چالاك كردنی هه‌واڵ له Kurditgroup
سڵاو و ڕێز...
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی وای لێکردم ئه‌م بابه‌ته بنووسم هه‌واڵێكه که 3 ڕۆژ ئه‌بێ نووسیومه و له به‌ڕێوه‌بردن پاشكه‌وت کراوه و هێشتا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه ..مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌م هه‌واڵه‌ی من نییه که تا ئێستا بڵاو نه‌کرابێته‌وه .ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ،ئه‌گه‌ر هه‌واڵه تازه بێت به تایبه‌تی هه‌واڵی ده‌رچوونی وه‌شان و خستنه دانان ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێننه‌وه ئه‌وا که بڵاویش کراوه‌یه هیچ سوودێكی نابێت چونکه تازه نامێنی ..من که ئه‌مه ئه‌نووسم ته‌نها و ته‌نها مه‌به‌ستم زیاتر پێشختنی ئه‌م ژێرخانه‌یه که به‌ڕاستی خزمه‌تێكی گه‌وره ئه‌کرێت لێره‌دا ..بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین Kurditgroup ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ .هه‌واڵ که‌ی سوودی هه‌یه؟ که تازه بێت .به‌ڵام ئه‌گه‌ر مایه‌وه و پێگه‌کانی تر بڵاویان کرده‌ه‌وه ئیتر سوودی نامێنێ.. بۆیه داواکارم له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان زوو زوو کاتی دیاری کراویان هه‌بێ هه‌موو ڕۆژێ سه‌ردانی Kurditgroup بکه‌ن بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه و بڵاوکردنه‌وه‌یان ..یان به‌شێوه‌یه‌کی تر کاته‌کان ڕێك بخرێن.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی