌کاته‌وه
له ساڵێکدا سێ چوار جار ئان ماری و 6 ئه‌فسه‌ری کۆد خوێنی دیکه ده‌چن بۆ واشینگتۆن که هه‌رکه‌سه و کلیلی خۆی پێیه. ده‌ڕۆنه نێو ئه‌و ماڵه پارێزراوه‌وه که قه‌فه‌سه‌که‌ی تێدایه و جه‌عبه‌ی نێو گاوسندوقهکهی ده‌که‌نه‌وه.
بۆ خۆی ده‌ڵێ: " زۆر سه‌رنج راکێشه، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ست ده‌کا له نێو فیلمدایه."
ـ "له نێو جهعبهکهی مندا کارتێک هه‌یه که پێی ده‌ڵێن "سمارتا کورت" (smarta kort) که بۆ ئه‌و مه‌کینانه به‌کار دێت که کلیله سه‌ره‌کییه‌که تازه ده‌که‌نه‌وه."
سه‌رجه‌م ته‌نیا 21 کۆدخوێن ئه‌فسه‌ری وه‌ک ئان ماری هه‌ن که 7 که‌سیان له واشینگتۆن کۆ ده‌بنه‌وه، 7 که‌سیش له کالیفۆرنیان و 7 که‌سه‌که‌یتریش جێگر یان پاشه‌که‌وتن.
دوایین بنکه‌ی سه‌رسنوور
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێک رووبدا، وه‌ک هێرشێکی به‌ربڵاوی تێرۆریستی که ببێته هۆی تێکچوونی هه‌موو ئینته‌رنێت و یان به هۆیه‌کی دیکه‌وه ئه‌و 21 که‌سه نه‌مێنن، ئه‌وا 7 که‌سی دیکه‌ش هه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ:
"ئه‌مه دوایین پاراستنه، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک به‌ته‌واوی تێک بچێ."
له‌م په‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی دونیادا 7 که‌س هه‌ن که هه‌ر که‌سه‌و کۆدی خۆی پێیه که ئه‌و کۆدانه هه‌رکامیان به‌شێکن له کۆدێکی زه‌لام. به‌لانی که‌مه‌وه ده‌بێ 5 له‌وانه له شوێنێک له ئامریکادا کۆببنه‌وه و پێکه‌وه ئه‌و کۆده‌ی ساغ بکه‌نه‌وه که ئینته‌رنێتمان بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنێ.
جاری داهاتوو چوویته نێو ئینته‌رنێت بیر له‌مه بکه‌وه.
1ـ به شێوه ره‌مزه به سویدی پێیان ده‌ڵێن " Kryptering" که زانیارییه‌که وا لێ ده‌کا زۆر به زه‌حمه‌ت بخوێندرێته‌وه بۆ خه‌ڵکی ئاسایی، بۆ ئه‌وه‌ی دیسان زانیارییه‌کان بخوێندرێته‌وه ده‌بێ " dekryptering" بکرێن. ـ وهگێڕـ

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە,
زۆر زۆر جوانه . ده‌ست خۆش
دەستخۆش بۆ بابەتەکانت
بەڵام من لەم ووشانە تێناگەم؟(جه‌عبه‌یه‌ش ،گاوسندقێک،جه‌عبه)، نازانم چ زمانێکن.
یان، ئایا ئەمانە بەکوردی بەرابەریان نییە؟ (ئه‌منیه‌تی،ره‌مز) ئەمەنانە لەجێی ئەم ووشانە بەکاربێن باشتر نییە (ئاسایش ، هێما ) پێم وایە بۆ ڕەمز مەبەستت (تەشفیر)،(encryption) کردنە ئەتوانیت(نهێنیكردن) وەک فەرهەنگی زانست پەروەران بەکار بێنیت یان بەهێما کردن بەکاربێنیت
ببورە بۆیە رەخەنت لێ ئەگرم من خوێنەری بەردەوامی هەواڵەکانم ئەبینم ڕەخنەی هەڵەی زمانی لە هەندێک نووسەر ئەگریت دڵنیام پێت خۆشە ڕەخنەت لێ بیگرێت و بە دڵی فراوانەوە وەری ئەگریت
ڕێزی زۆرم.
سڵاو بۆ ئێوە ،
بابەتەکە جێگەی دەستخۆشییە ، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئەم بابەتە هەڵەی ڕێزمانەوانی زۆر تێدایە ، بێجگە لە هەڵانەی کە ئەو بەڕێزەی پێش من ئاماژەی پێدا ، هەڵەیەکی زۆر زەقی ترم بەرچاو کەوت ،
بە پرسیارێك دەست پێدەکەم : ئایا وشەی (Washington) ی ئینگلیزی چۆن دەخوێندرێتەوە ؟!
