باشترین 50 ماڵپەڕی کوردی
http://ku.kurdland.com/toplist.asp
یەکلەیەک شازترن.
سەرسامم!
ئەمە نوێ نییە ، خەڵکی وامان هەیە لەوپەڕی ئامادەبەشیدایە و بەهەموو توانای ڕێکلام دەکات و هەوڵ دەدات بۆ بردنەوەو بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگەکانی ، بەڕاستی کەلتوریشمان سەقەت بووە .
ههههه وەڵا یەکەم جار وتم باشە بۆ نەکراوەتە بابەت کە هێشتا ناوەڕۆکم نەدیبوو ، بەڕاستی کە سەیریان دەکەی هەستبە أحباط ئەکەی لە ماڵپەڕی کوردی .
بژین،
ئه‌و پاره ناهێنن که ده‌یده‌ن به‌هه‌قی هۆستینگه‌که‌دا !!!!!!!!!!!!!!!
ماشەڵڵا، خەرمان بەرەکەت، ئەو هەموو ماڵپەڕە زانستییەمان هەیە.
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێ ده‌ست خۆشی له‌گشت ئه‌ندامانی گروپی ئایتی به‌گشتی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌تایبه‌تی بکه‌م ده‌ستی ماندووبوونتان ئه‌گوشم به‌ڕاستی کاری گه‌وره‌تان ئه‌نجام داوه.هه‌ربژین
________
سه‌باره‌ت به‌و په‌نجا سایته‌ی که به‌ڕێز Bardaqani دایناوه
ئه‌م تۆپ لیسته کوردلاند خاوه‌نیه‌تی
من خۆم به‌شدارم لێی ده‌مێكه فێڵی زۆر تێدا ئه‌کرێ به‌پێی یاسا و بنه‌ماکانی تۆپ لیست هه‌ر که‌سێ بۆی هه‌یه ڕۆژی دوو ده‌نگ تا سێ ده‌نگ بدات دوای ئه‌وه Ip کۆنترۆل ئه‌کرێ و ناتوانی ده‌نگی تر بدات
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ڕووكارییه
من نامه‌وێ لێره ڕوونی بکه‌مه‌وه چونکه بابه‌ته‌که ئه‌جێته ڕیزی هاکینگه‌وه
به‌ڵام وه‌ک شاره‌زان که کۆمه‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئای‌پی
یاخود Browser هه‌یه که پاڵپشتی ئه‌و کۆنترۆڵ کردنی ئایپییه ناکات و Turboی هه‌یه وه‌ك Opera ڤێرژنه تازه‌که‌ی
ئیتر من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو که ئه‌مانه په‌نجا باشترین سایت و پێگه‌ی کوردی نین ،له‌وانه‌یه تێیاندابێ به‌س که‌م.وه مانگانه‌ش تۆپ لیست تازه ده‌کرێته‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم
نا نا کاکە Kurdish EAgle ئەوانە زۆر قەزەمن تا بگەنە ئەوەی کە بە خۆیان بڵێن باشترین ماڵپەڕین .
بژین،
هههههه ڕاست ئه‌که‌یت برا گیان ،،،په‌نجه‌کانی ده‌ست هه‌مووی وه‌ك یه‌ك نین
من وەک خۆم ١ تا ٥٠ کە دانراوە بێجگە ٢ وانیان هیچی بە سایت نازانم , کاکە ئێمە ئێستا پێویستمان بە قێر کاریە, با فێربین ئینجا کات بەسەر بردن من تێناگەم ئەم خەڵقە ئەم چاتە چییە ئەیکەن خۆ هەمووی چاتە و مەکۆی هەمەڕەنگە براکەم ئێمە ئەوەنە مەکۆی هەمەڕەنگمان هەیە ئەگەر کورد دووهێندەبێ بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئێشتا وێبەکە زۆرترە , وە من نامەوێ خراپ ناوی بەعزێک بێنم بەڵام وێبچن ئەم ماوەیە و پار ئەیبینم سپام زۆر زۆر زێادە زیاتر %٥٠ زیاتر سپامە , نازانم بۆ ڕێی لێ ناگرن ئەعنی بە دانانی کۆدی پارێزگاری چ لە مەسەلە دەگۆڕێت .
به‌ڕێز AKARIT .. من ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م سپام ده‌بیستم .. به‌ڵام نازانم چی ده‌کات ؟!!!
ئه‌توانی پێم بڵێی تۆ ئه‌م سپامه له کوی ده‌بینیت؟ ... وه من چۆن بیانبینم ؟ چۆن خۆمیان لێ بپارێزم؟
ته‌نها وا هه‌ست ده‌که‌م ڤایرۆسسێکه و هیچی تر .. ئه‌گه‌ر بتوانیت وه‌لامم بده‌یته‌وه.
سپاست ده‌که‌م
به یارمه‌تی....
کاک سه‌فین پێم سه‌یره تا ئێستا نازانی سپام چییه برا؟
سپام به‌پێی پێگه و جۆری په‌یوه‌ندییه‌کان ئه‌گۆڕێت
له پێگه‌كاندا سپام زیاتر خۆی له ئه‌ندام ئه‌بینێته‌وه
واته مرۆڤ نییه ئه‌وه‌ی ئه‌بێته ئه‌ندام ئه‌مه Bootه و ئه‌بێ به ئه‌ندام
ئینجا هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی سایت و پێگه‌كان ئه‌نتی سپامیان داناوه واته له‌کاتی به‌ئه‌ندام بوون داوای ئه‌و کۆده‌ت لێ ئه‌کات که له‌وێنه‌که‌دا دیاره یاخود ئه‌نجامی دوو ژماره یان هه‌ر کردارێكی تر که ئه‌م Boot ناتوانن بیکه‌ن
به‌ڵام ناتوانین بڵێین ڤایرۆسه بۆیه پێی ئه‌وترێ سپام زیانی ناوه‌کی نییه واته زیان له کۆمپیته‌ر نادات به ده‌گمه‌ن ئه‌مه ڕووئه‌دات به‌ڵام بۆ یانه‌کان خراپه.
