پاناسۆنیک کامێرای سێ دووری دروستدەکات
کۆمپانیای پاناسۆنیک بڕیارە لە 20 ئابی ئەمساڵ کامێرایەکی سێ دووری (3D) بخاتە بازاڕی ژاپۆن، وە لە پایزی ئەمساڵ بۆ بازاڕەکانی جیهانی بنێرێت. توانای وێنەگرتنی ئەم کامێرایە Full HD 3D 1080p * 60Hz بۆ NTSC وە 50Hz بۆ PAL بۆ ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا. شایەنی باسە کە پاناسۆنیک دووبەرهەمی تری سێ دووری خستۆتە بازاڕ کە ئەوانیش 3D plasma TV و 3D Blu-ray players ن. ئەم بەرهەمە هێشتان نرخەکەی دیار نییە بەڵام پێناچێت هەرزان بێت.

بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش تێکۆشه‌ر، به‌ڵام مه‌به‌ستت له "سێ دووری" چیه؟ ئه‌مه وشه‌یه‌کی نوێیه که تاکوو ئێستا نه‌دیتراوه یان بۆ خۆت دروستت کردووه؟
چونکه (3D) کورتکراوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ئینگلیزییه که ماناکه‌ی به کوردی سێ ره‌هه‌ندییه به سویدیش "tre dimensioner" پێ ده‌وترێ. سه‌رکه‌وتوو بی.
وایه راست ده‌که‌ی زۆر سپاس بۆ شیکردنه‌وه‌که‌ت.
زانستپه‌روه‌ران رێزی تایبه‌تیان هه‌یه و له‌م بواره‌دا زه‌حمه‌تی زۆریش ده‌کێشن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌و کامێرایه‌دا هه‌یه به هیچ جۆرێک مه‌به‌ست له دووری نییه، که وابێ کاتێک نزیکی ده‌کاته‌وه، ده‌بێ ناوێکی دیکه‌ی هه‌بێ، ده‌کرێ لا، ته‌نیشت، گۆشه، و سووچ به‌کار بێت به‌ڵام به بڕوای من ئه‌ندازه و دووری و درێژی و ئه‌ستووری ئه‌مانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر هه‌ڵه‌ن، چوونکه باسه‌که پێوه‌ره نییه به‌ڵکوو شێوه‌یه.
دیسان ده‌سته‌کانت خۆش بێ و هیوادارم هه‌میشه به‌رده‌وام بی له نووسینی هه‌واڵدا. سپاس
دیسان ماندوو نه‌بی. ده‌ست خۆش بۆ روونکردنه‌وه‌که‌ت. به‌ڵام سێ ره‌هه‌ندی یان به قه‌وڵی عه‌ره‌ب و فارس سێ بوعدی (بعد) هه‌رگیز باس له ئه‌ندازه و پێوه‌نه‌ی شته‌که ناکه‌ن به‌ڵام باسی فۆرمه‌که‌ی ده‌که‌ن له سێ لاوه. که باس له جۆری فیلمێش ده‌کرێ ئیتر باسی کامێراکه ناکه‌ن که کامێرایه‌کی پان، درێژ و یان خڕۆکه بێ. بۆ وێنه: کامێراکه‌ی کاکه کورده فیلمی سێ ره‌هه‌ندی ده‌گرێ."
راسته‌که‌ت ده‌وێ وشه‌ی "دوور" منی گێژ کردووه، به پێچه‌وانه‌ی زۆر وشه که له کوردی دا چه‌ندین ما‌نایان هه‌یه "دوور" بێجگه له راده و پێوانه‌ی مه‌ودا نه‌بێ، ره‌نگه مانایه‌کی دیکه‌ی نه‌بێ. "دووری" مانای چییه؟ مه‌به‌ست "دوور" دژی نزیکه؟ که وابێ ده‌بێ سێ نزیکیشی پێ بڵێین، چوونکه ته‌نیا دووری ناکاته‌وه به‌ڵکوو نزیکیشی ده‌کاته‌وه.
هه‌ر بژیت و بۆ پێشه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی وشه‌ی کوردی