تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کوەیت داوا لە بلاک بێری دەکات ماڵپەڕە پۆرنەکان بلۆک بکات لەو وڵاتە

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/08/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

وەزارەتی پەیوەندیەکان لە وڵاتی کوەیت داوای لە کۆمپانیای بلاک بێری کرد کە ئەو ماڵپەڕە پۆرنانە دا بخات کە لەڕێگەی سێرڤەرەکانیان دەکرێتەوە ، وە وەزارەتی پەیوەندیەکان هەڕەشەی ئەوەی دا کە ئەم داواکاریە جێبەجێ نەکرێت ئەوا خزمەتگوزاریەکانی بلاک بێری ڕەت دەکەنەوە وەک ئەوەی چەند وڵاتێکی کەنداو ئەنجامیان داوە ، بە پێی رۆژنامەی (ئەل جەریدەی) کوەیتی رۆژانە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ڕازیبوونێکی سەرەتاییان پیشان داوە بۆ ئەو داواکاریە ، واش چاوەڕوان دەکرێت داواکاریەکەیان جێبەجێبکرێت چونکە ئەم ماوەیە بلاک بێری خۆی لە ساتێکی باش دا نیە دووای ڕووداوی تەقینەوەکەی هیندستان ، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بلاک بێری لە زۆر وڵاتدا ڕەت بکرێتەوە ، چونکە سیستەمی پاراستنی بەهێزە ناتوانرێت چاودێری بەکارهێنانی بکرێت .

بۆچوونەکان

دەستخۆش،

ئەگەر بەستەرى هەواڵەکە هەبووایە باشتر دەبوو!

سوپاس ، ئەو دەقەیەی هەواڵەکەم نوسی بەستەری سەرچاوەشم نارد .

[url=http://news.yahoo.com/s/nm/20100803/wr_nm/us_kuwait_blackberry;_ylt=AqpuyRgVl6tTbihWpfUTSD0jtBAF;_ylu=X3oDMTJxN3Awc2FoBGFzc2V0A25tLzIwMTAwODAzL3VzX2t1d2FpdF9ibGFja2JlcnJ5BHBvcwMxMARzZWMDeW5fYXJ0aWNsZV9zdW1tYXJ5X2xpc3QEc2xrA2t1d2FpdGFza3NibA--/]فەرموو[/url]

بژین،

وڵاتانی کەنداو لەبەر ئەوە ڕەتی ئەکەنەوە کە بلاکبێری سیکیوریتی بەهێزە و ناتوانن چاودێری بەکارهێنەرانی بکەن.

ڕاست دەکەی ئەوە منیش هەڵە تێگەشتم بەڵآم ئەمڕۆ ئەلعەرەبیە باسی کرد ئینجا زانیم ئەمدیو ئەودیوم پێکردووە .

بژین،