کوەیت داوا لە بلاک بێری دەکات ماڵپەڕە پۆرنەکان بلۆک بکات لەو وڵاتە
وەزارەتی پەیوەندیەکان لە وڵاتی کوەیت داوای لە کۆمپانیای بلاک بێری کرد کە ئەو ماڵپەڕە پۆرنانە دا بخات کە لەڕێگەی سێرڤەرەکانیان دەکرێتەوە ، وە وەزارەتی پەیوەندیەکان هەڕەشەی ئەوەی دا کە ئەم داواکاریە جێبەجێ نەکرێت ئەوا خزمەتگوزاریەکانی بلاک بێری ڕەت دەکەنەوە وەک ئەوەی چەند وڵاتێکی کەنداو ئەنجامیان داوە ، بە پێی رۆژنامەی (ئەل جەریدەی) کوەیتی رۆژانە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ڕازیبوونێکی سەرەتاییان پیشان داوە بۆ ئەو داواکاریە ، واش چاوەڕوان دەکرێت داواکاریەکەیان جێبەجێبکرێت چونکە ئەم ماوەیە بلاک بێری خۆی لە ساتێکی باش دا نیە دووای ڕووداوی تەقینەوەکەی هیندستان ، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بلاک بێری لە زۆر وڵاتدا ڕەت بکرێتەوە ، چونکە سیستەمی پاراستنی بەهێزە ناتوانرێت چاودێری بەکارهێنانی بکرێت .
سەرچاوە:
