ئوبونتووی نوێ و گرنگیدان بە گونجاندن
پێڕی ئوبونتوو وەشانی Ubuntu Linux 10.04 Lucid Lynx ه وەشاند ، مەبەست لەو ژمارانەی وەشانەکە 10 واتە ساڵی 2010 و 04 واتە مانگی نیسان ، وە "Lucid Lynx" ناوی ئەو کۆدەیە کە سیستەمەکەی پێ دروستکراوە ، لەم وەشانەدا زیاتر گرنگی بە باشترگونجاندن و درێژکردنەوەی ماوەی هاوکاری و پشتگیریUbuntu 10.04 LTS ە(Long Term Support) ،هەورها ئوبنتو بەڵێنی داوە بە فراوانکردنی پشتگیری بۆ نەرمەواڵەو کۆمپانیاکانی نەرمەواڵە .
ئەم وەشانە نوێیە «Lucid Lynx» پشتگیری و درێژکردنەوەی ماوەی پشتگیری بۆ کۆمپانیاکان لەگەڵدایە و زیاتر گرنگی بەکۆمپانیاکان دراوە ، وەشانی ڕوومێز ، پشتگیری بۆ ماوەی سێ ساڵی لەگەڵدایە و وەشانی ڕایەڵە "Server" ماوەی پێنج ساڵ پشتگری لەگەڵەدایە.
هەروەها لەم وەشانەدا جگە لە درێژکردنەوەی پشتگیری ، چاکسازیتریش کراوە لە بواری پاراستن و بیرگەو خێراکرن.
هەروەها لەوەشانی ڕوومێزدا هەندێک گۆڕانکاری لە بواری خێراداگیرساندنەوەو بەشکردن وهەڵگرتنی پەرگەو ئاسانی بەکارهێنانی Facebook و Twitter وە Digg .
هەروەها نویکاری و ئاسانکاری لە Ubuntu Software Centre 2.0 کراوە کەکاری دامەزراندن و ڕێکخستنی پرۆگرامەکانە.
لە وەشانی ڕایەڵەشدا نۆیکاری زۆر کراوە و لەوانە وەشانی 8.04 LTS دەتونرێت ڕاستەخوۆ بەرزبکرێتەوە (Upgrade) ، بەرزکردنەوەکە ئەمانەی لەخۆ گرتووە Tomcat 6, PHP 5.3, MuSQL 5.1, SpamAssassin, Ruby, Nagios 3 وە KVM 84 .
هەروەها هەواڵێکی دڵخۆشکەری تر ، پشتگیری Iphone و Ipod ە بەبێ ئەوەی هەردوو پرۆگرامی iTunes و Quicktime پێویستبن بۆ لێدان و ناردنی موزیک بۆیان.
شایانی باسە ئوبنتو دابەشکردنێکی لینوکسە و سیستەمێکی هاوشێوەی ویندۆز و Mac OS و سیستەمەکاگێڕەیەکانی ترە و هەمو کەس دەتوانن بەخۆڕایی دایبگرن و بەکاریبهێنن لەڕووی پاراستنەوە زۆر لە سیستەمەکانیتر سەرکەوتوترە.
دەتوانن [url=http://www.ubuntu.net/getubuntu/download]لەم بـەســــــــتەرە دایبگــرن[/url]

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە،وا خەریکى داگرتنى ئەم وەشانم بزانم چەند هەفتەى پێ دەچێت :)
http://www.chawg.org/wiki/Java_u_firefox
دەست خۆش کاک زەندی ،
کاک زەندی وەشانی Itunes نیە بۆ ئوبنتوو ، ئایە ئەم وەشانە نوییە چۆن چاری کردووە کە پشتگیری ئای پۆد بکات؟
بژین.
کاک جوتیار سەیرى ئەم بەستەرانە بکە،لەوانەیە سودى هەبێت :) بۆ بەکارهێنانى Ipod،
http://www.ubuntux.org/how-to-use-an-ipod-with-ubuntu
https://help.ubuntu.com/8.04/musicvideophotos/C/music-dap.html
http://getsatisfaction.com/songbird/topics/ipod_not_connecting_on_ubuntu_karmic_9_10
http://www.ipodtouchfans.com/forums/showthread.php?t=33754
ئوبونتو بەکاردەهێنى هەروەها Ipodـیش ئیتر بۆ سەلامان لێ دەکەیت :)
ئەتوانى لە ڕێگاى Wine پڕۆگرامى iTunes دامەزرێنیت!
کاک زەندى سەێرى یەکەم وشەى سەردێرم کرد زۆر سەیر بوو لام،نوسراوە "ئوبنتو"بەڵام لە فەرهەنگى ز.کورد بەم شێوەیە نوسراوە "ئوبونتوو"
دیارە ئەگەر بەڕێزتان نەبن،ئەم هەموو هەواڵە دروست نابێت بە زمانى کوردى،هەردەم لەش ساغ بیت،
دووبارە دەستخۆش مامە گیان،
کاک زەندى بە [b]ئوبونتوو[/b] دەنوسرێت،سەردێر نوسراوە"ئوبنتوو"،
بۆ بەرنامەکانى کاک دیاکۆ بەداخەوە تا ئێستا نەبینییوە لەبەر ئەوەى سەتەلایتەکەمان بە هیچ شێوەێک ناجوڵاێت بۆ ئەوروپا،ئەو کەناڵیش لە ئەوروپایە :(
ئەمە هەندێک وانەیە بە ڤیدیۆ،
http://www.youtube.com/user/fzkurdi
@ئێستا بارانێکى زۆر بە هێز دەبارێت لە چەمچەماڵ وا بۆ ٣-٤ ساڵ دەبێت بارانى وا نەباریوە،ئەمە هەواڵێکى ئایتى نییە :)
وشەکە لەزمانی زۆلۆوە هاتووە گەر هەڵە نەبم، ئەوانیش وەکو بان جەباری و داودە و گل یـــو درێژیان زۆرە. کاتێک وشەیەک وابێت نوسینی تاڕادەیەک ئاساییە بەچەند شێوەیەک.
یوبونتو
ئۆبونتو
ئوبونتو
ئووبونتوو
Ubuntu
لاینکس
لینۆکس
لنیکس
لینوکس
Linux
دهست خۆش
بهکارم هێنا بهڵام له ڕاستیدا linux mint زۆر بهکار هێنانی خۆشتر و کراوهتره
ههربژین