تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری چاپ دەکرێت

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2010/08/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری، کە زانستپەروەرانی کورد دایڕشتوە، لە هەفتەی داهاتوودا چاپ دەکرێت.
ئەم فەرهەنگە پتر لە ١٥٠٠ زاراوەی لە خۆ گرتوە، ئەکادیمیای کوردی و چەندین مامۆستای زانکۆ و شارەزای زمان پێداچوونەوەیان بۆ کردوە و مۆڵەتی چاپ کردنی لە کتێبخانە گشتییەکان وەرگرتوە.
شایەنی باسە بە هاوکاریی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وە لە ئەستۆگرتنی کرێی چاپ کردنی لە لایەن کۆمپانیای (تارین نێت)ـەوە بە چاپ دەگەیەنرێت و، بە خۆڕایی لە باشووری کوردستان دابەش دەکرێت.

بۆ بیر هێنانەوە، فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری زانستپەروەرانی کورد، هاوکات سەرهێڵ لەسەر ماڵپەڕی zkurd.org هەیە و دەتوانیت وەکوو سەرچاوەیەک پشتی پێ ببەستیت. ئەم فەرهەنگە بەری ڕەنجی چەندین ئەندام و کەسی لەخۆبرد و زمان زانە کە بەشداری کۆڕ و کۆبوونەوەکانی زانستپەروەرانی کوردیان کردوە و هاوکاربوون لە دروستن کردن و دانانی وشە بەرامبەر زاراوە ئینگلیزییەکانی ئەم بوارە.

بۆچوونەکان

چۆن نووسخەیەکی خۆڕامان دەست بکەوێت؟ :)

ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موولایانه‌كان كه‌ به‌ژدارن له‌م كاره‌ پر خزمه‌ته‌ ! ئه‌ی كاك ئاراس تیراژه‌كه‌ی چه‌ند ده‌بێت بۆ چاپ كردن ؟

پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌و پڕ بایه‌خه‌، ده‌ستخۆشی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌ درووستکردنیدا هه‌یه‌

بە هیواى ئەوەى بە دەستمان بگات!

سڵاو.
تیراژ هەزار دانەیە.
کە چاپ کرا ئەوکات شوێن دەستنیشان دەکرێت بۆ وەرگرتنی بە خۆڕایی. سەرەتا بەسەر کتێبخانە و زانکۆ و پەیمانگاکاندا دابەش دەکرێت.

دەستخۆشی لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم بەرهەمە بەشداربوون، کارێکی پڕ بایەخە، ماندوونەبن.هیوادارم هەر بەردەوام بن بۆ کاری باشتر و جوانتر.

ئەگەر دەستمان نەکەوت ئەو کاتە بۆ سەێرکردنى دەچین بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان!