لینوکس بۆ ئەفریقا. ئەی چی بۆ ئێمە؟
وەکو دەستەواژەیەک هەموو کات بۆ بەرزنرخاندنی مرۆڤ و مافی مرۆڤ لەهەرکوێیەک بێت، هەمیشە لینوکس یان ئەو فەلسەفەیەی لەپشت ئەو ملیۆنەها داڕێژەر و هاوکار و سازکارانەی ئەم سیستەمەوەن وەکو پەیامێکی بەردەوام بۆ مرۆڤایەتی دەدوێت. لەم میانەشدا [url=http://www.linux4afrika.de/]Linux4Afrika[/url] دروستبووە لەئەڵمانیاوە کەوەکو ڕێکخراوێکی کۆکردنەوە و سەرلەنوێ ڕێکخستنی هەموو ئەو کۆمپیوتەرانەی لەماڵاندا و لەنوسینگە و لەشالیاریەکاندا بەکارناهێنرێن و ئامادەکردنی لەگەڵ سیستەمێکی لینوکسدا و بانگێشتکردنی کەسانی خۆیان و ڕاهێنانیان لەسەر فێرکردنی، تاوەکو بەگەشتنی کۆمپیوتەرەکان بەئەفریقا لەوێوە درێژە بەبڵاوکردنەوەی بدەن و ئەو هەموو منداڵ و شوێنانەی کەلەم سەردەمەدا لەنزمترین ئاستی بژێویدا دەژێن بتوانن سوود لەچالاکترین تەکنەلۆژیای ئایتی وەربگرن. شایەنی وتنە ئەفریقا بەتایبەت لەهەندێک وڵاتیدا برسێتی و بێکاری لەلوتکەدایە هەروەها داهاتی مانگانەی زۆر خێزان بۆ مانگێک لەچەند دۆلارێک تێپەڕناکات، ئەمە بێجگە لەنەخۆشیە کوشندەکان کەقڕی بەزۆر کۆمەڵگایان کردووە. لێرەوەدا وەکو کوردێک دەپرسین:
ئایا ئەو دەیان هەزار خێزانە کوردانەی هەمانن کەتاکو ئێستا لەدەربەدەری و بێدەرەتانیدا دەژێن یان ئەو منداڵانە و ئەو فێرگانەی لەبچوکترین زانستی سەردەم بێبەشن، کاتی ئەوە نەهاتووە کارێکی هاوشێوەیان بۆ بکرێت؟

بۆچوونەکان
کێ بۆیان بکات ؟ ئایە لئنوکس خۆر بریاری داوە بۆیان بکات ؟ یان کەسانێکی ئەفریقی هەبووە هەوڵی بۆبدات؟ ، کەواتە ئەبێ لینوکس خۆی بیر لە کورد بکاتەوە .
بژین،
وەڵا ئافەرم بۆ کارەکانیان لە ئەڵمانیاوە خەمى ئەفەریقایانە و لەوەشدا مافى مرۆڤ لەبەر چاو دەگرن و کارى بۆ دەکەن ئێمەش لە کوردستان بۆ ساڵى ٢٠١٠ بۆ ئەوەى مافى مرۆڤ باشتر بکرێـت و مافى کەس پێشێل نەکرێت حوکمەتەکەمان هەستا بە لابردن و نەهێشتنى ئەو وەزارەتە واتا وەزارەتى مافى مرۆڤ
واتا ئیتر لەکوردستان مرۆڤ ناژى
دەستخۆش کاک سیا بۆ ئەو هەواڵە ، بێگومان ئەگەر تەنیا بۆ کاری خێرخوازی و هاوکاری کردن بێت ، جێگای دەستخۆشییە ، بەڵام زۆر لەڕێکخراوە ئەوروپییەکان ، بۆ مەبەستی ئایینی ئەو هاوکاریانە دەکەن ، واتە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی مەسیحی.
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە، منیش ئەمجارە چوومەوە بۆ کوردستان، کار بۆ ئەوە دەکەم کە پرۆژەیەکی هاوشێوە وەکوو نموونە بەهاوکاریی برادەرانی کوردستان جێبەجێ بکەم. بێگومان گەر کارەبا بهێڵێت.