ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبووك گه‌یشته 500 ملیۆن !!!
[url=www.facebook.com]فه‌یسبووك[/url] له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاشکرای کرد که ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی له نیو بلیۆن تێپه‌ڕێ كردووه ،واته زیاتر له 500 ملیۆن به‌کارهێنه‌ر ،بۆ سایتێك که ژیانی له چوارده‌وری ژووری نووستنی په‌یمانگایه‌که‌وه ده‌ستی پێ كرد ،که ئه‌مه ته‌واو شتێكی گه‌وره‌یه ،هه‌رچۆنێك بێت له‌وکاته‌دا زۆرێك له‌به‌کارهێنه‌ران له‌وه ده‌ترسان که ئایا ئه‌م زانیارییانه‌یان چۆن به‌کار ده‌هێنرێن،له‌کاتێكدا فه‌یسبووك چه‌ندین جار گۆڕانکاری کردووه تیایاندا...ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك ده‌وڵه‌ت بایه ئه‌وا سێیه‌م گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت ئه‌بوو له ڕووی چڕی دانیشتوان له دوای چین و هیندستان. ئه‌و کات Mark Zuckerberg سه‌رۆك کۆماری فه‌یسبووك ئه‌بوو :)
ئه‌و پرسیاره‌ی ماوه‌ته‌وه که ئایا چۆن له ماوه‌ی 6 مانگدا فه‌یسبووك ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی له 400 ملیۆنه‌وه بۆ 500 ملیۆن زیاد بوو؟!! که ئه‌مه‌ش چه‌ندین ڕاپرسی و بیر و ڕای تیا وه‌رگیراوه ..له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وتووه که نیوه‌ی به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکان ،که زیاتر بۆ په‌یوه‌ندی کردن و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕاکان به‌شداریان کردووه له فه‌یسبووك ..وه به‌شێكی تر ته‌نها بۆ دانانی پرۆفایلێك ته‌نها بۆ ده‌رکه‌وتن هه‌روه‌ك له [url=www.myspace.com]MySpace[/url] .
---
جێگای باسه که هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌کۆیه‌کی تایبه‌ت کراوه‌ته‌وه .که تایبه‌ته به سهرگوزهشتهوهی به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبووك که چۆن فه‌یسبووك کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و دۆست و په‌یوه‌ندی کردن به هاوڕێیان دروستبوونی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی ته‌نانه‌ت هاوسه‌ریش ..گشت بهکارهێنهرێكی فه‌یسبووك ئه‌توانێت سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی بنووسێت له‌م لینکه:
[url]http://stories.facebook.com/[/url]
