ماڵپه‌ڕی یوتوب مه‌ودای فیلمه‌کان له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بۆ 15 خوله‌ک درێژ ده‌کاته‌وه
پێشتر ئه‌و فیلمانه‌ی له‌سه‌ر یوتوب داده‌نران ده‌بوا له 10 خوله‌ک زیاتر نه‌بن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و مه‌ودایه کراوه به 15 خوله‌ک.
یوتوب له بلۆگه‌که‌ی خۆیدا ده‌نووسی که پێشتر له‌به‌ر ئه‌وه فیلمی زیاتر له ده خوله‌ک نه‌ده‌کرا کونترۆل بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ماف پارێزراوه‌کان بڵاو نه‌بنه‌وه، به‌ڵام ئێستا یوتوب که‌ره‌سته‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بتوانێ فیلمی 15 خوله‌کیش کونترۆل بکات و به‌رگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی فیلمه ماف پارێزراوه‌کان بکا.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ فیلمێکی 15 خوله‌کی دابنێی که پێشتر مه‌جبوور بوویت به ده‌خولکه (کاتێك که یاسای یوتوب ته‌نیا 10 خوله‌کی قه‌بووڵ کردووه) بڵاوی بکه‌یته‌وه، ده‌بێ له پێشدا ئه‌وی پێشوو بسڕیته‌وه ئینجا دووباره بینێریته‌وه.

بۆچوونەکان
Nazanm min tênagem , min pêştir vîdiîoy 46 xwlekym bynywe ye'nî çon natwanî le 10 xwlek ziyatir bbînî ?
bjyn,
ئه م کاته تان باش بێشتر منیش فیدوی 30-40 خوله کم بینیوه! وه چه ن سه عاتیش بو نمونه سه یر ئه مه بکه ن
http://www.youtube.com/watch?v=p7PqUdTOqSM&feature=related
به لام وا ئه زانم بو ئه ندامێکی ئاسایی له 15 خوله ک له ێستادا زیاتر ناتوانێ!
ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن ڤیدێۆی 45 خوله‌کی هه‌یه ڕاسته‌که‌ن
بۆ نموونه هه‌ژماری Google یان ئه‌نتێل یان کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی وه‌ك لینۆکس هتد.. هه‌ژماری تایبه‌تیان هه‌یه و توانی به‌رزکردنه‌وه‌ی مه‌ودایه‌کی زۆری ڤیدێویان هه‌یه ئه‌و هه‌ژماره‌نه تایبه‌تن و هه‌موو که‌س نیانه بۆ نمونه وۆردپرێس یان ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌نه هه‌ژماری تایبه‌تیان هه‌یه له Youtube
له‌گه‌ڵ ڕێزم
کاک حامید من مه‌به‌ستم یوتوب نه‌ك گووگڵ
فه‌رموو نمونه‌ی زیندوو له یوتوب
http://www.youtube.com/watch?v=MWYi4_COZMU
http://www.youtube.com/watch?v=MGPDh3s5iDg
سڵاو ، ببورە کاک حامید لە درەنگ وەڵام دانەوە ، من ماوەیەک زنجیرەکانی کەناڵی ئەلجەزیرەم دا دەگرت کە ماوەکانیان 46 یا زیاتر بوون ، فەرموو ئەم گەرانەم کرد ئەوەنەی دۆزیەوە :
http://www.youtube.com/results?search_query=%D8%A8%D8%B1%D9%86%D8%A7%D9%85%D8%AC+%D8%A7%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D8%A9+%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%83%D8%B3&aq=f
بەڵام قسەکەی کاک کارزان ڕاست دەکات لەوانەیە هەندێ لەو جۆرە میدیایانە بتوانن ئەونە باربکەن چونکە بەرنامەکانیان وایە ، زۆر سوپاس تەنها هەر ویستم تێبگەم بۆ وایە؟.
بژین،
هههههه زۆر سوپاس ئینشەڵآ کۆنتۆی وا مان دەبێتن .،
سوپاس بە جەنابیشت .
بژین
جاران ئەبوایە partner بوویتایە تا بتوانی ڤیدیۆی لە ١٠ خولەک زیاتر دابنێیت. ئەویش مەرجی هەبوو. بۆ نموونە لە ٣٠٠ subscriber زیاترت هەبێت.
http://www.youtube.com/partners