تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وێبگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێتە دروپاڵ

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2010/03/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وێبگەی خۆی کرد بە دروپاڵ Drupal. پێشتر لاپەڕەکانی ئەم وەزارەتە وەستاوبوون، لەڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە دەکرێت ڕۆژانە نوێبکرێتەوە و هاوڵاتیان و ڕاگەیاندنەکان لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت ئاگادار بن.
شایەنی باسە، سیستەمی بەڕێوەبردنی دروپاڵ، سیستەمێکی سەرچاوەکراوەیە و خۆڕاییە، و بەتواناکانی لە بواری پاراستن و ئاسانی بەڕێوەردندا جیادەکرێتەوە.

پێدەچێت بەڕێز دیلان ڕۆشانی ئەرکی دیزاین و دامەزراندنی ئەم وێبگەیەی گرتبێتە ئەستۆ، کە پێشتر هەمان سیستەمی بۆ kurdistanica.com بە دروپاڵ چێکردوە.

لاپەڕەی وەزارەتی خوێندنی باڵا: mhe-krg.org

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ئاراس،
دەستیان خۆش بێت،ماوەێک لەمەوبەر سەێرم کرد هەندێک هەڵەى تێدابوو،چاککراوە :) بەڵام زۆر بەداخەوە کاتێک کرتە لەسەر پەیوەندى دەکەیت ئیمەیلى ناوەندى وەرگرتنى خوێندکارانى تێدایە،لە جیاتى ئەوەى ئیمەیلێکى سەرەکى وەزارەت بێت،من زۆر دەڵم بە د.دلاوەر زۆر خۆشە لەبەر ئەوەى کەسێکى زۆر بە توانەیە هەر کەسێکى پێویست بێت لە ڕێگاى ڕاگەیاندنەوە بڵاوى دەکاتەوە،لە کوردستان پۆست شتێکم خوێندەوە بە ڕاستى پێم ناخۆش بوو کە دەربارەى ئەو بەڕێزە دەکرێت!!!!
My Blog

ده ست خوش كاك ئاراس سوباس بوبلاوكردنه وه ئه م هه واله ده ستيان خوش بي

دیارە هێشتا هەندێک ئیشی ماوە، دەستیان خۆش بێت.
ئێستا سایتی کتێبخانەی کوردیش (http://www.pertwk.com) کراوە بە دروپاڵ

هێمن عومه‌ر

بۆ زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەییەکان باشترین و ڕیکوپێکترین سیستەمی بەڕێوەبردن هەن کەتەنها تایبەتن بەو بوارە وەکو:
http://moodle.org/
http://www.olat.org
ئایا حاجەتی ئەم دروپاڵە چییە؟ کەهەموویان یەک رووکار و یەک شێوەن تەنها هەندێک وێنە و پاشبنەما ڕەنگەکەی گۆڕاوە!؟ کاتێکیش دروپاڵ و هەواڵیە نەک سیستەمی فێرکاری و دابەشکردنی پەڕگە.

کاتێکی خۆش

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سوپاس کاک سیا بۆ تێبینییەکەت، بەڵام خۆ عیللەتی لەیەکچوونی ئەو سایتانەی بە دروپاڵ دروست کراون، لە دروپاڵ خۆیدا نییە. لە لایەکی تریشەوە نە سایتەکەی وەزارەت و نە ئەوەی کتێبخانەی کوردییش (کە لەم بابەتەدا ناویان هاتووە)، هیچیان فێرکاریی نین! ئەوەی من دەیبینم ئەوەیە کە دروپاڵ بۆ زۆر مەبەست بەکار دێت، لە ناویشیانا دامەزراوە فێرکارییەکان (یەکێک لە سەرچاوەکان http://drupal.org/cases)

ئەگەر بەڕێزتان، یان هەر ئازیزێکی تر، CMS ێکی سەچاوەی کراوە/خۆڕایی دەناسن کە لە دروپاڵ زیاتر گونجاوە بۆ کتێبخانەی کوردی، زۆر سوپاستان دەکەم، پێم بناسێنن. یان بە بارێکی تردا، ئەگەر شتێکمان لەسەر خاڵە لاوازەکان لە بەکارهێنانی دروپاڵدا بۆ سایتی هاوشێوەی ئەوانەی لێرەدا باس کراون، بۆ ڕوون بکەنەوە، دیسان سوپاسگوزار دەبم.

کاتێکی خۆش