دیزاینی نوێی کورد ئایتی گروپ
سڵاو.
دەستخۆش کاک بەردەقانی بۆ ئەم ڕووکارە نوێیە. ئەم بابەتەم کردەوە تاکوو لێرەوە باسی هەڵە یان کەلێنەکانی ئەم ڕووکارە بکەین.
یەک هەڵە هەیە لە session دا، ئەمڕۆ سیامەندیش پێی وتم، کاتێک من لەسەر هێڵ بووم و سیامەند هاتە ژوورەوە، لەبری ناوی سیا خۆی لە گۆشەی سەرەوە ناوی منی بینی بوو، ئێستا منیش وا هاتمە ژوورەوە لە بری ناوی خۆم ناوی کاک زەندی دەبینم.
سوپاس.
سڵاو!
منیش ، ماوەیەک ناوی (کاک ئاراس) م بینی ، دڵم خۆش بوو وامزانی فێری هاکک بووم ، بەڵام ئێستا چاک بوو ، بەڵام من هەواڵێکم نوسی ، نوسرا کە بڵاوکرایەوە ، بەڵام هەرد دیار نییە.
دەستخۆش بۆ هەموو لاێک،
ڕووکارێکى جوانە،بەڵام هەندێک گۆڕانکارى تێدا بکرێت باشترە،
١-کاتێک کرتە لەسەر یاسا دەکەیت،دەنوسرێت نەدۆزرایەوە،
٢-هەندێک وشەى ئینگلیزى تێدایە ئەگەر بکرێتە کوردى باشترە،
٣-کاتێک دێتە ژوورەوە زانیارى تایبەت بە خۆت پێشان ئەدا،بەڵام هەڵەێک هەیە لە چالاکی ئەم ئەندامە،هەندێک وشەى ئینگلیزیە هەروەها وشەێکى خوارەوە بە دروستى نەنوسراوە،لە تەنیشت Total points
٤-ئەو هەڵەى کاک ئارس و کاک زەندى باسیان کرد لاى منیش وابوو ناوێکى ئەندامێکى تر دەردەچوو،ئێستا ناوى خۆمە :)
لە داهاتوو ئەگەر پێشنیار ترم هەبێت دەینوسم :)
سڵاو!
من پێم باشە ئەو فۆنتەی دوگمەکانی ( هەواڵ و ئەرشیف و سەکۆ و هتد.....) لەگەڵ سەردێڕێ هەواڵەکان ، بگۆڕێت بۆ [color=red]Unikurd Web[/color] یا فۆنتێکی تر ، نازانم ڕای ئێوە لەوبارەیەوە ؟
سڵآو ، ڕووکارێکی زۆر جوان و پوختە .
1. هەمان قسەی کاک زەندی بۆ فۆنت .
2. ئەو دوگمەی چالاکان لێی تێناگەم من ، بە مانای ئەندامە چالاکەکان دێت؟ ئەگەر وایە کوا پەڕەی ئەندامان؟
وە ئەگەر ئەوە ئەندامانە ئەی کوا دوگمەیەک بۆ ئەوەی بچیتە پەڕەیە تر بۆ ئەوەی ئەندامانی تر ببینیت؟
.زۆر سوپاس .
بژین،
کاتێک لێدوانێک دەنوسیت،ئەتەوێت سەێرى بکەیت،دواتر بینێریت کرتە لەسەر "پێشبینى"دەکەیت هیچ شتێک نابینیی،هەروەها لە Titleـەکەى سەرەوە نوسراوە"Reply to comment"ئەگەر بکرێتە کوردى جوانترە :)
شێوەى بەستەرى پێشوو باشتر بوو،هەروەها جوانتر بوو،سەیرى ئەم پەیامە بکە،کە بەستەرێکم داناوە چەند دوور و درێژە،
http://kurditgroup.org/topic/unikurd-win-xp-x64
جاران بەم شێوەیە بوو،ئەگەر واى لێ بکرێتەوە باشترە،
http://kurditgroup.org/node/12587
دەبێت لە داهاتوو سەردێرى هەواڵەکان بە لاتینی بنوسرێت،یان وەک پێشووترى لێبکرێتەوە،
بە هیواى ئەوەى چارەسەرى بۆ بەدۆزرێتەوە!
دەستان خۆش..ڕێک و پێکە..ڕەنگەکان گونجاون. تەنها تێبینیم لە سەر ئەو پەندو قسە نەستەقانەیە کەدەگۆڕدرێت لە گۆڕینی پەڕەکاندا.. سەدبرا کوردی بانا..پەند و قسەی نەستەق لە نێو کوردیشدا باو بووە..دەنا ئێمەش پیاو ماقوڵمان بووە...، برایینە.
دووبارە دەستان خۆش
من جارێ کە هەڵەم نەدۆزیەوە , دەستان خۆش سەرکەوتووبن
سڵاو ٧١ هەڵە بەس لە سەرەتایە
http://validator.w3.org/check?uri=http%3A%2F%2Fkurditgroup.org%2F&charset=%28detect+automatically%29&doctype=Inline&group=0
سەرکەوتوبن
AKARIT ڕاست دەکات. div دانەخراوە و زۆر لەهەڵەکان بریتین لەدانەخستنی تاگەکان و بەکارهێنانی بۆشایی لەناونانی class دا.