بەکوردی نوسین لە ماکینتاش (Mac) دا
به بڕوای من کوردی نووسین له ماکه کۆنه‌کاندا زۆر ئاسانتر بوو تاکوو له سیستمه نوێکاندا. له‌به‌ر ئه‌وه له سیستمه‌کانی ژێر (Mac OS 9.5) هه‌م فۆنتی کوردی زۆر بوون (زیاتر له 10 فۆن هه‌بوون) و هه‌م دامه‌زراندنی زمانی کوردی زۆر رێکوپێکتر بوو.
بۆ وێنه زمانی کوردیش له ریزی زمانه‌کانی تردا ئاڵای کوردستانی بۆ دیاری کرابوو، به‌کارهێنه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ره‌وه له لای راستی شاشه‌ی کومپیۆتهرهکهیهوه ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌بژارد و پاسانیش چه‌ندین پرۆگرام بۆ نووسینی کوردیی هه‌بوون، له‌وانی K-DesignStudio، NisusWriter، Kurdish Studiocraft و WordFinder و هیتر که به بڕوای من K-DesignStudio له هه‌موویان باشتر بوو و کاتی خۆی چه‌ندی گۆڤار و رۆژنامه‌ی کوردی له‌وانه "به‌ربانگ" به‌م پرۆگرامه ده‌نووسران و دیزاین ده‌کران.
به‌ڵام له ماکه‌کانی وه‌شانی ده (Mac OS Server 10) بۆ سه‌ره‌وه، جا جیاوازی نیه شێر بێ یان پڵنگ و هیتر کوردی نووسین تێیاندا زۆر زه‌حمه‌ته، هه‌رچه‌نده ره‌نگه ئینساڵ کردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پرۆگرام له‌م وه‌شانانه‌ی دواییدا زۆر هاسانتر بووبێته‌وه، به‌ڵام کوردی نووسین زه‌حمه‌تره و بێجگه له‌مه‌ش پرۆگرامێکی تایبه‌ت به نووسینی سۆرانی و دیزان کردنی نووسراوه‌کان نیه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێ وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو نابێ، ئه‌وانی پێشووش ئه‌گه‌ر وه‌شانی کۆن بن به‌داخه‌وه له سیستمه نوێکاندا کار ناکه‌ن و ناشتوانرێ دابمه‌زرێن، له‌به‌ر ئه‌وه سیستمه‌که قه‌بووڵیان ناکا. فۆنتی کوردیش بۆ سیستمه نوێیه‌کان تاکوو ئه‌و جێگایه من بزانم ته‌نیا دوو دانه هه‌ن که ناویانZar و Xzar ه و بێجگه له خواری و قه‌ڵه‌وی نه‌بێ، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان پێکه‌وه نیه. بۆ پرۆگرامی تایبه‌تی بۆ نووسینیش له‌م رۆژانه‌دا مه‌جبوور بووم پرۆگرامێک به ناوی mallel تاقی بکه‌مه‌وه که بۆ کوردی نووسین خراپ نه‌بوو، به‌ڵام هێشتا وه‌ک پرۆگرامی سیستمه کۆنه‌کان نابێ و کارکردنیشی هێنده هاسان نیه.
له‌م نووسینه‌دا ده‌مانهه‌وێ رێگای دانانی زمان و فۆنتی کوردی بۆ نووسین له‌و ماکانهدا شی بکه‌ینه‌وه که سیستمه نوێکانیان له‌سه‌ره. ئه‌و په‌ڕگانه‌ش که بۆ ئه‌م کاره پێویستن کراون به بوخچه‌یه‌ک که له دوو به‌ش پێک هاتووه، یه‌ک بۆ په‌ڕه‌گه‌کانی نێو سیستمه‌که و یه‌کیش بۆ فۆنته‌کان.
له پێشدا ئه‌گه‌ر بوخچه‌که بکه‌ینه‌وه، وه‌ک ئه‌م وێنه دیبینین:
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene1.jpg[/IMG]
هه‌ر وه‌ک ده‌بینن له بوخچه‌ی یه‌که‌مدا فۆنته‌کان هه‌ن که پێشتریش باسم کرد ته‌نیا دوو دانه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر جیاوازییان ده‌بن به چه‌ند دانه. سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بکه‌ن.
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene2.jpg[/IMG]
ده‌بێ ئه‌م فۆنتانه بخرێنه نێو فۆڵدری فۆنته‌کان له نێو سیسته‌می کومپیۆته‌ره‌که‌دا، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که له سیستمه کۆنه‌کاندا ئه‌گه‌ر هه‌ر پهڕگهیهکمان له‌سه‌ر فۆڵده‌ری سیسته‌مه‌که دابنایه، بۆ خۆیان ئوتوماتیک ده‌چوون بۆ نێو فۆلدر و شوێنی خۆیان، به‌ڵام ئێستا وا نیه. یان لانی که‌م لای ئێمه وا نیه!
له وێنه‌ی خواره‌وه‌دا بوخچه‌ی په‌ڕگه‌کانی سیسته‌مه‌که ده‌بینین، ئه‌مانه ده‌بێ بڕۆن بۆ نیو فۆڵدری تایبه‌تی خۆیان له نێو سیسته‌مه‌که‌دا واته به‌شی لیاوتی زمان و ته‌خته‌کلیله‌کان.
