تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاڵۆزی بۆ XP دروست دەبێت.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/04/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

[b]پرۆگرامە نوێیەکانی مایکرۆسۆفت لەگەڵ Windows XP ناگونجێن.[/b]
هەرچەند XP یەکێکە لە ویندۆزە سەرکەوتوەکانی مایکرۆسۆفت و تا ئەمڕۆ بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە ، بەڵام بەپێی هەندێک سەرچاوە لەوانە [url=http://www.liveside.net/main/archive/2010/03/28/wave-4-essentials-to-require-vista-or-windows-7-no-xp.aspx]LiveSide.net[/url] لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەیان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ وەشانی نوێی پرۆگرامەکانی مایکرۆسۆفت.
وەشانی نوێی Windows Media Player 12 لەگەڵ ویندۆز XP دا ناگونجێت ، بۆیە بەکارهێنەرانی دەبێت وەشانە کۆنەکانی میدیا پلەیەر بەکاربەرن و وەشانی نوێی Windows Media Player تەنیا لەگەڵ ویندۆز٧ دەگونجێت.
ماوەیەکی تر وەشانی نوێی Windows Live دەوەشێنرێت کە Messenger, Mail, Movie Maker و پرۆگرامی وێنە لەخۆدەگرێت ، ئەویش بەهەمان شێوە بەکارهێنەرانی XP لێ بێبەش دەبن و بەناچاری دەبێت وەشانی کۆنی Windows Live بەکاربەرن.
وەشانی نوێی Internet Explorer 9 کە ئێستا لەژێر پێشخستندایە بەهەمان شێوە لە Winmdows XP دا کارناکات ، بەڵام Microsoft Office 2010 بە پێچەوانەی پرۆگرامەکانی ترەوە لەگەڵ Windows XP دەگونجێت ، ئەوەش لەبەرئەوەی زۆربەی کارگە و کۆمپانیاکان Windows XP بەکاردەبەن.

بۆچوونەکان

دةست خوش براى بة ريز بةهيواى سةكةوتن

پێم وایه‌ کارێکی باش نیه‌ مایکرۆسۆفت ده‌ستبه‌رداری ویندۆس ئێکس پی بێت له‌م کاته‌دا؛ چونکه‌ به‌کارهێنه‌رێکی زۆری هه‌یه‌،،، وای ئه‌بینم ئه‌مه‌ جۆرێک بێ له‌ بازرگانی.. مه‌به‌ست لێی ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی خه‌ڵکه‌ هه‌تا ده‌ست له‌ ئێکس پی هه‌ڵگرن و ویندۆس 7 به‌کاربهێنن؛ به‌مه‌ش به‌به‌ردێ دوو چۆله‌که‌ ئه‌پێکن ، هه‌م خه‌ڵک ناچار ئه‌که‌ن کۆمپیوته‌ره‌کانیان نوێ بکه‌نه‌وه‌ ، به‌ جۆرێ که‌ له‌گه‌ڵ ویندۆسی نوێ دا بگونجێ به‌مه‌ش بازاری کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمپیوته‌ر گه‌رمتر ئه‌که‌ن و فرۆشتنی کاڵاکانی خۆشیان مسۆگه‌رتر ئه‌که‌ن...

زۆر ڕاستە بەڵام بەڕای من تا ئێستاش Windows XP سەرکەوتووترین سیستەمی بەکاربردنە بەتایبەتی لە کوردستان چونکە زۆربەی هەرەزۆری کۆمپانیاو بەشێکی ئێجگار زۆری دەزگا حکومییەکانیش بەکارهێنەری سەرەکی Windows XP نن.

ده ستو پهنجه تان خوش ببیه مانویش نه بن