لەم بابەتەدا نوسراوە(واشینگتۆن) ، ئایا ئەمە ڕاستە یاخود (واشنتۆن) ؟!!
بەڕای من پێویستە کە لە لایەن نوسەرانی بابەت و بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵپەرەوە گرنگی تەواو بدرێت بە بواری ڕێزمانەوانی و وتنی وشەکان ، لەبەر دوو هۆکار:
١- لەبەر ئەوەی کە ئەم ماڵپەرە لە ئێستا وەك سەرچاوەیەکی هەواڵی ئای تی جیگەی خۆی دیارە وە زۆرێك لە ئێمەو مانان سەردانی دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە گشت هەواڵێکی ئای تی .
٢- کاتێك یەکێك کە زۆر شارەزای ڕێزمان نەبێت وە ئەم بابەتە بخوێنێتەوە وە یەکەم جاریشی بێت ئەو وشەیەی بیستبێت ، بە دڵنیاییەوە بە خوێندنەوەیەکی هەڵە لە مێشکیدا دەچەسپێت و لە ڕاستی دا بەکاری دەهێنێتەوە.
زۆر سوپاستان دەکەم
دووبارە سڵاو
من مەبەستم ئەوەیە نووسینەکان باشتربن من نە زمانەوانم نەزۆرباشیش ئیملا دەنووسم ڕاستی زۆرجار هەڵەی نووسینم هەیە،
بەڵام سەیرە لام کەداوای گەڕانت کردووە؟ من لەکوێ بگەرێم ئازیزی من فەرموو لەچی ئامێری گەڕۆکدا هەیە بنووسە بزانە ئەنجامی چییە
گوگڵ بەنمونە،
http://www.google.com/#hl=en&source=hp&q=%DA%AF%D8%A7%D9%88%D8%B3%D9%86%D8%AF%D9%82%DB%8E%DA%A9&btnG=Google+Search&aq=f&aqi=&aql=&oq=%DA%AF%D8%A7%D9%88%D8%B3%D9%86%D8%AF%D9%82%DB%8E%DA%A9&gs_rfai=&fp=ea2cd8eab02d18af
گەر مەبەستت سەرچاوەی هەواڵەکەش بێت من لەکوردستان ئەژیم لێرە کۆمپیوتەر بە زمانی ئینگلیزی ئەخوێنرێت/بەکار ئەهێنرێت من چ سودێک لەو بەستەرە نابینم کە بزمانی سوییدیە
جگەلە بابەتەکەی بەڕێزت کە یەک دوو بەڕێز کۆپیاین کردووە/یان RSS ئێرەیان بردووە ، ئیدی نازانم لەکوێ بگەرێم لەفەرهەنگەکاندا؟ من تاکە فەرهەنگ ـی IT کە بینیبیت/پێی ئاشنابم زانست پەروەرانە لەوێ شتی وام نەبینی، ئێمە هەموو مرۆڤین هەموو هەڵە ئەکەین جگەلەوە داماوترین میلەتین لەسەر ئەم زەویە کە هەرپارچەیەکی کوردستان بێ ویستی خۆی تێکەلی کلتوری وڵاتێکی دیکە بووە،
لەسەرەوە بەڕوونی نووسیومە "بۆ ڕەمز مەبەستت (تەشفیر)،(encryption) کردنە ئەتوانیت(نهێنیكردن) وەک فەرهەنگی زانست پەروەران بەکار بێنیت"
خۆ من ڕۆژانە ئاگام لێیە بەڕێزت چەند ماندوویت و لێرە چالاکانە خزمەت بەهاوزمانی خۆت ئەکەیت جێگای دەستخۆشیە بەڵام بۆیە ڕەخنەم گرت پێشتر ئەم بابەتەم بینی بوو
http://kurditgroup.org/news/%D9%BE%D8%A7%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%86%D9%86%DB%8C%DA%A9-%DA%A9%D8%A7%D9%85%DB%8E%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%DB%8E-%D8%AF%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA
بەڕێزت زۆر جەختت لەوە کردبۆوە کە پێویستە بەدروستی هەواڵەکان بنووسرێت،
