دەزگا میرییەکانی کوردستان
لە زۆربەی وڵاتای جیهاندا، زۆربەی دەزگا حکوومییەکان ماڵپەڕی خۆیان هەیە. ماڵپەڕی دەزگاکان بودجەیەکییان بۆ دەسنیشانکراوە و بە بڕێکی زۆری دەرامەت و ئەوپەڕی وردەکارییەوە بڵاودەکرێنەوە. بودجەکانیش لە گیرفانی دەسەڵاتدارانەوە سەرف ناکرێن، بەڵکو موڵکی گشتین.
ئایا ئەم ماڵپەڕانەی خوارەوە بە خۆڕایی درووستکراون لە بری دانانی ناوی درووستکەرەکانییان؟ ئەگەر وابێت، دیارە دەزگاکان ئەوەندە کەم-دەرامەتن کە دەستییان بە سواڵکردن کردووە. ئەگەر وانەبێت، ئایا پێویست دەکات وەزارەتێکی گەورەوگران، ریکلام بۆ کۆمپانیای ماڵپەڕەکەیان بکات؟
ئایا ئەم جۆرە پڕۆژانە لەسەر چ بنەمایەک بەم کۆمپانیا و تاکەکەسانە بەخشراون؟
سەیری دوادێڕی ژێرەوەی ئەم ماڵپەڕانە بکە:
زانکۆی پزیشکی هەولێر:
http://www.hawlermu.org/
زانکۆی دهۆک:
http://www.uod.ac/
زانکۆی کۆیە، ئایا بودجەی زانکۆ بە ریکلامی گووگڵەوەبەڕێدەچێت؟ دەسخۆش کە دروپڵ بەکاردێنن.
http://koyauniversity.org/
وەزارەتی پەروەردە:
http://www.kurdistan-moe.org/
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی:
http://www.kurdistanmot.com/
وەزارەتی داد:
http://www.mojkurdistan.com/Kurdish_Malper.aspx
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی:
http://merakrg.org/
پارێزگای دهۆک: سه‌ربه‌رشتيا مه‌لبه‌ری؟
http://www.duhokgov.org/kurdi/
وەزارەتی کارەباشمان هەیە:
http://www.krgelectric.org/
زانکۆی سلێمانی؟

بۆچوونەکان
بێجگە لەوەی لەڕووی تەنیک و دیزاینەوە زۆر مایپووچن، هەمان شت ناوەڕۆکیش. وەزارەتە ئیمەیڵی یاهووی و هۆتماییل و نازانم چی و چی؟ تەماشای register بکە هەموو لەسەر حسابی فڵان و فیسار و ناوی ئەم ئەو بەتاکەکسی گیراوە.
بەسەری ئەو ک بەردەقانییە، هەریەکەیان هیچ نەبێت دە بۆ دوانزە کەس پارەیان لێخواردووە، ئەمە بێجگە لەسەرچاوەکە خۆی.
ده‌ست خۆش کاک به‌رده‌قانی بۆ ئه‌و بابه‌ته
ئێوه بۆ باسی gksat.tv ناکه‌ن حازر و بزر به پرۆگرامۆکه‌ی ژوومله دروستیان کردوه و ڕووکار‌ی joomla plazza یان به‌کارهێناوه له خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که له باتی ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژوومله بکه‌ن نوسیویانه داڕشتنی بنه‌ڕه‌تی واتا له‌سه‌ره‌تاوه خۆیانه دایان ڕشتبێت ئه‌وه‌یه مه‌هزه‌له.
ئەوەشیان هەبێت هەر باشە بەس نى یە لە ueuo.com یان 6te.net یان لە kurdblogger.com دایان نەناوە
براکەم ئێمە زانکۆکانمان لاپەرەکانیان ئەدەن بەکردن، ئیتر بۆ لۆمەی وەزارەتەکان بکەین. چوومە دەزگایەک لە کوردستان، ٥ کارمەندیان هەبوو مانگانە بە ئایتی و وێبماستەر تەعین کرابوون، کەچی ماڵپەڕەکەیان کۆمپانیایەکی کوردی بۆی دەکردن. ئەو پاشاگەرانییە دەگەڕێتەوە بۆ پارە لەلایەک و لێنەپرسینەوە لەلایەکی ترەوە.
بۆ مه سه‌له‌ی زانکۆی سلێمانی وابزانم سایته‌که‌یان له ناو سێرڤه‌ره‌که‌ی ناو زانکۆدایا هه‌رکاتێك ده‌وامی کارمه‌نده‌کان ته‌واو بوو ئه‌وا ده‌وامی سایته‌که‌شیان ته‌واو ده‌بیێت ئه‌گه‌ر ئامارێك بکه‌ین له ناو زانکۆی سلێمانیدا
بۆ ئه‌و مامۆستا‌و دکتۆرانه‌ی که له بواری کۆمپیوته‌ر دا بڕوانامه‌یان هه‌یه ڕه‌نگه رێژه‌یه‌کی زۆر هه‌بیت به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌یان توانیوه ته‌نیا وێب سایتێك بۆ زانکۆکه‌یان دروست بکه‌ن له گه‌ڵ ئه‌مشدا هه‌ندێ که‌سی باشی هه‌یه به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نیه سه ر به خۆ کارێك بکه‌ن.
http://www.univsul.com/
http://www.univsul.org/
ئه‌و داڵه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر نینۆك ڕاوه‌ستاوه ئه‌وه بۆچی؟
ئەو داڵە لۆگۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانە
بۆ دەزگا حکومیەکان هۆستینگی مینی و ئیزی بە 2 مانگ جارێک بابەت بڵاو ناکەنەوە و کەس سەردانی ناکات بەڵام بۆ ڕاگەیاندنی حزبە کانی دەسەڵات هۆستینگی ئنلیمیتد و بێ‌سنوور، سایتی کەناڵێکی ئاسمانی هەیە تەنها دیزاینەکەی 7 هەزار دۆلار بووە.
سلاو
ئةى بةريزان راتان جونة بةرامبةر زانكؤى سةلاحةدين؟
http://www.suh-edu.com/
عەینەن تاس عەینەن حەمام.
ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگه بۆچی ماڵپه‌ڕی زانكۆی سه‌لاحه‌دين
slaweki garm havalani khoshawist mn rebaz la iran isfah lagaltanm
sopas bo hamotan awati sarkawtn
لەگەڵمان بە کاک ڕێباز، ئەوە پەیوەندیەکی تر وەردەگرین.