چل ملیاردێری ئه‌مریکی نیوه‌ی سامانه‌کانیان ئه‌به‌خشن
چل ملیاردێری ئه‌مریکی به‌ڵێنیاندا نیوه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان ببه‌خشنه ڕێخراوه خزمه‌تگووزاریه‌کان. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی هه‌ردوو ملیاردێر بیل گه‌یتس دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وارن بفیت یه‌کێک له گه‌وره بهرههمێنهکانی بواری ریکلام ...
له‌ناو ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه خزمه‌تگوزاریه‌دا هه‌ریه‌ک له دامه‌زرێنه‌ری تۆری سی ئێن ئێنی ئه‌مریکی تید ترنهر و عومده‌ی شاری نیو ۆرک مایکل بلومبرج و دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای ئۆراکڵ لاری ئه‌لیسۆن و ده‌رهێنه‌ر جورج لۆکاس هاتووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه ئیمزایان له‌سه‌ر به‌ڵێن نامه‌یه‌ک کردووه که به به‌ڵێن نامه‌ی به‌خشین ناسراوه و په‌یمانیان داوه نیوه‌ی سامانه‌کانیان ببه‌خشن ....
ئه‌مه له کاتێکدایه گه‌وره بازرگان و ملیۆنه‌ره‌کانی کوردستان نه‌ک هه‌ر سامانه‌کانیان نابه‌خشن به‌ڵکو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه باج و خه‌راجێکی وایان له‌سه‌ر دانه‌نراوه که ده‌ستی رێخراوه خزمه‌تگووزاریه‌کان یان خه‌ڵکانی هه‌ژاری پێ بگیرێت..
سه‌رچاوه تۆڕی بریتش برۆدکاست (بی بی سی)

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە، ببورە گەر دواکەتبێتین لە بڵاوکردنەوەی.
لەملاوە لە خەڵکی دەدەزن ئەنجا سەدا 10 دەبەخشنەوە هەمان شت بۆ نفوز و ناوبانگ دیسان. دنیایەکی سەیرە گوڵم!؟؟ هێشتا هەر هەنگاوێکی پێرۆزە، ئەوانەی دورگەی واقواق لەخەڵکەکەشی دەدزن و بە مەقەست پەتەکە دەبڕن لە کاتی کردنەوەی هۆڵێکدا بە پارەی میللەتەکە خۆی.
دەستت خۆشبێت بۆ هەواڵەکە، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، بەڕاستی جێگای هەڵوەستەیە. ئەمەجگەلە بانێکەو دوو هەوا هیچی تر نییە. خەڵک دەڕوتێننەوە ئینجا لە بەرهەمی ڕووتانەوەکە خێر بە ڕووتاوەکان دەکەنەوە. هەروەکو ئەو ووڵاتانەن کە چەک دروستدەکەن و دەیفرۆشن بۆ کوشتنی مرۆڤ لەو سەریشەوە باسی مافی مرۆڤ و قسەی قۆڕت بۆ دەکەن.
دووبارە دەستت خۆشبێت بۆ هەواڵەکە.
هه‌رچی بیت هه‌ر باشه،، به‌س نییه ، ون نابن و ماوه‌یه‌کی تر بینه‌وه،