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wenei3.jpg[/IMG]
که ئه‌م پهڕگانهمان له شوێنی خۆیاندا دانا، کومپیۆته‌ره‌که ده‌کوژێنینه‌وه و دیسان ههڵیدهکهینهوه. پاشان ده‌چین بۆ شوێنی تایبه‌ت به دامه‌زرانی زبانه‌کان و له‌وێدا کوردی هه‌ڵده‌بژێرین. چاو له وێنه‌ی خواره‌وه بکه:
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene4.jpg[/IMG]
که ئه‌م به‌شه دیاری کراوه‌مان هه‌ڵبژارد چوارچێوه‌یه‌کمان به شێوازی وێنه‌ی خواره‌وه بۆ ده‌کرێته‌وه:
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wenei5.jpg[/IMG]
وه‌ک ده‌بینن لێره‌دا کوردی "کیورتی"مان هه‌ڵبژاردووه، ئێوه به گوێره‌ی ته‌خته‌کلیلی ئه‌و وڵاته که لێی ده‌ژین ته‌خته‌کلیل بۆ خۆتان هه‌ڵده‌بژێرن.
له چه‌ند وێنه‌شدا پیشانتان ده‌ده‌ین که چۆن له پرۆگرامێکی به‌ناوبانگی مونتاژ وه‌ک "فاینڵ کات پرو" دا به سۆرانی ده‌نووسن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که له کامپیۆته‌ری ماکینتاشدا به ده‌گمه‌ن کهندوکۆست بۆ نووسینی سۆرانی له پرۆگرامی گرافیک و مونتاژدا پێش دێ و سۆرانی نووسین تێیاندا زۆر هاسانه.
له پێشدا له لای راستی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌که‌دا له ته‌نیشت کاتژمێرهوهکهوه کرته‌یه‌ک ده‌که‌ینه سه‌ر ئاڵاکان و لیستهیهکمان بۆ ده‌کرێته‌وه له‌وێدا کوردی کهڵدهبژێرین. وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه:
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene6.jpg[/IMG]
پاشان له نێو پرۆگرامه‌که‌دا له بن ئه‌و چوارچێوه‌یه که فیلمه‌که‌ی تێدا پیشان ده‌درێ و تۆزێک له سه‌ره‌وه‌ی "تایم لاین"ه‌که‌وه شوێنێکی تایبه‌تی بۆ نووسین هه‌یه کرته‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین و په‌نجه‌ره‌یه‌کی به‌م شێوه‌یه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه و له‌وێدا تکست هه‌ڵده‌بژێرین:
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene7.jpg[/IMG]
ئێستا له نێو چوارچێوه‌ی فیلمه‌که‌دا له جێگای دیمه‌نی فیلمه‌که، تکستێک نووسراوه، وه‌ک له وێنه‌ی خواره‌وه‌دا دیبینن ئێمه له ژێر ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، یه‌کێک له فۆنته کوردییه‌کانم هه‌ڵبژاردووه که بۆ خۆمان له نێو سیستمه‌که‌مان دانا.
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene8.jpg[/IMG]
ئێستا ئیتر ده‌توانین هه‌رچێکمان پێخۆش بێ به سۆرانی بینووسم، هه‌ر بۆیه له‌وێدا نووسیومانه "کورد و کوردستان".
[IMG]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/Mac/wene9.jpg[/IMG]
هیوامان وایه سوود له‌م نووسراوه‌یه وه‌گرن و ئه‌گه‌ر پرسیارێکی دیکه‌شتان هه‌بوو له کورد ئای تی گرووپدا بۆ وەڵام دانه‌وه له خزمه‌تداین.
[url=http://www.peshmergekan.eu/hamid_drudi/Kurdish_keybord_for_Mac_OS_X.rar]کرتە لەم بەستەرەبکەن بۆ داگرتنی کیبۆرد و فۆنتەکان[/url]
سه‌رکه‌وتوو بن.
سڵاو کاک بەردەقانی!
کاک حامید ، ئەم بابەتەی نوسیوەو فۆنتی لەگەڵ لە بوخچەیەکی زیپدایە ، لە سایتی پێشمەرگەکاندا دایناوە ، ئەگەر بکرایە لە سەر سێرڤەری خۆمان بارتبکردایە باشتربوو ، لەوەشانی پێشوی KIG دا دەکرا بوخچەی زیپ و Rar باربکرێت وەکو پاشکۆ ، بەڵام لەم وەشانەدا تەنیا هەندێک لە فۆرماتەکانی وێنە باردەکرێت.
----------------------------
سڵاو کاک حامید!
کاکە گیان هەندێک دەستکاری ئەم بابەتەی بەڕێزتم کردووە ، ئەگەر پاش و پێش یا هەڵەم لە وێنەکاندا کردووە ، ئاگادارم بکەرەوە ، تا چاکیان بکەم. گۆڕانکاریم لە پانی وێنەکاندا کردووە ، هیوادارم تێک نەچووبن.
سەرکەوتوبن
سڵاو کاک زەندی،
ئەگەر کاک حامید خۆی ڕای لەسەر بێت، ئەوا بە سەرچاوان.
دەست خۆش کاک حامید ، ئیتر پرسیار کردن لەمەش نەما .
بژین،
dastan xosh bo am babata mn zor swdm le byny dastan xosh sarkawtwbn
ده‌ستان خۆش بێت کاروانتان به‌رده‌وام بێت