Iphone, IE,Safari و Firefox هاککران.
لەیەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاککەران لە "Pwn2Owns" دا ، ئایفۆن و ویبگەڕی سافاری و فایەرفۆکس و ئنیتەرنێت ئێکسلورەر ٨ ، هاککران ، جگە لە وێبگەڕی گوگڵ گرۆم (Google Chrome) ، سەرکەوتوبو لەو کۆنفرانسەدا ، وە وێبگەڕی ئۆپرا بەشدار نەبووە.
لە ماوەی تەنیا پێنج خولەکدا خوێندکارێکی ئیتالی "Vincenzo Iozzo " وە پسپۆڕی پاراستن " Ralf-Philipp Weinmann " خەڵکی لۆکسمبۆرگ توانیتیان مۆبایلی بەناوبانگی " Iphone " هاکک بکەن.
بەپێی ڕێکخەری کۆنفرانسەکە [url=http://www.3com.com/]3com Tippingpoint[/url] لەیەکەم خولی پێشبڕکێی مۆبایلدا هەردوو هاککەری ناوبراو ، بڕی ١٥ هەزار دۆلاریان بە خەڵات وەرگرت.
[B]وێبگەڕی Safari ی Apple بە ١٠ چرکــە تێکدەشکێنرێت.[/B]
هاککەری ئەمریکایی بەناوبانگ "Charlie Miller" براوەی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ کۆنفرانسی هاککەران ، توانیتی بە تەنیا ماوەی ١٠ چرکە ، وێبگەڕی سافاری هاکک بکات لە Macbook Pro دا کە سیستەمی کارپیکردنی "Snow Leopard " لەسەر بووە ، ناوبراو بڕی ١٠ هەزاردۆلار و لاپتۆپێکی پێ بەخشرا.
هاککەرێکی نوێ "Peter Vreugdenhil " وێبگەڕی Internet Explorer8 ی هاککرد لە ویندۆز٧ دا ، ناوبراو توانیتی پاراستنی ویندۆز ٧ کە پێی دەڵێن ، DEB ە (Data Execution Prevention) تێپەڕێنێ و IE8 هاکک بکات ، ئەویش ١٠ هەزاردۆلاری بردەوە.
هاککەرێکی براوەی کۆن بەناوی " Nils" کە خوێندکاریکی ئایتی ئەڵمانییە، توانیتی ویبگەڕی Firefox هاکک بکات و بەهەمان شێوەی ئەوانیتر ١٠ هەزار دۆلار خەڵات کرا.
لە پشێبڕکێی وێبگەڕەکاندا تەنیا Google Chrome توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ڕێکخەری کۆنفرانس "Tippingpoint " وردەکاری و جۆری کەلێنەکان ئاشکرا ناکات ، لەبەرئەوەی کۆمپانیاکان پارە دەدەن بە هاککەران بۆ وەرگرتنی ئەو کۆدەی کە هاککی پێ ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی کەلێنەکان پینەبکەن .
شایانی باسە ئەم کۆنفرانسی پاراستنە لە ٢٤ بۆ ٢٦ مارس دەخایەنێت و لە شاری "Vancouver " دەبەسترێت.
Google Chrome

بۆچوونەکان
پێم ناخۆشە FF هاک کراوە .
بژین،
ئەوانە هاکەرن
دەست خۆش بۆ بابەتەکەت
وەڵا ئافەرین، لە ئەڵمانیاش جارێک ئەم کۆنفرانسە کرا، لەیەک دەقەدا هاکی ناوبانگترین ماڵپەڕیان دەکرد. سوپاس بۆ ئەم هەواڵە.
سوپاس بۆ هەواڵەکە.
بۆچوونی من ئەوەیە کە هەندێک جار ئەم جۆرە کارانە وەک ڕیکلام بەکاردێتو هیچی تر تاوەکو وا بکەن خەڵکی ڕوو بکاتە وێبگەڕێکی دیاری کراو. ئەکرێت زۆر نهێنی هەبێت کە نەیزانین لەپشت ئەو کۆمپانیایەوە کە هەڵدەستێیت بەو کارە.
کاتێکی خۆش
ئەم کۆنفراسانە هەردوو لا سود مەند دەبن واتا کۆمپانیاکان و هاکەرەکان
هاکەرەکان بۆ دەرخستنى تواناى خۆیان
کۆمپانیاکانیش بۆ
ڕێکخەری کۆنفرانس "Tippingpoint " وردەکاری و جۆری کەلێنەکان ئاشکرا ناکات ، لەبەرئەوەی کۆمپانیاکان پارە دەدەن بە هاککەران بۆ وەرگرتنی ئەو کۆدەی کە هاککی پێ ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی کەلێنەکان پینەبکەن
منیش لەگەڵ قسەکەی هاوکاردام، تۆزێک شتەکان بێمانایە وەکو کارەکە. ئەگینا یانی جی کاک ئاراس باشترین ماڵپەڕ بەچەند خولەکێک هاک دەکرێت. ئەی واتا ئەو نەفەرانە لەپێش هەموو زانستەوەن و ئەو خەڵکەی کەنەک بەسەدەها هەزارە بەملیۆنەها کۆد دەنوسن و کەلێن چارەسەر دەکەن، زیاتر لەپیاز پاککردنیان بۆ نامێنێتەوە؟!
یان ئەگەر ئەو وێبگەڕانە لەئێکسپلۆرەرەوە تاوەکو دواهەمین، کەڕۆژانە سەدان ملیۆنجار ئەمدویو دەکەن و بەملیۆنەها پارە و زانیاری تێدا دەگوازرێتەوە یان بەملیارەها دەق و وێنە. هەموو هیچە و بەرگەی چەند چرکەیەکی گەنجێکی ڕووس یان ئەڵمان ناگرێت و هەموو ڕیسەکە دەکاتەوە خوری.
شتەکان لۆجیکی نین بەگشتی، زۆر دروستە ماڵپەڕ و نەرمەکاڵا هەمیشە کەمتەرخەمیان تێدایە و بۆیە باشتر و باشتر دەکرێن. بەڵام وەکو ئەوەی ماڵپەڕ و پڕۆژەی وەکو مایکرۆسۆفت و سافاری و ئەوانە بەچەند چرکەیەک تێبشکرێن زیاتر لەکۆمیدیا دەچێت.
سیستەم بەقەت ئەدمینەکەی پارێزراوە. هەروەها پاراستن پرۆسەیە نەک حاڵەت.
بژین
کاکی من کەلێن شتێکە و پینەکردنیش شتی تر، بەڵام ئەمەی بەچەند چرکەیەک دەیشکێنن و باشترین ماڵپەڕ هاک دەکەین لۆجیکی تیانییە. لەئەنجامی لێکۆڵینەوەوە چەندین هاکەر و بەدەیان شەونخونی (کەبەڕاستی بلیمەتی دەکەن) دەتوانن کەلێنی ماڵپەڕەکان بدۆزنەوە و کەمتەرخەمی نەرمەکاڵاکان بەدەرخەن.
تەماشای ئەم دۆخە بکە:
http://bugs.debian.org/release-critical/
کەلێن دۆزینەوە پێویستی بەسەدها فاکت و دەربڕین و ڕیپۆرت هەیە. مەبەستم لەهەواڵەکەی جەنابت نییە بەڵکو هەر کۆنفراسەکە خۆی.
دةست خوش سوباس