گوگڵ و گۆڕانکارییەکانی.
گوگڵ تا ئەمڕۆ گەورەترین ماتۆڕی گەڕانەو زۆرترین بەکارهینەری هەیە ، هەرچەند ڕکەبەرەکانی ، یاهــو و بینگی مایکرۆسۆفت و زۆریتر ، بەردەوام هەوڵدەدەن ، بەڵام تا ئەمرۆ نەیانتوانیووە سەرنجی زۆرترین ڕێژەی بەکارهینەران بۆخۆیان ڕابکێشن .لە [url=http://blogs.barrons.com/techtraderdaily/2010/05/05/google-us-search-share-tops-71-in-april-hitwise-reports/?mod=yahoobarrons]نوێترین ئەنجامەکانی مانگی چواردا[/url] گوگل ڕێژەی بەکارهینەرانی لە ٦٩،٩٧% بەرزبۆتەوە بۆ ٧١،٤% وە یاهوو لە ١٥،٠٤% دابەزییوە بۆ ١٤،٩٦% ، وە بینگی مایکرۆسۆفت لە ٩،٦٢% وە دابەزیوە بۆ ٩،٤٣% وە ئاسک لە ٣،٤٤% دابەزیوە بۆ ٢،١٨%.
[B]گوگڵ ئەم جارە چەند گۆڕانکاریەکی ئەنجام داوە لەخوارەوە ئاماژەیان پێدەکەین:-[/B]
١/ کیبۆردێکی گریمانەکی (Virtual) ی دروستکردووە لەتەنیشت بۆشایی گەڕان بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت بەو پیتانەش بنوسێت کەلەسەر کیبۆردەکەی خۆی نییە.
٢/ دروستکردنی لیستەیەک (Menu) لەلای چەپ ، بۆ ئاسانکاری دۆزینەوە و ئەنجامی باشتر وە هەروەها پیشاندانی بەروار لە ئەنجامی گەڕانەکاندا.
٣/ نیشانەکردن بە ئەستێرەی ئەنجامەکان ، بۆ ئەوەی جارێکی تر گەڕان ئەنجام بدەیت ئەنجامەکانی پێشوو بە ئەستێرە و ڕیزبەندی پیشانبدات.
٤/ هەندیک گۆڕانکاری لە دیزایندا کراوە لەوانە لۆگۆیەکی ڕووناکتر و جیاکردنەوەی ئەنجامی گەڕانەکان لە ڕێکلام.

بۆچوونەکان
زۆر سپاس کاک زهندی ، تێبینی ههندێ له گۆڕانکاریهکانم نهکردبوو... له گهڕاندا من به تهواوی پشتم به گۆگڵ بهستووه... جارێکی تر سپاس بۆ بابهتهکانت
دەست خٶش خالە زەندی گیان بۆ ئەم هەواڵە
لەڕاستیدا لەوەتەی من نێت بەکار ئەهێنم من تەنها گووگڵ بەکار ئەهێنم لەبەر ئەوەی ماتۆڕێکە ئەوەی ئەتەوێت لەو ماتۆڕەدا بوونی هەیە
دووبارە دەست خۆش و هەربژین
Kake bra,
Windows'eket be çi zimanêke?
Eger her bot ça nekra ewe debêt xall be xall bot şî bikemewe çon.