تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵئاوا ئێکس پی

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2010/08/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

مایکرۆسۆفت لەهەوڵی بێوچان دایە بۆ ئەوەی کۆتایی بە پشتگیریکردن لە ویندۆزی ئێکس پی بێنێت. هەرچەندە تا ئێستاش ئێکس پی بازاڕێکی باشی هەیە بەڵام مایکرۆسۆفت هیچی تر نایەوێت ئەو کون و کەلەبەرانە پینە بکات کە لە Windows xp sp2 داهەیە لەبری ئەوە مایکرۆسۆفت خوازیارە بەکارهێنەرانی ئێکس پی ویندۆزەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ Windows 7 کە ئەمەش جگە لە زیادە مەسرەفی بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز هیچی تر نییە.
لەلایەکی تریشەوە مایکرۆسۆفت ڕای گەیاندووە کە نە Internet explorer 9 نە دوا وەشانی Windows Live Essentials ش لەگەڵ XP کارناکات ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە مایکرۆسۆفت دەیەوێت بەیەکجاری کۆتایی بە تەمەنی XP بێنێت.

بۆچوونەکان

رۆژی ١٣/٧/٢٠١٠ کۆتایی بە پشتیوانی SP2 ی ویندۆزی ئێکس پی هات، بەڵام مایکرۆسۆفت تاکوو ٢٠١٤ پشتیوانی بۆ وەشانی ئێکس پی بەخۆڕایی درێژە پێ ئەدات!.

به‌ڵام کێشه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌کانی مایکرۆسۆفت ڕه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ئێکسپیدا کار نه‌که‌ن، بێگوومان ئه‌مه‌ش ته‌نگ پێهه‌ڵچنینه‌ بۆ ده‌ستبه‌ردار بوونی ئێکسپی...