سەبارەت بە جەعبە، پێم وایە بەمانای گیرفان یان شتێکی لەو بابەتە بێت ئەوەندەی بیستبێتم بەڵام یان ئاستی تیگەیشتنی من ئەوەندە نییە کەلەو ووشانە تێبگەم یان ئەو ووشانە کوردی نین یان کێشەکە ئەوەیە ئامرازی پەیوەندی لەنووسینەکەدا وون بووە وەک ڕێزدار شاد ئاماژەی پێداوە،
سەبارەت بەوەی مناڵ‌یش ئەیزانێت ئەشیت لەڕۆژهەلات وابێت هەرچەندە من پیرنیم من تەمەنم ٢٢ ساڵە و تائیستا نەمبیستووە ئەوەندەی بێتەوە خەیاڵەم بەو گیرفانانەی بەلەشی سەربازەوەیە کە هەڵگری گولەکانە دەوترا جەعبە، هەر ئەوەندە و بەس،
سەبارەت بەم ووشانە(به‌رانبه‌ر، به‌کار، کردن، فه‌رهه‌نگ، خۆش و فراوان، کوردین؟)
گەر ئەمانە کوردی نین ئەی گاوسندقێک و جەعبە کوردین؟ ڕەمز و ئەمنییەت کوردین؟
نووسیوتە ووشەی "نهێنیکردن" دزراوە کە زانست پەروەران کردوویانە بە کوردی من ئەمەیان جێ ئەهێلم بۆ زانست پەروەران بۆخۆیان وەڵام بنووسن چۆن ئەو وشەیە داتاشراوە بۆکوردی ، لێرەوە دەستەکانیان توند ئەگووشم بۆ ئەو حزمەتی پێشکەشیان کردووین،
دواجار گەر من لە ئەلفەوە بۆ یا هەڵەبم ، بەڵام بەم دێڕەی بەریز شاد کۆتای ئەهێنم (له‌هه‌ندێک شوێندا له وه‌رگێڕانه‌که‌ی گووگل ده‌چێت، ئامرازی په‌یوه‌ندی به‌ته‌واوه‌تی ون بوه‌و ئیتر ئه‌بێت خوێنه‌ر خۆی چه‌مکه‌کان به‌یه‌که‌وه بلکێنێت..)
ئێمەی مرۆڤ زۆربەمان بەو چەشنە دروستبووین کەبیر و ڕاکانی خۆمان بەڕاست بزانینن من ئەو جۆرە گفتوگۆیەم پێ خۆشنییە گەر سەلمێنرا هەڵەم ئاسودە ئەبم و سوپاس ـی زۆرت ئەکەم ، بەپێچەوانەوە چیدی بەشدارنابم لەم باسە،
داوای لێبوردن ئەکەم گەر دڵگران بووبن، خۆشەویستیم بۆتانە و دووبارە دەستی ماندووبونتان دەگوشم
ڕێزی زۆرم،
دابان
من کە وشەی واشنتۆنم ڕاست کردۆتەوە خۆ لە مێشکی خۆم دەرم نەهێناوە ، بەڵکو کەسێکی نزیکم لە ناوەندێکی زمانی ئینگلیزی دەخوێنێت وە چەند جارێك دڵنیام کردەوە کە بەو شێوەیەی جەنابت دەخوێندرێتەوە یان نا ، بێگومان بەهەڵەیان دانا .
چاوەکەم وشەکان لە زمانی ئینگلیزی دا کە دەخوێندرێنەوە خۆ پیت بەپیتی دەرنابردرێت وەك ئەوەی (واشینگتۆن ) کە هەموو پیتەکانی خوێندراوەتەوە ! باشە بەڕێزم تۆ لە چ سەرچاوەیەکەوە هێنات کە دەبێت پیتی (ئی) کەی دەنوسرێت و دەخێندرێتەوە ؟! بەو شێوەیەی تۆ بێت دەبێت من بنوسم (واشینتۆن) ئایا ئەمە ڕاستە ؟
لە زمانی ئینگلیزی دا هەندیك پیت ناخوێندرێنەوە ئەگەر چیش دەنوسرێت ، هەروەها پێویستی بە پەندو شتی واش نەدەکرد ، وەک ئەوە کە جەنابت نوسیوتە (کورد ده‌ڵێن چاکی نه‌که با خراپ نه‌بێ) ، بمزانیا بەڕێزت ئەوە وەڵامەکەتە هەر خۆم هیلاك نەدەکرد بەم بابەتەی بەڕێزتەوە .
بەڕێزت کە نەزانیت وشەیەکی ئینگلیزی چۆن دەخوێندرێتەوە ، کێشە نییە با ئێمە هەڵە بین نەزان بین.
هەروەها حەز دەکەم کە بەچاکی گوێ لە خوێندنەوەی وشەی (واشنتۆن) بگریت لێرەوە http://translate.google.com/?sl=en&tl=en#
سوپاس
ببورە کاك هەمدی ، ئەگەر لێکتەنەگەیشتنێك ڕووی دابێت لە نێوانمان دا وە قسەیەکی ناخۆشم کردبێت .
ڕاست دەفەرمووی ، وە ئێمەی کورد لە سەرەتاکانی خۆ ناساندنمانە بە جیهانی دەرەوە جا چ بە نوسین بێت یاخود شێوازەکانی تر وە بێگومان ئەم نوسین بابەتە سوودبەخشانە ذەچنە مێژوو وەو ڕۆژێك لە ڕۆژان کەسانی تر سوودی خۆیانی لێدەبینن ، بۆیە پێویستە لەسەرمان (بە بۆچوونی خۆم) کە گرنگی تەواو بدەین بە لایەنی شێوازی نووسین ڕێزمانەوانی کوردی و ڕاست دەربڕینی وشەکان .
ئەگەر بەڕێزیشت ئاگاداربیت ڕۆژانە ماڵپەرێکی زۆر بە زمانی کوردی و لە بوارە جیاجیا کان دا دەکرێنەوە و بابەتە بڵاو دەکەنەوە ، بەس بڕوا بکە دوو بابەتیان سوودی لێنابینیت لەبەر ئەوەی هەر هیچی بەسەر هیچەوە نییە ، هەر ئەمەشە وای لێکردووم کە لە هەر ماڵپەر و شوێنێك دا گرنگی تەواو بدەم بەو شتەی کە تێبینی دەکەم وە حەز دەکەم کە گفتووگۆیەك و ڕاگۆڕینەوەیەك دروستببێت لەسەر ڕاستی و دروستی شتەکە ، من ناڵێم خۆم پرۆفیشناڵم و هیچ هەڵەیەکم نییە ، لەوانەیە من وشەیەك بەکاربهێنم و بخوێنمەوە هەر هەڵە بێت ، بەڵام کە یەکێك ڕاستییەکەی بە شێوەی ڕەخنە یان هەر شێوەیەکی تر پێگوتم خۆشحاڵ دەبم .
بە گوێرەی ئەو وشەی واشنتۆنەشەوە ناتوانم بڵێم تەواو هەر ئەوەی منەو ئەوانی تر هەڵەن بەڵام بە پێی ئەو گوێ لێبوونە و بینینەی من دەڵێم کە وایە.
بێگومان هەروەك لەسەرەتاشەوە ئاماژەم پێی دا بابەتەکە گرنگی خۆی هەیە و زانیارییەکمان لەسەری وەرگرت جیگەی دەستخۆشییە.
دوبارە سوپاسی بەڕێزت دەکەم و هیوای کاتێکی خۆشت بۆ دەخوازم
"یه‌ک تێبینی بچوکیش، له‌زمانی کوردی‌دا وشه نیه به پیتی ( ر ) ده‌ستپێبکات، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه که هه‌رکاتێک ئه‌م پیته له سه‌ره‌تای دێڕدا هات پێویست ناکات به ( ڕ ) بنوسرێت."
بۆچی پێویست ناکات؟ تکایه وه‌ڵام بده‌وه.
له کوردی‌دا وشه نییه به ڵ دهستبێبکات. که‌واته ئه‌و وشه‌گه‌له‌ی به ل ده‌ستپێده‌که‌ن ده‌بێ به ڵ بنووسرێن. وه‌ک ڵاوان، ڵاولاو، ڵۆری و هتد.
ئه‌مه کوێی دروسته؟
هێژا، هه‌رچی کۆڕی زانیاری کورد گوتی، دروست نییه. به‌رهه‌م و ئاکامی زانیارییه‌کانی کۆڕی زانیاری کورد ئه‌وه‌ی لێبۆته‌وه که ئه‌مڕۆ له مێدیاکانی باشووری کوردستاندا ده‌یبینین. واته بێسه‌روبه‌ری له تێکڕای نووسراوه و چاپه‌مه‌نییه‌کاندا، جا له هه‌موو بوارێک‌دا.
تازه ئه‌گه‌ر ناویان "کۆڕی زانیاری کورد" بێت، ناوه‌که‌یان به هه‌ڵه نووسراوه. کۆڕی زانیاریی کورد دروسته.