ڕیزبەندیی ئەلفوبێی کوردی
سڵاو ئازیزان،
لە کاتی داواکردنی لیستێک بە ناوی نووسەران، کە بە پێی ناوەکانیان ڕیز کرا بن، سەرنجی ئەوەم دا کە ئەو ناوانەی بە پیتەکانی 'ک' و 'گ' دەست پێ دەکەن دەکەونە کۆتایی لیستەکەوە، هەندێکم لەسەر خوێندەوە، وا تێ دەکەم پەیوەندیی بە کۆدی هێکسادێسیماڵی پیتەکانەوە هەبێت، ئایا ئەمە ڕاستە؟ من چاوەڕوانی ئەوە بووم لیستەکە بە پێی ئەم ڕیزبەندییە بێت کە بۆ نموونە لەم لینکە هەیە http://zkurd.org/diyako/renus/elefbe.htm
بۆ بینینی لیستەکەی من دەتوانن سەیری لیستی نووسەران بکەن لێرە
http://hemin.dk/mla
بۆ زانیاریی زیاتر سەیری ئێرە بکەن:
http://www.unicode.org/charts/PDF/U0600.pdf
http://www.alanwood.net/unicode/arabic.html
تێبینی:
لە گەڕان بە دوای 'ڕیزبەندی'یدا لێرە، ئەمە بابەتەم بینی، بەڵام نەمتوانی لەوێدا پرسیارەکەم بکەم، پێ دەچێت داخرا بێت.
http://kurditgroup.org/topic/%DB%8C%DB%95%DA%A9-%DB%8C%DB%95%DA%A9
پێشوەخت سوپاس