له‌گه‌ڵ ڕێز
بژیت گیانه . من له کۆنه‌وه سپامم بیستووه. به‌ڵام کاریگه‌رییه‌که‌یم
هه‌ست پێ نه‌کردووه.. باشه کاتێک ئیمه‌ێلێکت بۆ دێت. له یاهوودا .. که‌سێک ده‌لێت
ئه‌و ئیمه‌یله سپامه.. باشه تۆ که ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانی .. پێشمان بڵێ .. بۆ ئه‌و ئیمه‌یله نه‌که‌ینه‌وه؟
چ زیانێک ده‌گه‌ینێت به پێگه‌ی ئیمه‌یله‌که‌ت.. خۆ ناڵێی پاسۆرده‌که‌ت ده‌زێ ناخێر،.
هه‌ندێک که‌س ده‌لێن زیان به کۆمپیوته‌ر ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام کوا؟!
به‌ڕێز AKARIT ده‌فه‌رموێت ئه‌م ماوه‌یه وێب چن %50 سپامه.. باشه چۆن زانیت .
وه که زانیویه‌تی زه‌ره‌ری بۆ ئێمه چییه؟ چۆن بیبینین؟
له‌وانه‌یه من نه‌زان بم ..
ببورن :)
زۆر ئاساییه برا گیان
که‌س له‌خۆیه‌وه فێرنابێ
برا گیان ئه‌وه‌ی ئیمێڵ من زۆر زانیاریم له‌سه‌ر نییه به‌ڵام گه‌ر یاهوو به‌کاربێنیت کاتێ ئه‌چیته ئیمێڵه‌که‌ته‌وه به‌شێك هه‌یه وه‌كو inbox به‌ناوی Spams هه‌ر ئیمێڵی سپام ئۆتۆماتیکی ئه‌چیته ئه‌وێوه زۆر جار زیانی نابێ چونکه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و ئیـمێڵه به ڕێگه‌ی سپام بۆت بێت به‌ڵام بۆ زیانه‌که‌ی منیش زانیاریم زۆر له‌سه‌ر نییه به‌ڵام وابزانم که کردته‌وه ئه‌وا ئۆتۆماتیکی ئاڵوگۆری فایل ئه‌کرێ له کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بۆ ئه‌و سێرڤه‌ری که لێوه‌ی هاتووه ئیتر ئه‌مه زیانه‌که‌ی...دڵنیا نیم له‌مه‌یان
به‌ڵام ئه‌وه‌ی وێبچین که به‌ڕێز AKARIT ئاماژه‌ی پێدا که %50 سپامه ئه‌مه هه‌ر بڕۆ لیستی ئه‌ندامان بکه‌وه یه‌کسه‌ر بۆت ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌بینێ زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامه‌کان ئه‌م boot که بۆم باس کردی واته ناوێكیان نییه که له‌وانه‌ی خۆمان بچی گه‌ر سه‌رنجت دابێ ئه‌مانه ته‌نها له کاتی به‌ئه‌ندام بوونیان ئه‌و په‌ری 5 خوله‌ك له‌سه‌ر هێڵ ده‌بن و ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه نایبینیه‌وه له‌خه‌ت ته‌نها ئه‌بن به باریك بۆ مه‌کۆ
من ئه‌وه‌نده زانیاریم له‌سه‌ر هه‌بوو برا
له‌گه‌ڵ ڕێز
http://en.wikipedia.org/wiki/Spam_%28electronic%29
ده‌ست خۆش کاک سیا
ئه‌مه زانیاری باشی تێدا بوو
بژیت
ببورە من لە سەفەر بووم وەڵامت وەرگرتووە .
سپام وەک من و تۆ نییە واتە ئینسان نییە , چەند ناو و ئامراز و ... هتد ن کە یەک کەس ڕێکیان ئەخات و بڵاویان ئەکاتەوە و ئەیان نێرێت .
به‌ڕێز ئاكار ئايتی ، چۆن ڕێژه بۆ شتێك دا ئه‌نێی كه نازانی چيه و چی نيه ! چۆن ئه‌زانی وێبچن سپامی هه‌يه ؟ وه‌ك وترا ، ئه‌گه‌ر هه‌يبێت زيانی بۆتۆ چی بووه؟ چۆن ئه‌و سپامه ئه‌بينی ؟ تكايه وه‌ڵامی ئه‌و پرسيارانه بده‌وه .
هونه‌ر ئه‌حمد
واتا زۆربەی ئەو ناوانەی خۆیان تۆماردەکەن، بریتین لە ئامێری سپام لە وێبچن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامۆکەی punbb کە خۆتۆمارکردنەکەی هیچ ئامرازێکی تێدا نییە بۆ جیاکردنەوەی ئادەمیزاد و ئامێر. بەڵام چارەسەری هەیە و ڕێگە زۆرە.
بەهەرحاڵ ئەو ڕوو و ئاراستەی ئەم باسە نییە.