Ipad شۆڕشێک بەرپادەکات
بڕیارە بەیانی شەممە [url=http://www.apple.com/ipad/]Ipad[/url] بەرهەمی نوێی کۆمپانیای Apple بکەوێتە بازاڕەوە لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا.
هەرچەندە تا ئێستا خودی فرۆشیارەکانی کۆمپانیای Apple ڕێگەیان پێنەدراوە و نازانن بەیانی چۆن "Ipad" ێک دەفرۆشن ، بەڵام گرووپێک لە تەکنیکەران و ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمەریکا، بەڕێگەی نافەرمی هەریەکەی دانەیەکیان بەدەستگەیشتووە و لە زۆربەی میدیاکانی ئەمەریکادا ، گەیاندویانەتە لوتکە و بە شوڕشێک ناوزەندیان کردووە.
هەندێک لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان پێیانوایە کەوا ئەم ئامێرە نوێیە، "Steve Jobs " ی بەڕێوەبەری Apple بەختەوەر دەکات وهەندێکی تریان پێیانوایە کە Ipad گۆڕانکاری لەبەشێکی گەورەی بازاڕی کۆمپیوتەر دەکات ، بەهەمان شێوەی Iphone کە گۆڕانکاریەکی گەورەی کرد لەبواری [url=http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng]ساومۆبایل [/url] " Touch" دا ، بەڵام Ipad ناتوانێت جیگەی لاپتۆپ بگرێتەوە ، لەبەرئەوەی کرداری کەمترەو ناتوانێت هەموو ئەو کارانە بکات کە لاپتۆپیک دەیکات ، جگە لەوەی نرخەکەشی زۆر گرانترە.
ئەگەر خۆت دیکۆمێنت و کارەکانت بە Ipad ئەنجام بدەیت ئەو کارەکانت قورستردەبێت لەوەی بە لاپتۆپیک ئەنجامی بدەیت ، بەڵام ئەگەر کارەکانت بە لاپتۆپیک ئەنجامدابێت ئەوا بەکارهێنانیان لە Ipad دا ئاسانترە .
[url=http://blogs.chron.com/techblog/archives/2010/03/dr_mac_apples_ipad_is_better_than_expected.html]Bob LeVitus[/url] لە بلاگەکەی خۆیدا نوسیویەتی ، پێم وایە Ipad نوێکاریەکی گرنگ پێشکەش دەکات و بەڕای من هەمیشە هەڵبژێردراوی یەکەم دەبێت بۆ کاروبارەکانمان.
"David Pegue" لە [url=http://www.nytimes.com/2010/04/01/technology/personaltech/01pogue.html?hp]New York Times[/url] وتویەتی ، تەواو هەست بە خۆشحاڵی هەستێکی جیاوازدەکەم کاتێک بە Ipad گوێ لە موزیک دەگرم یاخود کتێب دەخوێنمەوە ، تەماشای ڤیدیۆ ، خویندنەوەی پۆستی ئەلکترۆنی یاخود کاتیک ئینتەرنێت بەکاردەهێنم ، هەروەها "Pegue" وتی ، تەواو سەرسامم بووم بە بەهێزی پاتری Ipad , کە ناوبراو بۆ ماوەی ١٢ کاژێر ، تەماشای ڤیدیۆی کردووە ، ئەمەش هیچ لاپتۆپێکی ئەمڕۆ ئەو جۆرە پاتریەی نییە.
هەندێکیش لەڕۆژنامەکان نوسویانە کە Ipad وێب کامیرەی تێدانییە ، ئەوەش لەبەرئەوەیە کە Apple لە وەشانەکانی دواتردا ئەو کردارەی بۆ زیادبکات.
هەروەها لە زۆربەی ڕۆژنامەکاندا Ipad یان بۆ یاریکردن و زۆربەی کاربارەکانیتری کۆپیوتەر بەسەرکەوتو باسکردووە.
Ipad لە ١٧/١/٢٠١٠ دا نمایش کراو میدیاکانی جیهانی گرنگیەکی زۆریان پێدا ، بەڵام بەیانی دەکەوێتە بازاڕەوە.
کێشی Ipad ٦٨٠ گرامەو پیشاندەرەکەی ٩،٧ ئینجەو ئەستوریەکەی ١٢ ملیمەترە و نرخەکەشی لە ٥٠٠ بۆ ٨٣٠ دۆلاری ئەمەریکایی دەبێت.
[url=http://www.youtube.com/watch?v=Luj263H_56A]تەمــاشای ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ بینینی Ipad لە ماڵپەڕی Youtube[/url]

بۆچوونەکان
دهست خۆش کاک زهندی بۆ ئهم بابهته
بهڵام کاک زهندی باوهڕ بکه ههموو بهرههمهکانی Apple ناوازهن له دنیای تهکنۆلۆژیایه کاتێک بهکاریان ئههێنی چیژێکی تایبهتیان لێوهر ئهگری جیاواز له بهرههمی کۆمپانیاکانی تر ناحهقیان ناگرم بهوشێوه باسی ئایپاد بکهن
هیوادارم بتوانم بهم زووانه بهکاری بهێنم
Apple تەنها نەرمەکاڵایەکی بێناوەڕۆک و سیستەمێکی لاوازی پڕ شتی دزراو نییە. Apple بۆخۆی جۆرایەتیەکە لەبواری ئایتی و ڕەقەکاڵا و جۆری وەدەرکەوتنی لەکەس ناچێت بەڵکو دانسقیەکی تەواوە. ئەمە ڕای منە کەجارێک هەمبێت هەمیشە سیستەمی لینوکسی لەسەر دامەزرێنم. بەڵام ناگاتە شاردنەوەی دانسقەیی Apple. سەبارەت بە Ipad من پیم وایە بەدرێژایی تەمەنی شتی وا سەقەتی دروستنەکردووە. ئەسڵەن پێش 7 ساڵ بەرهەمی HP TC1100 زۆر لەمە سووکەڵە تر، بەتواناتر، فراوانتر و بەخەسڵەت زیاتر هەبوو.
http://i41.tinypic.com/25qatk8.jpg
هەروەها لەڕووی خەسڵەتەوە نەک نوێی پێ نییە، بەڵکو نییەتی.
http://i41.tinypic.com/ayw5f.jpg
کاتێکی خۆش
زۆر گەورە کراوە. هەرچی سایتە ئەکەمەوە هەواڵی ئەم ئایپادە پڕوپوچەیە. ئەسڵەن ئایپاد ipod touchێکە بە شاشەیەکی گەورەترەوە. ئەی کوا flash؟ کوا Multitasking؟ یان usb port ێکی هەبووایە. لە هەمووشی خۆشتر شاشەکەی 4:3 یە :).
HP Slate بۆ ئەم ساڵ بەڕێوەیە. بەڕاستی ئەمە شۆڕشە نەک ئایپاد:
http://i.zdnet.com/blogs/hp_slate_video_scrn_nyt_01.jpg
http://www.youtube.com/watch?v=apwIiqIKf84
لە هەموو شتێکا لە ئایپاد باشترە