فایەرفۆکس لە هەوڵی پێشخستنی tab ەکانە
فایەرفۆکس لەهەوڵی دروستکردنی ئامرازێکی نوێیە بەناوی Tab Candy کە بەهۆی ئەم ئامرازەوە بەڕێوەبردن و مامەڵەکردن لەگەڵ تابەکان بەشێوەیەکی ئێجگار جیاواز دەبێت لەوەی ئێستا کە هەیە. ئێستا دەتوانی لە سەرچاوەی هەواڵەکە گۆڕانکاریەکان زۆر بە ووردی ببینی بە ڤیدیۆ کەلەلاین Aza Raskin کە بەڕێوەبەری پەرەپێدانە لە فایەرفۆکس .
ئێستافایەرفۆکس وەشانی 4ی بێتای ئامادەیە بۆ داگرتن بەڵام دیارنییە ئایا ئەم ئامرازە لە وەشانی کۆتایی 4 زیاددەکرێت یان نا.
